خهبات: ل. كاروباری نێودەوڵەتی
بڕیارە ساڵی داهاتوو 2020 هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا ئەنجام بدرێ ، بۆیە لە ئێستاوە بازاڕی خۆكاندیدكردن بۆ ئەم پۆستە گەرموگوڕیەكی كەم وێنە بەخۆیەوە دەبینێ ، بە تایبەتیش لە نێو دیموكراتەكان كە دەخوازن هەر چۆنێك بێ دۆنالد ترامپ لەو پۆستە دوور بخەنەوە ، ئەمەی خوارەوە لیستی ئەو ئەندامانەی پارتی دیموكراتە كە بە فەرمی خۆیان بۆ ئەم پۆستە كاندید كردووە:
حاكمی پێشووی ویلایەتی كۆلۆرادۆی ئەمەریكایە تەمەنی 67 ساڵە و لەسەر لیستی پارتی دیموكرات بە فەرمی كاندیدبوونی خۆی راگەیاند ، بۆ ئەوەی ببێتە دووەم حاكم كە خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ترامپ ئامادە دەكات.
ئەو پێشتر خۆی بە كەسێكی سۆسیالیست و سەربەخۆ لە قەلەم داوە و لە هەڵبژاردنی ساڵی 2016 ش لەسەر لیستی دیموكراتەكان خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كاندید كرد و پێبشڕكێی لەگەڵ هیلاری كلینتۆن كرد، بەڵام لە كۆتاییدا كشانەوەی خۆی راگەیاند وئێستا لە تەمەنی 77 ساڵیدا دەخوازێ بیرۆكە و لێكدانەوەكانی جێبەجێ بكات، ساندرز دەشزانێ ئێستا لەنێو دیموكراتەكاندا ژمارەیەكی زۆری خەڵك پشتگیریی لە هزری چەپخوازیی دەكەن، بە گوێرەی راپرسیەكانیش ئێستا ئەو لە پێشەوەی كاندیدەكانی ترە.
سیناتۆر ئیمی كلوبوشاری تەمەن 58 ساڵ ، داواكاری پێشوو و نەوەی كرێكارێكی كانەكانە ، بە پشتگیریەكی زۆری خەڵكی ویلایەتی مینیسوتا بۆ جاری سێیەم هەڵبژێردراوەتەوە و خاوەنی جەماوەرێكی زۆرە بە تایبەتی لەنێو كرێكارانی كانەكان .كلوبوشار لە هەموو كاندیدانی دیكەی دیموكراتەكان میانڕەوترە و رەخنەی توند ئاراستەی ترامپ دەكات .
ئەندامی ئەنجومەنی پیرانە و نوێنەرایەتی ویلایەتی ماساتشوستس دەكات، تەمەنی 69 ساڵە و یەكێكە لە كاندیدانی پارتی دیموكرات بۆ پۆستی سەرۆكایەتی. ئەو مامۆستای بواری یاسا بووە لە زانكۆی هارڤ ەرد و رایگەیاندووە كە بە رەچەڵەك لە هیندیە سوورەكانە و لە دووی فێبرایەر بە فەرمی كاندیدبوونی خۆی راگەیاند. خاتو وارن سەر بە باڵی چەپی دیموكراتەكانە و توانیویەتی لە رێگەی رەخنەگرتن لە وۆل ستریت ناوبانگێكی زۆر بۆخۆی پەیدا بكات.
رۆژی یەكی فێبرایەر، كوری پوكری سیناتۆری رەشپێست و خاوەن كەسایەتی بەهێز، بە فەرمی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كاندید كرد ، ئەو زۆر جار بە باراك ئۆباما دەچوێنرێ و داوای یەكگرتن دەكات لە ئەمەریكایەكی بەش بەش. تەمەنی 49 ساڵە و پێشتر بەڕێوەبەری شارەوانی نیوئاركی سەر بە ویلایەتی نیوجێرسی بووە و لە بواری وتاربێژیدا توانایەكی زۆری هەیە و چەند ساڵێكە لە نێو پێشبڕكێی سەرۆكایەتیدا ناوی دەهێنرێ .ساڵی 2016 یش هیلاری كلینتۆن بیری لەوە كردەوە كە بۆ پۆستی جێگری سەرۆك دەستنیشانی بكات .
تەمەنی 54 ساڵە و كچی توێژەرێكی هیندی بەناوبانگە لە بواری تەندروستی و لە ساڵی 2001 تا 2017 دادوەری گشتی بوە لە سان فرانسیسكۆ، دواتر بۆتە سەرۆكی هەموو دەزگا دادوەریەكانی ویلایەتی كالیفۆرنیا، ئینجا بۆتە سیناتۆر لەسەر لیستی هەمان ویلایەت و لە رۆژی لەدایكبوونی مارتن لۆسەر كینگ لە 21 ی كانونی دووەم خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كاندید كردووە و دەخوازێ ببێتە یەكەم سەرۆكی ئافرەتی رەشپێستی ئەمەریكا .
تەمەنی 52 ساڵە و لەسەر لیستی ویلایەتی نیویۆرك بۆتە سیناتۆر و ناوبانگێكی زۆری لە رێگەی كاركردن لەسەر دۆسیەی بنبڕكردنی دەستدرێژی سێكسی لەنێو سوپای ئەمەریكا پەیدا كردووە، بەر لەوەی بزووتنەوەی می تو پەیدا ببێ كە بەرگری تەواوی لێ دەكات.
تەمەنی 44 ساڵەو سەرۆكی شارەوانی سان ئەنتۆنیۆیە لە ویلایەتی تەكساس، نەوەی پەنابەرێكی مەكسیكیە و لە سەردەمی باراك ئۆبامادا وەك وەزیر كاری كردووە، لە رۆژی 12 ی كانونی دووەم بە فەرمی و بە هەردووك زمانی ئسپانی و ئینگلیزی كاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی راگەیاند و دەخوازێ یەكەم كەس بێ لە ئەمەریكای لاتین ببێتە سەرۆكی ئەمەریكا.
تەمەنی 37 ساڵە، سەربازێكی كۆنە و سەرۆكی پێشووی شارەوانی ساوس بیندە لە ویلایەتی ئیندیانا، رۆژی 23 ی كانونی دووەم بە فەرمی كاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی راگەیاند و نامەیەكیشی خستە روو كە تایبەت بوو بە قسەكردن دەربارەی ئایندەی ئەمەریكا.
تەمەنی 37 ساڵە و سیناتۆری هاوایە ، رۆژی 11 ی كانونی دووەم كاندیدبوونی خۆی راگەیاند . كۆنە سەربازە و ساڵی 2016 پشتگیریی خۆی بۆ ساندەرز راگەیاند . رەخنەی زۆری ئاراستە كراوە چونكە لە گەرمەی كێشەی سوریادا چاوی بە بەشار ئەسەد كەوتووە.
لە مانگی تەموزی ساڵی 2017 كاندیدبوونی خۆی راگەیاند . ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانە لەسەر لیستی ویلایەتی میریلاند و دەرفەتی سەركەوتنی كەمە.
بەڵێندەرێكی نەناسراوە و لەدایكبووی ساڵی 1975 ە و لە كۆتایی ساڵی 2017 ەوە كاندیدبوونی خۆی راگەیاندووە.
ژمارەیەك لە كەسایەتیەكانی نێو پارتی دیموكرات دوودڵن لە خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ، لە نێویاندا : جۆ بایدنی جێگری باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشوو و سیناتۆر شیرۆد براون و بیتۆ ئۆروركی نوێنەری پێشوو و مایكل بلۆمبیرگی ملیاردێر و ستی پۆلۆكی حاكمی ویلایەتی مۆنتانا.
سەرچاوە: AFP









