سیمۆن بایلیزی كچە جومناستیكی ئەمریكی كە هەڵگری 4 میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادە، بەهۆی ئازارەوە لە وەرزش دوور دەكەوێتەوە گومان لەخۆی دەكات كە جارێكی تر بتوانێت بگەڕێتەوە سەر وەرزشی جومناستیك، هەروەها لەبەر قسە خۆشەكانی هەمیشە بە كچە گاڵتە ئامێزەكەی گۆڕەپانی جومناستیك ناوی دەبەن.
ئەگەرچی سیمۆن تەمەنی هێشتا نەگەیشتۆتە 23 ساڵ و ئەوتوانایەی ماوە كە بتوانێت ركابەری پاڵەوانانی جیهان بكات، بەڵام لەناكاو بەبیانووی ئازاری جەستەیە بەشداری هیچ پاڵەوانێتییەك ناكات، ئێستاش هەمووان داوای لێدەكەن بگەڕێتەوە، بۆیە لەوەڵامی ئەمەدا گوتی: كەس بڕوام پێناكات كە جەستەم ئازاری هەیە، بڕوام پێبكەن بایەكی سارد لێم بدات ئەوا هەموو جەستەم ئازاری دەبێت، رەنگە هەقیشیان بێت بڕوام پێنەكەن، چونكە لەوتەمەن بەخۆشم نازانم ئەو ئازارەم لەكوێ بۆ هات؟
هەروەها سیمۆنی بە پێكەنینەوە گوتی: تكاتان لێدەكەم بڕوام پێ بكەن، من ئەو سیمۆنەی جاران نیم كە هەر چوارپەلم بەردەوام لە بۆشایی ئاسمان بوو، ئەگەر وابڕوات لەتەمەنی 30 ساڵیدا لەسەر كورسی كەمئەندامان دەمبینم، رەنگە ئەوكات بڕوام پێ بكەن، نا نەخێر ئەوكاتیش بڕوام پێناكەن، چونكە من پیر نەبوویمە.









