سەربەست ساڵح
سەرەتای ساڵێ نوێ لە هەرێمی كوردستان، سەرەتای قۆناغێكی سیاسیی نوێیە، هەرێمی كوردستان وەك كیانێكی سیاسیی چالاكیەكانی فراوان و كاریگەربوونەتەوە، لە دەستپێكی ساڵدا جوڵە دیپلۆماسییەكان گەرموگوڕیی زیاترییان بە خۆیانەوە بینی، وەزیرانی وەز و دەرەوەی ویڵایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هاتنە هەولێر. بەدوایدا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئێران و دواتر سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا و سەرۆكی پێشووی فەرنسا، رۆژانە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێباز حەملان گۆتەنی “كەشتیوانی خاوەن ئیرادە” لە پێشوازی سەرۆك دەوڵەتان و سەرۆك وەزیران و وەزیرانی دەوڵەتاندا بوو، وەك دەڵێن هەولێر ببووە ترافیكێكی دیپلۆماسیی، هاوكات سەردانی بەرپرسان و كاربەدەستانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی وڵات و جوڵەی دیپلۆماسیی گەورەبوون، لەسەروویانەوە سەردانە بایخدارەكەی سەرۆك بارزانی بۆ وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی، هاوكات بەشداری كۆنفرانسی میونخ بۆ ئاسایش لەلاین مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، سەردانێكی گرنگبوو، سەردانێك كە ژمارەیەكی بەرچاو دیدار و كۆبوونەوەی گرنگی بەدوای خۆیدا هێنا.
بڕینی بووجە و قوتی خەڵكی كوردستان لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە، هەڵتۆقین و هاتنی دڕندەترین هێزی تیرۆرستی، دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام”داعش” و ئاراستەكردنی بەرەو باشوری كوردستان، دابەزینی نرخی نەوت بۆ كەمتر لە یەك لەسەر سێی نرخەكەی لەبازاڕی جیهاندا، ئەو سێ فاكتەرە كاریگەرەبوون كە دۆخێكی قەیراناوی ڕووبەڕووی حكومەتی هەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستان كردەوە، لە هەموو قەیرانەكان خراپتر ئەو گرژی و پەشێوییە سیاسییە بوو كە لەناوخۆدا سەری هەڵدا، بەگشتی زنجیرەیەك قەیران ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان و حكومەت كرانەوە، كە دیار و ئاشكرابوو ئامانج لێی خستن و ڕووخاندنی هەرێمەكە و دەستەمۆكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو، لێ سەرئەنجام ئیردەی خەڵكی كوردستان و بزاوتی سەربەخۆخوازان و كاپتن و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەركەوتین و قەیران و هەڕەشەكانمان ڕەوەندەوە.
گەلی كوردستان كە ئەم رۆژانە بیست و هەشتەمین ساڵیادی ڕاپەڕین پیرۆز دەكەین، هاوكات بە دەستپێشخەری سەرۆك بارزانی لایەنە سیاسییەكان گەیشتنە ڕێكەوتن بۆ چالاككردنەوەی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمەش سەرەتایەكی باشە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان دوای تێپەڕاندنی قەیرانەكان، بەرەو قۆناغی بووژانەوە هەنگاو هەڵبگریت.
هەشتی مارس كە رۆژی جیهانی ئافرەتانە، هاوكاتی یادەكانی ئادار و ڕاپەرینە، نێچیرڤان بارزانی وەك هەمیسە گرنگی بەیادەكەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا پیرۆزبایی هەشتی مارس لە ژنانی كوردستان دەكات و دەڵێت: “ئەمڕۆ لە رۆژی جیهانی ئافرەتاندا، سڵاو لە هەموو ئافرەتانی كوردستان. ئافرەتی بەهێز و ئازا هەمیشە لەنێو ئێمەدا هەبووە، ئەمڕۆ دەمەوێت سوپاسێكی تایبەتیی هاوسەرەكەم و هەموو ئافرەتانی كوردستان بكەم”.
هەر ئەمرۆش هەشتی مارس لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە هەڵگرتنی پاشكەوت لەسەر مووچەی فەرمانبەران، ئەم هەنگاوەش دەستپێكی قۆناغی ئاساییبوونەوەی ژیانی هاوڵاتیان و بووژانەوەی ئابووری و بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دەبیت.
رێباز حەملان، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: “سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە جورئەتەوە بەرەوڕووی هەموو ئاڵنگارییەكان وەستایەوە، دوای بڕینی بودجە و هاتنی دڕەندەترین گرووپی تیرۆریستی كە بە داعش ناسرابوو و دروستبوونی قەیرانی دارایی و ململانێی ناوخۆیی و كێشەكانی بەغدا و داخستنی فڕۆكەخانە و داخستنی دەروازەكان و پەلاماردانی پایتەختی هەرێمی كوردستان و هەوڵدان بۆ لە ناوبردنی كیانی هەرێمی كوردستان”.
وەزیری دارایی دەڵێت: “بە دیپلۆماسییەتی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ و ئەمریكا و ئەوروپا و بەپشتیوانی و لەخۆبوردەیی و سیاسەتی سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەرۆكایەتی هەرێم و پاشان وەك سەركردەیەكی گەورەی كورد كە بەرگری و پشتیوانییەكی بێ وێنەی هەرێم و حكومەتی كرد، هەروەها خۆڕاگری هاووڵاتیانی هەرێمەكەمان و فەرمانبەران و مامۆستایان و بەڵێندەران و ورەی پۆڵایینی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و قوربانیدانی شەهیدە سەربەرزەكانمان و هەروەها، ستافی كابینەی هەشت كە شانیان دایە بەر كێشە و ئاڵنگارییەكان و بەرپرسیارێتییەكی مێژووییان خستەسەر ناوی خۆیان و بوونە پاڵپشتێكی بەهێز بۆ سەرۆكوەزیران كە توانی هەرێمی كوردستان و حكومەت و دۆخی سیاسی و دارایی و پەیوەندییەكان لە كۆتاییدا بگەیەنێتە كەنارێكی ئارام”.
ماەتەوە بڵێن: ئاسۆی پێشكەوتن و گەشەسەندنی هەرێمی كوردستان ڕوونە، دوای تێپەڕاندنی زنجیرەییەك قەیرانی تاقەتپڕوكین، هەرێمی كوردستان لە پێشوازی قوناغێكی گرنگداییە لە هەڵكشان و بووژانەوە و ئاوەدانی.









