نگۆلۆ كانتی یاریزانی هەڵبژاردەی فڕەنسا و یانەی چێڵسی ئینگلیزی كە بەباشترین یاریزانی هێلی ناوەراست لە جیهان دەژمێردرێت، چەندین یانە چاویان بڕێوەتێ بۆ ئەوەی پەلكێشی ریزەكانیان بكەن وەك یانەكانی ریال مەدرید و پاریس سان جێرمان و یۆڤینتۆس، بەتایبەتیش كە ئێستا یانەكەی نگۆلۆ لەپلەی شەشەمی ریزبەندی حولی ئینگلیزی دێت و ئەگەری زۆرە كە نەتوانێت بگاتە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا، بۆیە ئەو یاریزانە بیر لەوە دەكاتەوە ئەو یانە لەندەنیە جێبهێڵێت.
لەپەراویزی یاریی هەڵبژاردەی فڕەنسا، كەنالی M6 پرسیاری ئەوەی لێكرد كە یانەی ریال مەدرید و خودی راهینەر زینەدین زێدان كە زۆر بایەخی پێدەدەن، لەوەڵامدا نگۆلۆ كانتی گوتی: من ئێستا لەیانەی چێڵسی یاری دەكەم و بیوهۆشم هەر لەو یانەیەیە، گرنگ نییە كێ بایەخم پێدەدات، هەتا ئەگەر زێدان و ریال مەدریدیش بن، ئەمە بەلای منەوە گرنگ نییە.









