خهبات: هەردەوان
لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و چونە بەر سەرمای زۆر دەبینین كەزۆربەی ئامێرەكانی ئایپاد و ئایفۆن لەكاردەكەون، ئەمەش هۆكارێكی هەیە كەبریتیە لەجۆری باترییەكەی. بەجۆرێك ئەو مۆبایلانەی باترییەكەیان لە جۆری لیسیۆم – ئایۆنالتییە زۆر هەستیارە بۆ پلەی گەرما و لەگەڵ بەركەوتنی هەوای سارددا دەبینین مۆبایلەكە بەئۆتۆماتیكی لەكاردەكەوێت.لەوبارەیەوە كۆمپانیای ئەپڵ هۆشداری داوەتە بەكارهێنەرانی كەئەم گرفتە سادەیە بەهۆی گرفتی بەرگەگرتنی باترییەكەوەیە كەتێبینی دەكەیت ئامێری ئایپۆد و ئایفۆن و ئایپاد لەكاردەكەوێ و دەكوژێتەوە ئەگەر لەبەر سەرما بەكاربهێنرێت بەوپێیەی پلەی گەرما دابەزیوە و باترییە هەستیارەكەش توانای كاركردنی نامێنێت.









