خەبات: ئارام شێركۆ
یاریگای نێودەوڵەتیی كەركووك لە ساڵانی هەشتاكان دروست كراوە، بەڵام لە پاش ڕاپەرینەكەی ساڵی1991 كراوەتە سەبارزگە، و پاشتر لە لایان فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بۆردومان كراوە، لە ساڵی2003 دوای پرۆسەی ئازادی ژمارەیە خێزانی ئاوارەی گەڕاوە تێدا نیشتەجێ بووە. بەلام پاش ئەوەی بریار درا كە نۆژەن بكرێتەوە ئەو ماڵانە قەرەبوون كران و یاریگاكەیان چۆڵكرد، دەست كراوە بە نۆژەن كردنەوەی.
سەبارەت بەم نۆژەنكردنەوەیە حەربی خالید سەرۆكی لێژنەی ئۆلۆمپی عێراق نوێنەرایەتی كەركووك، لە لێدوانێكی تایبەتی پێیڕاگەیاندین: كە پاش ئەوەی لە ساڵی2003 ئەو یاریگایە لە لایان ژمارەیەكی خێزانەوە داگیركراو كردیان بە شوێنی نیشتەجێبوون بۆ خۆیان تێدا مانەوە، ئێمە هەوڵی زۆرماندا بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەو یاریگا ئۆلۆمپیە تاكو گەیشتینە ئەنجام. حەربی گوتیشی:20 ملیار دینار تەرخان كرا، بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەو یاریگا نێودەوڵەتیە و لە قۆناغی یەكەمی نزیكە11 بۆ12 ملیار دیناری تێدا خەرج كرا، لە ئێستایش لە قوناغی دووەم و كۆتاییە هەر بۆ ئەم مەبەستەیش وەزیری وەرزش و لاوانی خودی خۆی هاتە كەركووك و پرۆژەكەی بەسەركردەوە، بریاری دا قوناغی دووەم دەست پێبكاتەوە، لە 2018/8/30 دەستكرایەوە بە ئیشكردن لە پرۆژەكە، كە4 ملیاری بۆ تەرخان كراوە.
حەربی گوتیشی: بە تەواوبوونی نۆژەن كردنەوەی ئەم یاریگا نێودەوڵەتیە كەركووك هەنگاوێكی زۆر باش دەچێتە پێشەوە، لە هەموو جۆرە وەرزشەكان بە تایبەتی یاری تۆپی پێ، لەگەڵ ئەوەیش بە هۆی گەورەی یاریگاكەوە دەتوانین هەموو یەكێتیە وەرزشیەكان لێرە كۆبكەینەوە و شوێنیان بۆ دەستنیشان بكەین. حەربی گوتیشی: كە كۆمپانیای ڕەشید هاڤانە ئەركی نۆژەنكردنەوەی ئەم یاریگایەی لە ئەستۆ گرتووە و ئێستا كاری تێدەدەكات بە سەرپەرشتی فەرمانگەی ئەندازیاری وەزارەتی وەرزش و لاوان و فەرمانگەی ئەندازیاری وەزارەتی پیشەسازی. یاریگای نیودەوڵەتی كەركووك توانای ئەوەی هەیە25 هەزار هاندەر لەخۆی بگرێت، یەكێكە لە یاریگا ئۆلۆمپیەكانی لە سەر ئاستی عێراق و كاتێك لە كەركووك ئەم یاریگایە هەبووە لە بەشێكی زۆر پارێزگاكانی تری عێراق یاریگای وەرزشی نەبووە و لەساڵی 1988یەكەم یاری نێودەوڵەتی لە میانی پاڵەوانێتی لاوانی دوورگەی عەرەبی ئەنجامدرا.










