خەبات: عەلی‮ ‬بانیشاری
رۆژی‮ ‬چوارشەممە‮ ‬27ی‮ ‬ئادار لە هۆڵی‮ ‬مامۆستا سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێری‮ ‬پایتەخت،‮ ‬زانكۆی‮ ‬سەلاحەدین دكتۆرای‮ ‬شانازی‮ ‬بەخشییە پڕۆفیسۆر دكتۆر كۆچەر بیركار،‮ ‬زانای‮ ‬ناوداری‮ ‬كورد لە بواری‮ ‬بیركاریدا‮. ‬لە مەراسیمەكەدا نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و قوباد تاڵەبانی،‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆك وەزیران و د‮. ‬ڤاڵا فەرید سەرۆكی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان و وەزیرانی‮ ‬پەروەردە و خوێندنی‮ ‬باڵا و پەرلەمانتارانی‮ ‬كوردستان و نوێنەرانی‮ ‬بەشێك لە كونسوڵخانەكان و پارێزگاری‮ ‬هەولێر و سەرۆكی‮ ‬زانكۆی‮ ‬سەلاحەدین‮ ‬و‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬لە مامۆستایان و قوتابیانی‮ ‬زانكۆ ئامادەبوون‮.‬

لەسەرەتای‮ ‬مەڕاسیمەكەدا د.ئەحمەد دزەیی،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬زانكۆی‮ ‬سەلاحەدین گوتی‮” ‬زانكۆی‮ ‬سەلاحەدین لە هەولێری‮ ‬پایتەختی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬وەك گەورە زانكۆو دێرین و پێشەنگەكەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەردەم شانازی‮ ‬بە هەموو گەنجێكی‮ ‬كوردی‮ ‬داهێنەر كردووە جا لە هەر شوێنێكی‮ ‬كوردستان‮ ‬یا هەر كونجێكی‮ ‬جیهان بێت،‮ ‬ئەمە جگە لەوەش دەستی‮ ‬هەموو گەنجێكی‮ ‬كوردی‮ ‬گرتووە لە گەیشتن بە ئامانجەكانی‮ ‬و پاڵپشتیكردون بۆ داهێنان لە پسپۆڕی‮ ‬جیاوازدا،‮ ‬ساڵانە خەڵاتی‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆر توێژەر دەكات كە ئاستی‮ ‬توێژینەوەكانیان بەرزە،‮ ‬ئێستاش بە شانازییەوە لەم كەرنەڤاڵە زانستییەدا بڕوانامەی‮ ‬دكتۆرای‮ ‬فەخری‮ ‬دەبەخشینە كۆچەر بیركاری‮ ‬زانای‮ ‬پسپۆڕی‮ ‬ماتماتیك‮”.‬

دزەیی‮ ‬گوتیشی‮” ‬زانكۆی‮ ‬سەلاحەدین،‮ ‬لە مێژووی‮ ‬هاوچەرخی‮ ‬خۆیدا ئەوە سێیەمین بڕوانامەی‮ ‬دكتۆرای‮ ‬فەخرییە دەیبەخشێتە كەسانی‮ ‬ناوازە وەك پێزانینێك بۆ هەنگاوو كارە نمونەییەكانیان،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2014‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬دكتۆرای‮ ‬فەخری‮ ‬بەخشییە دكتۆر ئیسماعیل بێشكچی‮ ‬بیرمەندی‮ ‬تورك و دۆستی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و پاشتر لە ساڵی‮ ‬2015‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬دكتۆرای‮ ‬فەخری‮ ‬بەخشرایە دكتۆر مستەفا زەڵمی‮ ‬هزرمەندی‮ ‬كورد،‮ ‬ئەمە رەنگە سێیەم و كۆتا نەبێت هەر كاتێك كەسانێك خزمەت بە دۆزی‮ ‬كورد بكەن لە رووی‮ ‬زانستی‮ ‬و سیاسییەوە و بگەینە ئەو بڕوایە كە دكتۆرا بەو كەسانە ببەخشین ئەوا ئەو هەنگاوە هەڵدەگرین بۆ هاندانی‮ ‬كەسانی‮ ‬دیكەی‮ ‬هاوشێوە‮”.
‬
دواتر نێچیرڤان بارزانی،‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە كاتی‮ ‬بەخشینی‮ ‬دكتۆرای‮ ‬شانازی‮ ‬بە كۆچەر بیركار گوتی‮: ‬ئەوەی‮ ‬راستی‮ ‬بێت،‮ ‬لەبەر دوو هۆ هەست بە خۆشحاڵی‮ ‬دەكەم‮. ‬بێگومان‮ ‬یەكەمیان بوونی‮ ‬دكتۆر كۆچەرە لێرە كە ئـەم بۆنەیە تایبەتە بە ئەوان‮. ‬دووەم‮: ‬لەوانەیە كاتی‮ ‬هاتبێ ئـێمەش رایبگەینین،‮ ‬كەوا‮ ‬پێویستە رووبكەینەوە بواری‮ ‬ژیانی‮ ‬شارستانییانەی‮ ‬ئـاسایی‮ ‬كە ساڵانێكە بەهۆی‮ ‬گرژییەكان و ئاڵۆزی‮ ‬و شەڕەوە،‮ ‬كەمێك دوور كەوتبووینەوە‮.‬

سەرۆك وەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەوەشی‮ ‬گوت‮” ‬گەلی‮ ‬كوردستان لە هەر شوێنێك بێت شانازی‮ ‬بەو كەسایەتییە زانستییانەوە دەكات كە دەتوانن لە بواری‮ ‬جۆراجۆردا ناوی‮ ‬كوردستان ببەنە پێشەوە و لە ناوخۆشدا ببنە هاندەری‮ ‬گۆڕانی‮ ‬بیر و هزری‮ ‬كۆمەڵگە،‮ ‬ئەمە خەباتێكی‮ ‬گەورەیە لە پاڵ خەباتی‮ ‬سیاسیدا‮”. ‬هەروەها گوتیشی‮” ‬كوردستان پێشمەرگە و كەسی‮ ‬چاونەترسی‮ ‬زۆرە،‮ ‬ئـەمڕۆ پێویستیمان بە كەسانی‮ ‬لێهاتوو و زانای‮ ‬بوارەكانی‮ ‬زانستە كە بتوانن پەرە بە بیر و مێشك بدەن‮”. ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەشدا دكتۆر كۆچـەر خۆی‮ ‬خۆی‮ ‬پێگەیاندووە و تەنیا بنەماڵەكەی‮ ‬پشتیوان و هاندەری‮ ‬بوون تاگەیشتە ئەوەی‮ ‬كە خەڵاتی‮ ‬ناوداری‮ ‬فیڵدز‮ ‬لە بواری‮ ‬زانستی‮ ‬ماتماتیكدا بەدەست بهێنێت‮.‬

پاش بەخشینی‮ ‬دكتۆرای‮ ‬شانازی‮ ‬پ.د كۆچەر بیركار لەبەردەم ئامادەبوواندا سوپاسی‮ ‬كاربەدەستانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و زانكۆی‮ ‬سەلاحەدینی‮ ‬كرد و گوتی‮” ‬خۆشحاڵم پاش نۆ ساڵ هاتمەوە هەولێر،‮ ‬پاش چەند مانگێگ لە دایكبوونم لە گوندێكی‮ ‬مەریوانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان شۆڕشی‮ ‬ئێران روویدا،‮ ‬ئەوەش شڵەژانی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەدوای‮ ‬خۆیدا هێنا و بارودۆخەكە تێكچوو‮”. ‬گوتیشی‮” ‬لەو كاتەدا خوێندن لە گوندەكەم پێشینە و مێژووی‮ ‬نەبوو،‮ ‬بەهۆی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ناوچەكەوە سەرەتای‮ ‬خوێندنم بە قۆناغێكی‮ ‬سەختدا تێپەڕی،‮ ‬بەشێك لە قوتابیانی‮ ‬گوند نەیاندەتوانی‮ ‬تا كۆتایی‮ ‬درێژە بە خوێندن بدەن‮”.
‬
كۆچەر بیركار وەكو خۆی‮ ‬دەڵێت‮”‬25 ‮ ‬ساڵە لە بواری‮ ‬بیركاریدا خەریكی‮ ‬لێكۆڵینەوە بووە‮”. ‬دەشڵێت‮” ‬ئەگەر بتەوێت كەسی‮ ‬داهێنەر دروست ببێت ئەبێت خۆت ماندوو بكەیت‮”. ‬هەروەها گوتیشی‮” ‬هەموو وڵاتێك زانای‮ ‬داهێنەری‮ ‬پێویستە،‮ ‬بەڵام تەنها زانین و بڕوانامە وەرگرتن كێشەكانی‮ ‬ئێمە و هیچ وڵاتێك چارەسەر ناكات‮”. ‬ناوبراو لە درێژەی‮ ‬وتارەكەیدا سوپاسی‮ ‬مامۆستاكانی‮ ‬و دایك و باوك و براكانی‮ ‬كرد كە هاوكاریان كردووە تا درێژە بە خوێندن بدات‮.
‬
فەریدوون درەخشانی،‮ ‬ناسراو بە كۆچەر بیركار لە ساڵی1978 ‮ ‬لە گوندی‮‬نێ‮‬ی‮ ‬سەر بە شاری‮ ‬مەریوانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان لە دایكبووە،‮ ‬وەكو خۆی‮ ‬باسی‮ ‬دەكات لەسەرەتای‮ ‬چوونی‮ ‬بۆ قوتابخانە بیركاری‮ ‬زۆر پێخۆش بووە‮. ‬لە زانكۆی‮ ‬تاران بەكالۆریۆسی‮ ‬لە بیركاریدا وەرگرتووە‮. ‬پاشان لە زانكۆی‮ ‬نۆتینگهامی‮ ‬بەریتانیا ماستەر و دكتۆرای‮ ‬لە هەمان بواردا خوێندووە‮. ‬لە‮ ‬2006ـەوە لە زانكۆی‮ ‬كەمبریج مامۆستای‮ ‬زانكۆیە‮. ‬ساڵی‮ ‬رابردوو لە بواری‮ ‬بیركاریدا لە رێو دی‮ ‬جانێرۆ‮ ‬خەڵاتی‮ ‬جیهانی‮ ‬فێڵدزی‮ ‬وەرگرت‮.‬