رۆژنامەی ماركای ئیسپانی لەبەرگی یەكەمیدا كە دوێنێ شەممە دەرچوو، نیازی زێدانی راهێنەری ریال مەدریدی ئاشكرا كردووە بەوەی زۆر حەز دەكات یانەكەی گرێبەست لەگەڵ پۆگبای ئەستێرەی یانەی مان یونایتد ئەنجام بدات، رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە زێدان زۆر سەرسامە بەشێوازی یاریكردنی ئەو یاریزانە و زۆر گونجاوە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید، بۆ ئەم مەبەستەش یانەی شاهانە خوازیارە زوو ئەو یاریزانە بباتە ریزەكانیەوە.