خهبات: سەرهەنگ نەجمەدین
بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان و لەدەستپێكی هەفتەی چوارەمی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستاندا، ئەم هەینی یە پێنج یاری گرینگ لەشارەكانی كوردستان ئەنجام دران، لەوانە لەهۆڵی داخراوی زانكۆی جیهان هەردوو تیپی فوتساڵی زانكۆی جیهان و دووكان ڕووبەرووی یەكتربوونەوە، یارییەكە لەبەرژەوەندی كچانی زانكۆی جیهان بەكۆتایی هات ،دوای ئەوەی كچانی زانكۆی جیهان توانیان سەركەون بەسەر كچانی دووكان بەئەنجامی 7-2 گۆڵ ، بەم سەركەوتنە كچانی زانكۆی جیهان لەكۆی 3 یاری 9 خاڵی كۆكردۆتەوە و لەپلەی دووەمی رێزبەندی كروپی یەكەم دەبیندرێت.
لەیاری دووەمدا كچانی زێرەڤانی گۆڵبارانی كچانی دەروازەیان كرد، دوای ئەوەی كچانی زێرەڤانی بەئەنجامی 8 گۆڵی خاوێن توانیان لەكچانی دەروازە ببەنەوە و 3 خاڵی گرینگی یارییەكە لەسەر دەستی یانەی دەروازە بەدەستهێنا،بەم بردنەوەیە زێرەڤانی كۆی خاڵەكانی بوو بە6 خاڵ و لەپلەی سێیەمدا جێگیربووە، هەروەها هەردوو یانەی پیرەمەگروون و چۆمان ڕووبەرووی یەكتر بوونەوە،یارییەكە بەئەنجامێكی گەورە لەبەرژەوەندی كچانی چۆمان بەكۆتایی هات و دوای ئەوەی توانی بە 10-2 گۆڵ لەكچانی پیرەمەگروون بباتەوە و 3 خاڵی گرینگی لەسەر دەستی ئەو یانەیە دەستەبەر بكات، ئەنجامی یارییەكانی دیكە بەمشێوەیە بوو:
ئەفرۆدێت 4* سێمێل 3
سیروانی نوێ 4*سەورە 3
رێزبەندی خولەكە تاگەڕی چوارەم بەمشێوەیە دەبێت:
گروپی یەكەم:
1- سیروانی نوێ 12 خاڵ، زانكۆی جیهان 9 خاڵ، چۆمان 6 خاڵ
گروپی دووەم:
1- ئەفرۆدێت 9 خاڵ2، سێمێل 6 خاڵ، زێرەڤانی 6 خاڵ










