یەكێتی شەترەنجی نێودەوڵەتی FIDE بڕوانامەی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی دەدەنە 5 ناوبژیوانی عێراقی كە لەنێویاندا 4 ناوبژیوان كوردن.
ئەو چوار ناوبژیوانە كوردە بریتین لە خاتوو دڵپاك عەلی، د. ئیمان ئەكبەری، عەلی عەبدوڵلا، عەبدولعەزیز ئەسوەد، هەر چواریان ناوبژیوانی یانەی شەترەنجی خانزادن، پێدانی ئەو بڕوانامە نێودەوڵەتییەش بەبوونی چەند مەرجێكە وەك ناوبژیوانێتی كردنی چەند پاڵەوانێتییەكی نێودەوڵەتی وەك كلاسیك و راپید بلیتز و دەوری تاك و تیپ، كە لەمەشدا هەریەك لە دلزار حمەساڵج سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد و ئەسعەد ئیسماعیل رێكخەری نیودەوڵەتی هاوكاریان بوون لەبەدەستهێنانی ئەو بڕوانامانە و خستنەرووی ئاسانكاری بۆیان لەبەشداری پیكردنیان لە پاڵەوانێتییەكانی وڵاتانی دەرەوە وەك جۆرجیا، تونس، پۆڵەندا، ئیران، هەنگاریا، ئیمارات، لەپاڵ ئەمانەش پێویستە ئەو ناوبژیوانانە بەشداری خولی ناوبژیوانی نیودەوڵەتی بكەن بۆ دەرچوونیان و لەمەشدا ئەمانە سەرگەوتوو بوون و بڕوانامەی نێودەوڵەتیان بەدەستهێنا.
جێی باسە ساڵی رابردوو 3ناوبژیوانی دیكەی كورد هەمان ئەو بڕوانامانەیان بەدەستهێنا كە بریتی بوون لە پشتیوان ئەحمەد، ئازاد سابیر دیبەگەیی، دیار حەمەساڵح.









