وەیسی سەعید وەیسی
بەهۆی برینی بوودجەوە لەساڵی 2014وەهاتنە ئارای چەندین تەنگەژەی تر حكومەتی هەرێمی كوردستان دووچاری قەیرانی ئابوری بووكەسەرەنجام ناچاربوو بریاری پاشكەوتی مووچەی پەیرەو كرد بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هەمووكات تواناكانی خۆی بەگەڕخست بۆچارەسەركردنی كێشەوگرفتەكان و چاكتر كردنی ژیان وگوزەرانی هاوڵاتیان كە سوپاس بۆ خوای گەورە لەسایەی حیكمەتی سەرۆك مەسعودبارزانی ودبلۆماسیەتی نێچیرڤان بارزانی وقارەمانیەتی هێزی پێشمەرگەوخوێنی ئاڵی شەهیدان وخۆراگری خەڵكی كوردستان تواندرا كەقەیرانەكان تێك بشكێنرێن و قوناغەسەختەكان تێبپەرێنین و بەسەرگرفتەكاندا سەربكەوین بۆیەش گرنگە لەپەراوێزی رەوشی رابردووی نێوان هەولێر-بەغداو هەلوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەكەوتی مووچە هەلوەستە لەهەمبەر چەند خالێكدا بكەین.
1- بارودۆخی چەندساڵی رابردوو دەریخست كەهیچ هێزو توانایەك ناتوانێت رێگا لەبەدیهێنانی ئامانجەكانی گەلی كوردستان بگرێت وەسەپاندنی هەرسزایەك سەرناگرێت وەهەمووفشارەكان كاتین تەنها هێزو ئیرادەی كوردستانیانی گەرەكە كەمێژووش سەلماندوویەتی هیچ هێزێك ناتوانێت ئیرادەی گەلی كوردستان تێك بشكێنێت.
2- سێ ساڵ بەرلەئێستا لەكاتێكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان بەناچاری بریاری پاشەكەوتی مووچەی دا چۆن چەندڵایەنێك بۆملمڵانێی سیاسی وبەژەوەندی یەكانیان پروپاگەندەی ژەهراویان بڵاودەكردەوە بەبێ ئەوەی رەچاوی باری ئابووری هەرێم بكەن بەلام لەگەڵ ئەمەشدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەگشتی و پارتی دیموكراتی كوردستان بەتایبەتی لەبەرپرسیاریتیان رانەكردوو هەوڵە دبلۆماسیەكانی خۆیان بەگەر خست بۆچارەسەری كێشەكان ولەسەنگەری بەرگری كردنشیدا بەهیواوئومێدەوە نەخشەورێگای سەركەوتنیان دادەناو خەونی ناحەزانیشیان لەگۆرنا كەدەیان وویست كوردستان داگیربكەن.
3- ناكرێت هیچ كات رۆلی خەڵكی كوردستان لەیاد بكرێت كەتوانیان بەخۆراگرییەوە بەرگەی ئەم دۆخە سەختە بگرن بەپێچەوانەی بیركردنەوەی ئەوهێزو لایەنانەی كەدەیان وویست لەرێگای فشارەئابووری یەكانیان سزای خەڵكی كوردستان بدەن كەئەم خوراگرییەش بووە كلیلی سەركەوتنی گەلی كوردستان.
4- كاتی هاتووە حكوومەتی عیراق بەدیدێكی نوێوە مامەلە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات واز لەسیاسەتی برینی قووتی خەلك بهێنێت و چیتر مووچەو بوودجەی كوردستان وەك كارتی فشار بەكارنەهێندرێت چونكە ناكرێت هەموو جارێك خەڵكی كوردستان باجی كێشە سیاسیەكان بدەن چونكە سەردەمی ئینكاری كردن و پەراوێز خستنی مافی تاكی كورد كۆتایی پێبهێنن و رێز لەشەراكەتی حەقیقی و دەستووربگرن كەتەنها بەمە دەتواندرێت چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر- بەغدا بكرێت.
5- ئەركی كابینەی داهاتووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان قورستردەبێت تابەبەرنامەو سیاسەتێكی تازە خۆی ئامادەبكات بۆ زیاتر چاكتر كردنی ژیانی هاوڵاتیان و گۆرانكاری بنەرەتی و چاكسازی لەهەموو سێكتەرەكانداو بایەخی زیاتر بەئاوەدان كردنەوەو بوژاندنەوەی هەرێمی كوردستان بدرێت چونكە ئەم كابینەیە لەكاتێكدا دەست بەكار دەبێت كەلەماوەی چەند ساڵی رابردوودا قۆناغێكی سەخت تێپەرێندراوە وەكوردستانیان ئومێدی زۆریان بەم كابینەیە خوای گەورە پشتیوانی هەموولایەكمان بێت.









