خه‌بات: وریشە عومەر – هونەرمەندی‮ ‬لاو و دەنگ خۆش نەژاد بەرزنجی‮ ‬لەتۆڕی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬فەیسبوك نوێترین گۆرانی‮ ‬خۆی‮ ‬بڵاوكردۆتەوە و دەڵێت‮: ‬نوێترین كاری‮ ‬هونەریم گۆرانی‮ (‬دوا بڕیار)ە،‮ ‬لەمیلۆدی‮ ‬و موزیك‮ ‬بڵند قەرەداغی‮ ‬،تێكست سارینا بەرزنجی‮ ‬،نەی‮ ‬خەلیلی‮ ‬نەی،پیانۆ هێمن حوسێن،ساز رێباز ئەمین،مۆنتاژ میران عوسمان ئەحمەد،وێنە گرتن و دە رهێنان دەرون قەرە داغی‮ ‬یە،لەدوابەشی‮ ‬نووسینەكەیدا هونەرمەند دەڵێت‮: ‬بەهیوام كەس ئازاری‮ ‬دابڕان نەچێژێت‮.‬