خهبات: سەید فاتیح بەرزنجی
بەر لەهاتنی جەژنی نەورۆز، جەژنی نەتەوەیی گەلی كورد، بازاڕی جلی كوردی پیاوان و ئافرەتان گەرمبوو و هاووڵاتیان بەجۆش و خرۆشەوە خۆیان بۆ ئەو جەژنە ئامادەكر و ڕوویان لەو دەشت و دەرەكردو هەموو سەیرانگاكان پڕبوون لە گەشتیاری كوردو عەرەب و هاووڵاتیانیش بەدەم خواردن و هەڵپەركێ بەجلی كوردی ئەو دەشت و دەرەیان ڕازاندبووەوە بۆ پیرۆزبایی كردن لە هاووڵاتیان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز رۆژی پێنج شەممە سەرۆك مەسعود بارزانی سەردانی هاوینەهەواری سۆران و ڕەواندزی كردو هاووڵاتیانیش بەو سەردانەی سەرۆك بارزانی زۆر دڵخۆش و بەختەوەربوون.
دیارە جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ گوڕوتینێكی گەورەی بە هاووڵاتیان بەخشی ئەوەلەلایەك، لەلایەكی دیكەیش هاتنی ئەو هەموو گەشتیارە عەرەبانە بۆ هاوینەهەوارەكان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز سەرنجی هەموو جیهانی بۆلای خۆی ڕاكێشا و ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش ژمارەی گەشتیاران بۆ كوردستان ڕووی لەزیاد بوون كردووە سەركەوتنی ئەو كارەش بۆ ئەو پلانە گرنگەی وەزارەتی شارەوانی دەگەڕێتەوە كە بۆ ماوەی پێنج ساڵ دایڕشتووە بۆ هێنانی گەشتیاری زیاتر بۆكوردستان سەبارەت بە جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ وەك ڕۆژنامەی خەبات ئەو ڕاپۆرتەمان لەجەژنی نەورۆز ئامادەكرد.
لەگەڵ هاتنە جەچنی نەورۆز نرخی بەنزین گران بوو ئەویش لەبەر یادەكانی ئادارو نەورۆز بوو بۆیە نرخی بەنزین لە ژمارەیەك بەنزینخانە لە 575 دینارەوە بوو بە 635 دینار و هاتنی ئەو هەموو گەشتیارانەو چوونی خەڵكی كوردستان بۆ ئەو دەشت و دەرو سەیرانگایانە وای كرد نرخەكە بەرزبێتەوە. مامۆستا عەلی لە سەیرانگای هەنارە گوتی: نەورۆزی ئەمساڵ بۆ فەرمانبەران و بۆ هاووڵاتیان بوو بە دووجەژن، لەبەر ئەوەی كە پاشەكەوتی مووچە ناما ئەوە لەلایەك لەلایەكی دیكەیش حكومەتی هەرێم لەپلانی دایە كە هەموو پڕۆژەكان دەست پێ بكاتەوەو قەیرانی دارایش كۆتایی پێهات. وەستا ستاریش لە سەیرانگای هەنارە گوتی: هەموو خەڵكی كوردستان سوپاسی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەكەن كە توانی پاشەكەوتی مووچە لابدات وادیارە ڕۆژێكی پڕشنگدار بۆ گەلی كورد هەڵدێت و هەموو میللەتی كورد شانازی بە سەرۆك بارزانی دەكەن و نەورۆزی ئەمساڵ زۆر خۆشترو بەجۆش و خرۆشتربوو. مام خدری تەمەن 65 ساڵان لە سەیرانگای خانزاد گوتی: زۆربەختەوەرو خۆشحاڵین كە لە جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ چەندین دەسكەوتی گەورە بە هەوڵ و هیممەتی سەرۆك بارزانی هاتە دی، هیوادارین دەسكەوتی زیاتر بێتەدی بۆ گەلی كورد بۆیە ئەو نەورۆزە زۆر خۆشترە لەبەر ئەوەی پاشەكوتی مووچەش نەماو هەموو خەڵكی كوردستان لە نەورۆزی ئەمساڵ ڕازین.
سەركەوت هادی لە سەیرانگای شێرەسوار گوتی: بەڕاستی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ زۆر خۆشتربوو لەبەر ئەوەی داهاتی خەڵكی بە نەمانی پاشەكەوتی مووچە زۆر باشتربوو. وەستا سامانی بەرگدرووش گوتی: لەهەرسێ ڕۆژی جەژنی نەورۆز سەردانی سەیرانگای شێرە سوارم كرد لەگەڵ خانەوادەو خزم كەسان بەڕاستی نەورۆزی ئەمساڵ خۆشی و شادی بوو هەموو هاوینەهەوارو سەیرانگاكان پڕبوون لە گەشتیارو شان بەشانی خەڵكی كوردستان گەشتیارانی عەرەب ئەو جەژنەیان بە شادی كردەوە،كامەران حوسێن لەگەڵ خانەوادەكەی سەردانی سەیرانگای خانزادی كردبوو گوتی: نازانم چۆن هەستی خۆم دەربڕم لەبەر ئەوەی نەورۆزی ئەمساڵ بەختەوەری زیاتری بەهاووڵاتیان بەخشی و نەورۆزێكی زرۆ خۆشبوو هەموو خەڵكی لەدەرەوە بوون.
ڕۆژێك بەر لەهاتنە جەژنی نەورۆز بەبۆنەی یادەكانی ئادارو نەورۆز لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ژینگە پارێزی هەولێر بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر و ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی و كۆمپانیاكانی خاوێنكردنەوەی شار توانرا هەڵمەتی خاوێنكردنەوەیان دەست پێكرد و لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزیش بەو هەڵمەتە درێژەی هەبوو. ئاسۆ نیعمەت لێپرسراوی خزمەتگوزاری شارەوانی ینگەپارێزی گوتی: بەهاوكاری ئەوقاف و ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی خاوێنكردنەوە توانیمان بەرنامەیەكی تۆكمە دابڕێژین بۆ شوێنە گەشتیاریەكان تا بتوانین ئەو شوێنانە خاوێن بكەینەوە و عەلاگەش بە هاووڵاتیان بدەین تا پاشماوەی خواردنەكانیان لە شوێنە گەشتیاریەكان فڕێ نەدەن جگەلەوەش لەلایەن مامۆستایانی ئایینیەوە چەندین ڕێنمایی گرنگ بە هاووڵاتیان درا بۆ پاكڕاگرتنی شوێنە گەشتیاریەكان دواتر سەید سدیق كەپرانی بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێریش گوتی: بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ژینگە پارێزی هەولێر بەرنامەیەكی تۆكمەمان داڕشت تا ئامۆژگاری هاووڵاتیان بكەینەوە بۆ پاك و خاوێن ڕاگرتنی شوێنە گەشتیاریەكان بۆیە داوایان لێ دەكەین كە هەگیز هەوڵی پیس كردنی سەیرانگاكان نەدەن و پاك و خاوێنی بپارێزن.









