بەبۆنەی داگیرساندنی مۆمی شەشەمین ساڵەی تەلەفزیۆنی زانایان مەراسیمێكی شایستە لەبارەگای سەرەكی تەلەفزیۆنی زانایان بەرێوەچوو. مەراسیمەكە بەئامادەبوونی د. دیار عزەددین جەباری بەرێوەبەری گشتی كارگێری دارایی بەوەكالەت و بەرپرسانی حكومی حزبی و میوانان و راگەیاندكاران و رۆژنامەوانان و زانایانی ئایینی بەرێوەچوو.سەرەتای مەراسیمەكە بە چەند ئایەتێكی قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد، دواتر وتەی بەخێرهێنانی میوانان و پیرۆزبایی لەلایەن بەرێز د. عەبدوڵڵا گرتكی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پێشكەش كرا. سوپاسی ئاڕاستەی ستافی ئێستای وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی كرد، كە بەردەوام پاڵپشت بوون بۆ بەردەوامی دان و پەخشی تەلەفزیۆنی زانایان .دواتر هەر لەچوارچێوەی یادەكەدا تەلەفزیۆنی زانایان لەبەرامبەر هاوكاری كردنی بەردەوامی كۆمەڵە كەسێكی خەمخۆری پرۆسەی میدیایی لەكوردستان و بەتایبەتی كەناڵی زانایان كە لەرابردوودا بەهەموو توانایەك پشتیوانی كەناڵەكەیان كردووە بۆ بەردەوامی بەكارەكانیان بدەن پاشان رێز لێنانی بەخشیە كۆمەلێك كەسایەتی حكومی حزبی رۆژنامەوانان چالاك وانان.جێگەی ئاماژەیە تەلەفزیۆنی زانایان سەر بەیەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانە و پەخشی لە سەرتاسەری هەرێمە و بەرنامەكانی پەروەردەیی و ئاینییە، دوێنێش مۆمی شەشەمین ساڵیادی خۆی داگیرساند.