خەبات: شێروان مەلازاد: خۆشەویستی بۆ مەلا مستەفای نەمر وای لە پیاوێكی بەتەمەن كردووە لە ناحیەی رزگاری گەرمیانەوە بە پایسكلەكەی بەرە و بارزان بۆ سەر گڵكۆی نەمران بەڕێبكەوێت، لەشارۆچكەی كۆڕێ لەدیمانەیەكی كورت بەم شێوەیە بۆمان دوا: من ناوم ئازاد زیادە و بە ئازاد مەلایی ناسراوم، دەڕۆم بۆ سەر گۆڕی ئەو پیاوەی كە تەمەنی خۆی بە ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان بەخشی، ئەویش مەلا مستەفای بارزانییە، ئەوەی من دەیكەم شتێكی زۆر بچوكە لەئاست گەورەیی و بەرخودانی ئەو پیاوە مەزنە، رۆیشتنم لەگەرمیانەوە بۆ بارزان بەپاسكیل دەمەوێت ئەوە بڵێم كە بارزانی جیاوازی لەنێوان هیچ شارێك نەكردووە و هەموو كوردستانی وەكو بارزان سەیركردووە، بۆیە هیوادارم لەم رۆژەدا سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەست لەناو دەست بكەن و ئەو خەونەی كە بارزانی هەوڵی بۆدەدا بیهێنێتەدی كە ئەویش یەك پارچەیی و سەربەخۆیی كوردستانە.









