نازدار جزیری، خانمه گۆرانیبێژێكی كورد، نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی به ناوی (ده تو وه‌ره) له نێو چه‌ناڵی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (یوتیوب) بڵاو كرده‌وه.
له هۆتێل شیراتۆنی شاری هه‌ولێر، نازدار له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی به ناوی (ده تو وه‌ره) بڵاوكرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان و ڕۆژنامه‌نوسان ئاماده‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه بوون، هه‌روه‌ها نازدار به ئیمزای خۆی ئه‌لبوومه‌كه‌ی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد.
ده تو وه‌ره، له 12 تڕاك پێكهاتووه، یه‌كێك له تڕاكه‌كان به شێوه‌زاری سۆرانییه و ئه‌وانی دیكه‌ش به شێوه‌زاری بادینیه، بڕیار وایه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا كلیپێكی نوێ بڵاو بكاته‌وه.
نازدار، نزیكه‌ی ساڵێكه خه‌ریكی كاركردنه بۆ ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به مه‌به‌ستی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی له ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریشه له ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 219/3/20 به‌شداری ئاهه‌نگی هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز له هه‌ولێر بكات.









