غازی‮ ‬حەسەن
ڕێككەوتنی‮ ‬شومی‮ ‬جەزائیر،‮ ‬كە لەبنەڕەتدا بۆ لەنێوبردنی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلول مۆر كرابوو،‮ ‬وەكو‮ ‬ڕێككەوتنێكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دژی‮ ‬ماف و ئیرادەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بەڕێوەچوو‮. ‬ئەم‮ ‬ڕێككەوتنە لەكاتێدا مۆركرا كە دوو‮ ‬ڕژێمی‮ ‬بەعس و شای‮ ‬ئێران لەسەردەمێكی‮ ‬جیاواز و لەپێناو ئامانجێكی‮ ‬غەدارانە جێبەجێیان كرد.ئەو كات هێنری‮ ‬كیسنجەری‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكاش بەشدار بوو،‮ ‬پیلانە‮ ‬ڕەشەكە بەمیوانداری‮ ‬جەزائیر بەڕێوەچوو،‮ ‬ئەم تاوان و پێشێلكارییە ئەخلاقی‮ ‬و جەهەنەمییە گەورەیان لەدژی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان پیادەكرد‮.‬
سەدام حوسین خیانەتێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لەعێراق كرد و لەپێناو لەناوبردنی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬كوردستان‮ (‬سەروەری‮ ‬و سنووری‮ !!) ‬خۆیانی‮ ‬پێشكەش بەشا و ئێران كرد‮. ‬لەئێران و عێراقدا هیچ‮ ‬یەكێك لەو‮ ‬ڕژێمەی‮ ‬ڕێككەوتنەكەیان مۆركردووە،‮ ‬نەماون‮. ‬ئەمەریكا ئێستا دژی‮ ‬ئێرانە و جەزائیریش لەدۆخێكە كەس حەسودی‮ ‬پێ نابات‮. ‬پرسیاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەوەیە بۆچی‮ ‬و لەپێناو چ ئامانجێك عێراق،‮ ‬كە كوردێك سەرۆكایەتی‮ ‬دەكات و رۆحانی‮ ‬كە بانگەشەی‮ ‬ئیسلامبوون و دژایەتی‮ ‬ئەمەریكا دەكات،‮ ‬لەدواین سەردانی‮ ‬بۆ بەغدا لەڕاگەیاندراوێكی‮ ‬فەرمیدا لەم كات و دۆخ و لەنێو بەغدا زۆر بەجدی‮ ‬ئاماژە بەكاراكردنەوەی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕێككەوتنە دەكەن.؟
گوتمان بەشێوەیەكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬و ئامانجی‮ ‬ڕێككەوتنەكە لەنێوبردنی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬چەكداری‮ ‬كوردستانی‮ ‬باشور بەسەرۆكایەتی‮ (‬بارزانی‮ ‬نەمر‮) ‬بوو،‮ ‬ئایا ئەگەر جارێكی‮ ‬دیكە ئەم‮ ‬ڕێككەوتنە زیندوو بكرێتەوە و جێبەجێ بكرێت،‮ ‬دواڕۆژی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان چی‮ ‬بەسەر دێت؟ هەڵوێستی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬كە ئێستا پێچەوانەی‮ ‬سیاسەت و ستراتیجی‮ ‬ساڵی‮ ‬1975‮ ‬یەتی،‮ ‬دەبێت چی‮ ‬بێت؟ ئایا فەرەنسا و ئەلمانیا و بەریتانیا و ئیتالیا و نەمسا و سوێد و كەندا و چین و‮ ‬ڕووسیا هەڵوێستیان هەمان هەڵوێستی‮ ‬ساڵی‮ ‬1975‮ ‬دەبێت؟پرسیاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەوەیە ئامانجی‮ ‬ڕاگەیەندراوەكەی‮ ‬نێوان‮ ( ‬ئێستای‮ ‬عێراق و رۆحانی‮) ‬لەكاراكردنەوەی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕێككەوتنە چییە؟‮. ‬ئەگەر مەبەستیان پێداچوونەوەیە بەكێشەی‮ ‬سنووری‮ ‬نێوان بەغدا و تاران،‮ ‬سنووری‮ ‬نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و ئێران هیچ كاتێك بەقەد ئێستا سنووری‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬عێراق لەبەردەم جموجۆلی‮ ‬گوماندار و گواستنەوەی‮ ‬میلیشای‮ ‬چەكداری‮ ‬شیعی‮ ‬و بازرگانی‮ ‬كردن بەمرۆڤ و مادە هۆشبەركان كراوە نەبووە‮. ‬ئەگەر مەبەست لەپاراستنی‮ ‬سنوور‮ ‬ڕێگری‮ ‬لەجووڵانەوەی‮ ‬چەكداری‮ ‬حزب و لایەنە كوردییەكانی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان بێت،‮ ‬ئەوە عێراقی‮ ‬ئێستا نەدەسەڵاتی‮ ‬سەدام حوسین و نەسوپای‮ ‬سەدام حوسێن و نە عێراقی‮ ‬سەردەمی‮ ‬بەعسی‮ ‬هەیە،‮ ‬تاكو سنوورەكان بپارێزێت،‮ ‬نەدۆخی‮ ‬ئێرانیش لەڕووی‮ ‬نێودەوڵەتییەوە هەمان دۆخی‮ ‬ساڵی‮ ‬1975‮ ‬و نەدۆخی‮ ‬كوردیش هەمان شتە،‮ ‬هیچ گومانی‮ ‬تێدانییە ئەوەی‮ ‬لەم‮ ‬ڕێككەوتنە سوودمەندە دەبێت تەنیا ئێرانە،‮ ‬چونكە سەدام حوسین بەشێك لەسنوور و دەسەڵات و‮ (‬سەروەری‮!!) ‬سنووری‮ ‬ئاوی‮ ‬عێراقی‮ ‬تەسلیم بەئێران كرد بۆ ئەوەی‮ ‬لەخەبات و تێكۆشان و شۆڕشی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕزگاری‮ ‬بێت و ئینجا دوای‮ ‬ئەوە لەڕێككەوتنی‮ ‬11ی‮ ‬ئازار و ئۆتۆنۆمی‮/ ‬حوكمی‮ ‬زاتی‮ ‬پەشیمان بێتەوە‮. ‬بۆمان‮ ‬ڕوون نییە ئەگەر عێراق‮ ‬لەقۆناغی‮ ‬ئێستادا بەرنامەی‮ ‬ڕزگاربوون لەهەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬هەبێت و هەمان‮ ‬ڕووداوە‮ ‬ڕەشەكانی‮ ‬سەردەمی‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬جەزائیر دووبارە بكەنەوە‮. ‬شای‮ ‬ئێرانیش ئەو كات نەیدەویست‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬ئازار پتەو بێت و كورد ببێتە خاوەنی‮ ‬كیانێكی‮ ‬دەستوری‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬لەناوچە،‮ ‬بەپێی‮ ‬مەزەندەی‮ ‬ئەوان هەر پێشكەوتنێك لەدۆزی‮ ‬كوردستان كاریگەری‮ ‬لەسەر پارچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان دەبێت‮. ‬
ڕاستە هیچ هێزێك ناتوانێت جارێكی‮ ‬دیكە نێوەڕۆك و بەندەكانی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕێككەوتنە خیانەتكارییە نێودەوڵەتییە دژی‮ ‬كوردستان پیادە بكاتەوە،‮ ‬چونكە لەلایەك دۆخی‮ ‬كوردستان گۆڕانی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬بەسەردا هاتووە،‮ ‬دووەمیش دۆخی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و ململانێ هەرێمایەتی‮ ‬و نێوەدوڵەتییەكان پێچەوانە بوونەتەوە‮. ‬ئەگەر ئامانج لەورووژاندنەوەی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕێككەوتنە چاوسووركردنە و ترساندن و سزادانی‮ ‬ئەو وڵاتە عەرەبیانە بێت،‮ ‬كە دژایەتی‮ ‬ئێران دەكەن،‮ ‬ئەوە لەم بوارەشدا هیچ كاریگەرییەكی‮ ‬نابێت‮. ‬تەنیا‮ ‬یەك مەزەندە دەمێنێتەوە،‮ ‬ئەویش ئەوەیە شا ویستی‮ ‬حوكمیزاتی‮ ‬هەڵبوەشێنێتەوە چونكە مۆركردنی‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬11ی‮ ‬ئازار بۆ ئێران قبووڵكراو نەبوو،‮ ‬ئێرانی‮ ‬ئێستاش دەیەوێت فكرەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬هەڵبوەشێنێتەوە و لە‮ ‬16‮ ‬ئۆكتۆبەر بەدواوە بەكردەوە ئێران هەنگاوی‮ ‬لەنێوبردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەستپێكرد‮. ‬یەك شت لەم هاوكێشانە جێگەی‮ ‬گومانە،‮ ‬ئەویش ئەوەیە ئاسایی‮ ‬بوو سەدام حوسین كە دوژمنی‮ ‬كورد بوو،‮ ‬هەموو شتێك دژی‮ ‬مافەكانی‮ ‬كورد ئەنجام بدات،‮ ‬بەڵام سەرۆكی‮ ‬ئێستای‮ ‬عێراق كوردە و دۆخی‮ ‬عێراق لەبەردەم هەڕەشەی‮ ‬كراوە و دەستێوەردانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬زۆرە و سیستەمی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬و پێكهێنانەوەی‮ ‬عێراق لەسەر بنەمای‮ ‬فیدراڵییە،‮ ‬بۆیە بیركردنەوە لەكاراكردنەوەی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕێككەوتنە مەترسیدارە كارێكی‮ ‬نەكردە دەبێت‮.‬
سەدام حوسێن بەفكری‮ ‬خۆی‮ ‬لەڕێگەی‮ ‬لەناوبردنی‮ ‬كورد سەر دەكەوێت،‮ ‬بەڵام ئەنجامەكەی‮ ‬ئەوەبوو قوڕێكی‮ ‬بۆ عێراق و ئومەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬گرتەوە،‮ ‬دواتر تووشی‮ ‬شەڕێكی‮ ‬هەشت ساڵەی‮ ‬ماڵوێرانكەر بوو،‮ ‬شای‮ ‬ئێرانیش دوژمنەكەی‮ ‬لە نەجەفەوە گەشەی‮ ‬كرد و لە فەڕەنساوە شۆڕشی‮ ‬دژ بەرپاكرد،‮ ‬هەروەها شۆڕشی‮ ‬كوردستانیشیان ئەگەر تووشی‮ ‬نسكۆ كردبێت،‮ ‬بەڵام بینیمان شۆڕش درێژەی‮ ‬پێدرا و دۆزی‮ ‬كوردستان كۆتایی‮ ‬پێ نەهات،‮ ‬بەپێچەوانە ئەمجارە كورد حكوومەت و پەرلەمان و كیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆی‮ ‬لەچوارچێوەی‮ ‬دەستوری‮ ‬عێراق هەیە و كۆمەڵگەی‮ ‬نێوەدەوڵەتی‮ ‬بەفەرمی‮ ‬لەئاستی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و دیبلۆماسی‮ ‬و سەربازیش مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ دەكات‮. ‬مەبەستمانە بڵێین ئەو قوڕەی‮ ‬سەدام گرتییەوە،‮ ‬ئایا عێراق و بەرپرسانی‮ ‬دیكە دەتوانن بیشێلن و ئامانجە كەسییەكانی‮ ‬خۆیانی‮ ‬تێدا بەرهەم بهێنن،‮ ‬لەنێوان ئەمەریكا و ئێراندا بتوانن لەڕێگەی‮ ‬جووڵاندنەوەی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕێككەوتنە پێگەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كەسی‮ ‬خۆیان بەهێز بكەن،‮ ‬یان دەیانەوێت لەڕێگەی‮ ‬جووڵاندنەوەی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕێككەوتنانە پەیامێك بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان بنێرن‮. ‬ئەمەریكا دەڵێت ئێران دەیەوێت عێراق بكاتە پارێزگایەكی‮ ‬خۆی،‮ ‬سەدامیش كوێتی‮ ‬كردە پارێزگایەكی‮ ‬خۆی‮ ‬و پارێزگارێكی‮ ‬بۆ دانا،‮ ‬ئایا ئەم ئاراستەیەی‮ ‬رۆحانی‮ ‬لەدواین سەردانی‮ ‬بۆ بەغدا كاری‮ ‬لەسەر دەكات،‮ ‬عێراق بەرەو كوێ دەبات؟ لەكاتێكدا كورد هیچ كاتێك دژی‮ ‬عێراق هەڕەشە نین و نەبوونە،‮ ‬بەڵكو كێشە بنەڕەتییەكە عەقڵیەتی‮ ‬شۆڤینی‮ ‬و تۆڵەكردنەوە و موئامەرە هۆكارن و‮ ‬ڕەنگە بیرۆكەیەك بێت تاكو‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬جەزائیریان بۆ كارابكرێتەوە‮. ‬ئایا ئەمەریكا بەوە‮ ‬ڕازی‮ ‬دەبێت عێراق وەكو پارێزگایەكی‮ ‬نوێی‮ ‬ئێرانی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ بكرێت و سزا ئابوورییەكانی‮ ‬دژ بەئێران پێشێل بكات و پێچەوانەی‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬ستراتیجی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬وەكو بەشێك لەستراتیجی‮ ‬ئێرانی‮ ‬لەناوچەكە مامەڵە بكات و عێراق بكرێتە‮ ‬ڕێڕەوی‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬چەك و تەقەمەنی‮ ‬و هێزی‮ ‬میلیشا چەكدارەكان بۆ‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و لەڕێگەی‮ ‬كاراكردنەوەی‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬جەزائیر عێراق بكرێتە سەنگەری‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬سنوور و‮ ‬ئێران‮. ‬ئایا ئەمەریكا دەستەبرداری‮ ‬لەنێوبردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبێت؟ وەڵامەكە قورسە‮. ‬
ئایا ئەمجارەش كورد دەكرێتەوە ئامانج،‮ ‬یان ئەو رێككەوتنەی‮ ‬سەدام بەتەواوی‮ ‬جێبەجێ نەكرد و دواتریش لێی‮ ‬پەشیمان بۆوە،‮ ‬ئێستا عێراق لەڕێگەی‮ ‬كاراكردنەوەی‮ ‬دەستكەوتەكانی‮ ‬ئێران دەستەبەر دەكات و هەموو سنورە دیاریكراوەكانی‮ ‬كەنداو تەسلیمی‮ ‬تاران دەكات‮. ‬لەكاتی‮ ‬ڕوودانی‮ ‬هەر كارێكی‮ ‬لەمجۆرە ئەمەریكا ناتوانێت بێدەنگ بێت،‮ ‬هەندێك وڵاتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬سونی‮ ‬كە لەمیحوەری‮ ‬سعودییە دان،‮ ‬دووچاری‮ ‬ئابلووقەیەكی‮ ‬هەڕەشەئامێزی‮ ‬توندتری‮ ‬ئێران دەبنەوە،‮ ‬بۆیە ناتوانن شتی‮ ‬لەمجۆرە هەزم بكەن‮. ‬بۆیە ئەگەر هەندێك بیركردنەوە لەموئامەرە و‮ ‬یاریكردن بەكارتەكان هێشتا بەردەوامی‮ ‬هەبێت،‮ ‬بەڵام هەمان سەردەم و دۆخ و زەمینەی‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬ڕۆژانی‮ ‬مۆركردنی‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬خیانەتكارانەی‮ ‬جەزائیر نەماوە‮. ‬