خهبات: موسیلم دۆڵەمەڕی
زۆرن ئەو هونەرمەندانەی كە خاوەنی دەنگێكی خۆش و بەرهەمی جوانن بەڵام هەندێجار لەبەر خراپی باری دارایی و نەبوونی هاوكاری لایەنەكان وایان لێدەكات هەندێجار ون و هەندێجاریش دەركەون لەنێو جیهانی هونەری كوردیدا، محەمەد زورەگڤانی یەكێكە لەو هونەرمەندە لاوە دەنگخۆشانەی كە هەندێجار ونەو هەندێجاریش دیار، وەك خۆی بۆ ئێمەی باسكردو گوتی: من هونەرمەند محەمەد زورەگڤانی كە زورەگڤان گوندێكی سەر بە ناحیەی بارزانە، هەر لە تەمەنێكی زۆر زوودا دەستمكردووە بە كاری هونەریم كە تاكو ئێستا 26 گۆرانیم تۆمار كردووە لەوانە كە زۆربەیان سترانی ئەڤینین تەنها دوو سترانم نیشتمانپەروەرین، وە تاكو ئێستاش چوار سترانم كلیپیان بۆ كراوە.
سەبارەت بە گۆرانی نوێ و كلیپكردنی گوتی: ئەوە ماوەیەكە گورانیەكی نوێم تۆمار كردووە بە ناوی بێنەسیبم كە پەیڤ و ئاوازی هونەرمەند خانە میرن بەڵام بەداخەوە لایەنی ماددیم باش نەبووە كە كاری كلیپی بۆ بكەم وە هەروەها هیچ سپۆنسەرێكیشم دەستناكەوێت كە سپۆنسەری كلیپەكەم بكات لە بەرئەوەی تاكو ئێستا كاری هونەری نوێم واماوەتەوە كە ئامادەكاری تەواویش بۆ كلیپەكەم كراوە لە لایەن مامۆستاو دەرهێنەری بەتوانا یوسف لەشكری بەڵام دووبارە دەڵێم بەداخەوە هاوكاریم نییە.
دەربارەی هاوكاری لایەنی پەیوەندیدار گوتی: بەداخەوە پێموایە لایەنی پەیوەندیدار گوێبیستی ستران و پەیڤ و ئاوازی رەسەنی كوردی نین تەنها گرنگی بە هونەر دۆستێت ئافرەت دەدەن بێ ئەوەی كە بزانن گۆرانی ئەوان گونجاوی هونەری كوردیە یان نا؟ لە كۆتاییدا گوتی: داواكارم و هیوادارم چیتر هونەرمەندانی گەلەكەمان بێبەش نەكەن لە هاوكاری و پشتگیری هونەری كوردی بۆ ئەوەی هونەری رەسەنی گەلەكەمان نەمرێت و پێش بكەوێت وە هەروەها جیاوازی بكەن لە نێو دەنگەكان و پەیڤ و ئاوازی رەسەنی كوردی و سەردەمی و بیانی.









