خه‌بات: د.كەیفی‮ ‬ئەحمەد
كێشمەكێش و ململانێی‮ ‬رەگەزی‮ ‬نێر و مێ‮ ‬كێشەیەكی‮ ‬ئەزەلییە و هەر لە كۆن و بەرەبەیانی‮ ‬مێژوودا سەریهەڵداوە،‮ ‬هەر‮ ‬یەكە لەو رەگەزانە خاوەنی‮ ‬توانا و داهێنان و تایبەتمەندی‮ ‬خۆیەتی،‮ ‬كە لەوانەیە ئەوەی‮ ‬یەكێكیان توانای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬هەبێت ئەوەی‮ ‬دیكە نەتوانێت و بۆی‮ ‬نەگونجێت بیهێنێتەدی‮ ‬و جێبەجێی‮ ‬بكات،‮ ‬بە پێچەوانەشەوە هەر راستە،‮ ‬بۆیە ناكرێت و نابێت هیچیان ئەوەی‮ ‬دیكە رەتبكاتەوە دان بە توانا و مافەكانیدا نەنێت،‮ ‬چونكە بەهۆیەوە برینەكان و بۆشایی‮ ‬نێوانیان قولتر و فراوانتر دەبن،‮ ‬زۆر كەس و لایەنیش ئەو هەلانە دەقۆزنەوە بۆ جێبەجێكردن و هێنانەدی‮ ‬پیلان و مەرامە تایبەتییەكانی‮ ‬خۆیان و ئەو دۆخە دەقۆزنەوە و هەوڵی‮ ‬درێژەپێدانی‮ ‬و هێشتنەوەی‮ ‬ئەو دۆخە دەدەن،‮ ‬جا بەهۆی‮ ‬هەستكردن بە نەبوونی‮ ‬یەكسانی‮ ‬لەلایان رەگەزی‮ ‬مێوە لە گشت كاروبارەكانی‮ ‬ژیاندا،‮ ‬چەندین رێكخراوی‮ ‬جۆراوجۆریان دروستكردووە،‮ ‬بۆ ئەووەی‮ ‬لەو رێگایەوە خەبات و هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ‮ ‬بۆ وەدەستهێنانی‮ ‬مافەكانیان و راستكردنەوەی‮ ‬ئەو لاسەنگییەی‮ ‬لە نێوانیاندا دروستبووە،‮ ‬دیارە ناكرێت نكوڵی‮ ‬لە جیاوازی‮ ‬نێوان ئەو دوو رەگەزە بكرێت،‮ ‬بەڵام ئەوەش ئەوە ناگەیەنێت‮ ‬یەكیان ببێتە خاوەنی‮ ‬هەموو شتێك و ئەوەی‮ ‬دیكەش لە هەمووی‮ ‬بێبەش بكرێت،‮ ‬بەڵكو بۆ ئەوەیە كە هەریەكەیان تایبەتمەندیی‮ ‬و لایەنی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬و نەرێنی‮ ‬خۆیان هەیە‮. ‬

جا لەو‮ ‬ڕوانگەیەوە ئافرەتان دەیانەوێت لەمیانەی‮ ‬بۆنە و مەراسیمی‮ ‬تایبەتدا توانكانی‮ ‬خۆیان پیشانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬بدەن و بیسەلمێنن،‮ ‬كە لە هەموو بوارەكانی‮ ‬ژیانی‮ ‬زانستیی‮ ‬و هونەریی‮ ‬و ئەدەبیی‮ ‬و وەرشی‮ ‬و كار و داهێنان و‮…‬هتد هیچان لە رەگەزە تەواوكەر و هاوبەشەكەی‮ ‬خۆیان كەمتر نییەو بەهەردووكیان دەتوانن ئەو ژیان و گوزەران و جیهانە جوانتر بكەن و زیاتر پەرەی‮ ‬پێبدەن.بۆ رەخساندنی‮ ‬بوار بۆ ئافرەتانی‮ ‬نێوچەكە و پیشاندانی‮ ‬تواناكانی‮ ‬خۆیان لە بوارە جیاوازەكاندا،‮ ‬زانكۆی‮ ‬راپەڕین،‮ ‬بۆنەیەكی‮ ‬بۆ ئەو چینە رێكخست لەژێر ناونیشانی‮ ‬فیستڤاڵی‮ ‬زانستیی‮ ‬كلتووریی‮ ‬تواناكانی‮ ‬خانمان‮‬،‮ ‬كە لە هۆڵی‮ ‬بۆنەكانی‮ ‬كۆلێژی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬بنەڕەت ئەنجامدرا،‮ ‬لەو فیستڤاڵەدا چەندین چالاكی‮ ‬هەمەڕەنگی‮ ‬وەكوشیعر،‮ ‬شانۆ،‮ ‬موزیك و گۆرانی،‮ ‬نمایشی‮ ‬جلوبەرگ،‮ ‬سیمیناری‮ ‬كۆمەڵایەتیی‮ ‬و پەروەردەیی‮ ‬پێشكەشكران،‮ ‬لەو چالاكییە هونەریی‮ ‬و ئەدەبی‮ ‬و زانستیی‮ ‬و پەروەردەییانەدا چەندین كەسی‮ ‬داهێنەر و دەستڕەنگین و خاوەن سەلیقە و بوێر دەركەوتن،‮ ‬كە هەر‮ ‬یەكە لەو بڕگانە جوانی‮ ‬و تایبەتمەندی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبوو‮.

‬دیارە بواری‮ ‬هونەر بەگشتی‮ ‬و شانۆ بەتایبەتی‮ ‬زۆر جێگای‮ ‬قسەكردن و مشومڕە،‮ ‬كە ئافرەتان كەمتر خۆیانی‮ ‬لێدەدەن و لێی‮ ‬دوردەكەونەوە و دوورەپەرێز دەبینرێن،‮ ‬بەڵام لەو فیستڤاڵەدا كچان و ژنان خۆیان بەبێ هاوكاری‮ ‬پیاوان ئەنجامدەری‮ ‬هەموو رەگەزەكان بوون و نمایشێكی‮ ‬جوانیان بەرهەمهێنابوو،‮ ‬ئەوەبوو نمایشێكی‮ ‬جوانیان پێشكەشی‮ ‬ئامادەبوان كرد،‮ ‬بەم شێوەیە.شانۆیی‮ ‬جیاوازی‮ ‬لەنێوان منداڵەكانتدا مەكە‮‬،‮ ‬ئامادەكردن و دەرهێنانی‮‬بەفرین محەمەد رەسول‮‬،‮ ‬مۆسیقام.كوردۆ‮‬،‮ ‬ماكیاژپەیام نادر‮‬،‮ ‬جلوبەرگبەشداران‮‬،‮ ‬دیكۆربەڕیوەبەرایەتی‮ ‬وەرزش و رۆشنبیری‮‬،‮ ‬نواندنی‮ ‬پەیمان وەتمان،‮ ‬بەفرین محەمەد،‮ ‬دیانا حەسەن،‮ ‬سانا عەلی،‮ ‬ئازیز‮ ‬ئیبراهیم،‮ ‬مریەم لوقمان،‮ ‬داستان عەبدوڵڵا‮. ‬لەبارەی‮ ‬ناوەرۆكی‮ ‬شانۆییەكە و پەیام و مەبەستی‮ ‬نمایشەكە،‮ ‬پرسیارمان لە دەرهێنەر و ئەكتەری‮ ‬سەرەكیی‮ ‬نمایشەكە‮ ‬بەفرین محەمەد‮ ‬كرد و بەم شێوەیە وەڵامی‮ ‬داینەوە و گوتی‮: ‬كچان كەمترنین لە كوڕان،‮ ‬ئەم شانۆیە باس لە بیركردنەوەی‮ ‬بەشێك لەدایك و باوكان و لە پیرە بەتەمەنەكانمان دەكات‮. ‬كە تەداخولی‮ ‬ژیانی‮ ‬نەوەكان و كوڕ‮ ‬و بوكەكانیان دەكەن و پێیان وایە كوڕ‮ ‬گرنگترەو‮ ‬دەبێ‮ ‬زیاتر گرنگی‮ ‬پێ بدرێت‮. ‬پێیان وایە‮ ‬دەبێ‮ ‬ژن زیاتر مناڵی‮ ‬كوڕی‮ ‬ببێت‮ ‬،‮ ‬كە ئەوەش دەبێتە پێوەرێك بۆ چاكە و سالاری‮ ‬ئەوئافرەتە‮..‬نەنك و باپیرە كان لە ئەنجامی‮ ‬ئەو هەمووگرنگی‮ ‬پێدان و نازپێدانی‮ ‬نەنك و باپیرە‮ ‬بە منداڵە كوڕەكانیان،‮ ‬منداڵێكی‮ ‬لەڕێ لادەرو ناپەروەردەیی‮ ‬لێ دەردەچێت وای‮ ‬لێ دێت ئازاری‮ ‬دەورووبەرەكەشی‮ ‬دەدات.هەر بە پاڵپشتیكردنی‮ ‬باوانی‮ ‬دەست پێدەكات‮ . ‬بەڵام لە كۆتاییدا هەموو لایەك بۆیان روون دەبێتەوە،‮ ‬كە ئەو جۆر مامەڵەكردنە چەندە خراپ و نا مرۆڤانە و ناپەروەردەییە و پەشیمان دەبنەوە،‮ ‬چونكە‮ ‬نابێ نازی‮ ‬زۆر بە منداڵی‮ ‬كوڕ‮ ‬لەسەر حیسابی‮ ‬كچەكە بدرێت‮ ‬،‮ ‬بەڵكودەبێ وەك‮ ‬یەك سەیری‮ ‬كچان و كوڕان بكرێت و لە هاوشانی‮ ‬یەكدی‮ ‬دابنرێن‮.‬