سەلام عەبدوڵڵا

(1)‬
لە ساڵی‮ ‬1957دا،‮ ‬بۆ‮ ‬یەكەمین جار ناوی‮ ‬بارزانیم بیست،‮ ‬ئەو كاتە تەمەنم نۆ ساڵان بوو،‮ ‬برادەرێكی‮ ‬قوتابیم كە چەند ساڵێك لە من هەڵكشاوەتر بوو(بەڵام هاوكلاس بووین‮) ‬لە حەوشەی‮ ‬قوتابخانەكەدا،‮ ‬وێنەیەكی‮ ‬لە باخەڵ دەرهێناو چەند جارێك ئاوڕی‮ ‬لەملاو لەولای‮ ‬خۆی‮ ‬دایەوە و پاشان بەترسەوە نیشانی‮ ‬دام‮. ‬پیاوێكی‮ ‬بەهەیكەل،‮ ‬سەروسیمایەكی‮ ‬بەویقار،‮ ‬چاو برۆیەكی‮ ‬سەرنجڕاكێش،‮ ‬دەستێ جلی‮ ‬ئەفسەریی‮ ‬ڕووسی‮ ‬پۆشیبوو،‮ ‬منیش بە سەرسوڕمانەوە تێم دەڕوانی‮ ‬كە هاوەڵەكەم زۆر بەشانازییەوە گوتی‮: ‬ئەمە وێنەی‮ ‬ژەنەراڵ بارزانییە‮) ‬من ئەوەندەی‮ ‬تر سەرم سوڕما‮. ‬ئەوە‮ ‬یەكەمین جار بوو ئەو ناوە ببیستم،‮ ‬هاوەڵەكەم هەستی‮ ‬بەو سەرسامییەم كرد،‮ ‬بۆیە دەستبەجێ گوتی‮:(‬وا بۆ چەندین ساڵ دەچێت ژەنەراڵ بارزانی‮ ‬لە‮ ‬ڕووسیایە‮…)‬
ئیتر پاشان ئەوەندەی‮ ‬كە زانیاری‮ ‬لابوو(ئەگەرچی‮ ‬تا‮ ‬ڕادەیەك كەم و سادەش بوون،‮ ‬بەڵام هەر زۆر بوون‮) ‬بەپەلە پێشكێشی‮ ‬كردم‮. ‬بۆ ئێوارێ پاش نانخواردن‮. ‬دەربارەی‮ ‬بارزانی‮ ‬پرسیارم لە باوكم كرد‮. ‬ئەویش ئەوەندەی‮ ‬كە دەیزانی‮(‬لە‮ ‬ڕاستیدا كەم نەبوو‮) ‬بۆی‮ ‬باس كردم،‮ ‬بەڵام باوكم وەك پیاوێكی‮ ‬ئایینی‮ ‬زۆر دژی‮ ‬ڕووسیا بوو‮. ‬ئەو هەر بە‮ (‬ڕووسیا‮) ‬ناوی‮ ‬دەبرد،‮ ‬بۆیە ئەوەندەی‮ ‬لەسەر نەڕۆیشت‮.‬

‮(2)
دوو ساڵ لەوەودوا،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1959دا،‮ ‬سەر لە بەیانییەك-وابزانم‮ ‬ڕۆژی‮ ‬هەینی‮ ‬بوو-لەگەڵ منداڵێكی‮ ‬دراوسێمان،‮ ‬كە ئێستا وا لە(نەمسا‮) ‬نیشتەجێیە‮. ‬لە بەردەم خۆماندا،‮ ‬كە چەند شاقەوێك لە مزگەوتی‮ ‬گەورە‮ (‬مزگەوتی‮ ‬حاجی‮ ‬كاكە ئەحمەدی‮ ‬شێخ‮) ‬دوورە،‮ ‬یاریمان دەكرد كە قەرەباڵغییەكی‮ ‬نائاسایی‮ ‬لە بەردەم دەرگەی‮ ‬مزگەوتەكەدا،‮ ‬سەرنجی‮ ‬ڕاكێشاین‮.‬
كاتێك لەو عەشاماتە خرۆشاوە نزیك بووینەوە،‮ ‬پرسیارم لە كابرایەكی‮ ‬بەساڵاچوو،‮ ‬كە زۆر بە حەماسەتەوە دڕی‮ ‬بەو خەڵكە دەدا،‮ ‬كرد‮. ‬لەوەڵامدا بێ ئەوەی‮ ‬سەیرم بكات،‮ ‬گوتی‮:(‬ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانییە،‮ ‬لە ژوورەیە زیارەتی‮ ‬حاجی‮ ‬كاك ئەحمەدی‮ ‬شێخ دەكات‮…) ‬
ژەنەڕاڵ بارزانی‮!‬؟ هیچ كاتم بەخۆم نەدا‮. ‬پەلی‮ ‬هاوەڵەكەم گرت دڕدان بەو عەشاماتە،‮ ‬بۆ ئێمەی‮ ‬منداڵ كارێكی‮ ‬لە وزە بەدەربوو،‮ ‬ئەمە سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە چەند پاسەوانێك بەر دەرگەكەیان گرتبوو،‮ ‬نەیاندەهێشت كەس بچێتە ژوورێ،‮ ‬بۆیە بەهاوەڵەكەم گوت كە دوام كەوێت،‮ ‬چونكە من دەمزانی‮ ‬لە كوێوە بچینە ژوورێ‮. ‬حوجرەی‮ ‬باوكم،‮ ‬كە تێیدا قورئانی‮ ‬بە منداڵان دەگوت،‮ ‬دەكەوتە نزیك دەرگەی‮ ‬پشتەوەی‮ ‬مزگەوتی‮ ‬گەورە‮. ‬

كاتێك بەڕاكردن گەیشتینە بەردەركەی‮ ‬پشتەوە،‮ ‬خۆشبەختانە لەسەر پشت بوو،‮ ‬بۆیە‮ ‬ڕاستەوخۆ چووینە ژوورەوە‮. ‬لە حەوشەی‮ ‬مزگەوتدا كەسمان بەدی‮ ‬نەكرد،‮ ‬بۆ ساتێك بەواق وڕماوی،‮ ‬بێ ئومێدانە‮ ‬ڕاوەستاین‮. ‬خەریك بوو پرسیار لە هاوەڵەكەم بكەم،‮ ‬كە لەناوكاو مرۆڤێكی‮ ‬تێكسمڕاو،‮ ‬گورجوگۆڵ،‮ ‬برۆ قەترانی،‮ ‬ڕووخۆش كە چاكەت و پانتۆڵێكی‮ ‬شینی‮ ‬ئاسمانیی‮ ‬پۆشیبوو،‮ ‬لە میحرابی‮ ‬حاجی‮ ‬كاك ئەحمەدی‮ ‬شێخ هاتە دەرێ‮. ‬چەند پیاوێكی‮ ‬لەگەڵدا بوو،‮ ‬یەكسەر بێ هیچ بڕیارێكی‮ ‬پێشەكی‮ ‬بەرەو‮ ‬ڕووی‮ ‬ژەنەراڵ رام كرد و پەلاماری‮ ‬دەستم داو ماچم كرد‮. ‬بارزانیش وەك باوكێكی‮ ‬دڵسۆز دەستی‮ ‬هێنا بەسەرمداو نووشتایەوە و سەری‮ ‬ماچ كردم‮. ‬
ئەوە‮- ‬بەداخەوە‮-‬یەكەمین جاربوو،‮ ‬كە‮ ‬ڕووبەڕوو بەدیداری‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر شادبم‮.‬
ئێوارێ‮ ‬ڕووداوەكەم بۆ باوكم گێڕایەوە،‮ ‬ئەویش زۆ ستایش و ئافەرینی‮ ‬كردم و چەند جارێك سەر ماچ كردم و لەسەرخۆ پێی‮ ‬گوتم‮:(‬كوڕم كەم كەس،‮ ‬لەو تەمەنەی‮ ‬تۆدا،‮ ‬بەخزمەت كەڵە پیاوێكی‮ ‬وا هەڵكەوتوو دەگات‮).‬ ماوەیەك بێدەنگ بوو،‮ ‬جارێكی‮ ‬تر سەری‮ ‬ماچ كردمەوە و گوتی‮:(‬تۆ دەتوانیت هەمیشە شانازی‮ ‬بەم‮ ‬ڕۆژەوە بكەیت‮).‬

‮(3)
بیست ساڵ لەوەودوا،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1979دا،‮ ‬كاتێك بەكارێكی‮ ‬نهێنی‮ ‬دەمویست بە توركیادا،‮ ‬هەر بەنهێنی‮ ‬بۆ‮ (‬سووریا)بچم،‮ ‬لە شاری‮ (‬گەڤەر‮)‬ی‮ ‬نزیك(وان‮) ‬كەوتمە نێو داوی‮ ‬كەمینێكی‮ ‬چاوەڕوان نەكراوەوە‮. ‬مانگێك لەوەودوا،‮ ‬كاتێك توركەكان دەیانویست تەسلیمی‮ ‬عێراقم بكەنەوە،‮ ‬لە شاری‮ (‬جەزیرە‮)‬ی‮ ‬كوردستانی‮ ‬توركیا،‮ ‬فرسەتم هێناو لە دەست جەندرمەكان هەڵاتم،‮ ‬بەڵام ئەوەندەی‮ ‬نەبرد،‮ ‬جەندرمەكان،‮ ‬كە سێ زەلامی‮ ‬پڕ‮ ‬چەك بوون،‮ ‬لە ناوەڕاستی‮ ‬شاردا گرتمیانەوە و ئیدی‮ ‬بەناچاری‮ ‬كەوتمە شەڕێكی‮ ‬نابەرامبەرەوە،‮ ‬ئەوان بە قۆناغە تفەنگ و منیش بەدەستی‮ ‬ڕووت،‮ ‬ئەوان هەوڵی‮ ‬ئەوەیان دەدا كەلەپچەكە-پێشتر بۆ پشوو كردبوویانەوە بكەنەوە دەستم،‮ ‬منیش سەرگەرمی‮ ‬بێنەوبگرەی‮ ‬تفەنگی‮ ‬لێپرسراوەكەیان بووم‮. ‬
لەچاو ترووكانێكدا خەڵكێكی‮ ‬زۆرمان لێ كۆبووەوە،‮ ‬كەسیش نەیدەوێرا لە هۆی‮ ‬ئەم شەڕە نابەرامبەرە بگات‮. ‬هەموو هەر تەنیا بەچاوی‮ ‬بەزەییەوە،‮ ‬چاوەڕوانی‮ ‬سەرەنجامی‮ ‬ئەو بگرەو بەردەیە بوون‮. ‬ویستم هەر چۆنێك بێت هەستی‮ ‬ئەو خەڵكەی‮ ‬دەوروپشتمان بەرامبەر ببزوێنم،‮ ‬تەسلیمكردنەوەم بە عێراق مەرگێكی‮ ‬مسۆگەر و بەڵگەنەویست بوو،‮ ‬هەر دوو ساڵ لەوەوبەر،‮ ‬لە زیندانی‮(‬هەیئەی‮ ‬كەركووك‮) ‬پاش دەرچوونی‮ ‬حوكمی‮ ‬ئیعدامم،‮ ‬ڕام كردبوو،‮ ‬بۆیە بەناچاری‮ ‬هاوارم كرد‮:
‮(‬خەڵكینە ئەم جەندرمانە دەیانەوێت تەسلیمی‮ ‬عێراقم بكەنەوە‮. ‬من پێشمەرگەم‮..) ‬
خەڵكەكە لەنێو خۆیاندا كەوتنە مقۆ مقۆ،‮ ‬بەڵام كەس لەجێگەی‮ ‬خۆی‮ ‬نەجووڵا،‮ ‬جەندرمەكان تاكێك لە كەلەپچەكەیان كردەوە مەچەكم و منیش بەهەموو توانای‮ ‬خۆم تفەنگی‮ ‬گەورەی‮ ‬جەندرمەكانم‮ ‬ڕادەتەكاند و دەمویست لەدەستی‮ ‬دەربهێنم،‮ ‬هەوڵێكی‮ ‬بێ سەمەر بوو،‮ ‬زیندانەكانی‮ ‬بەعسم دەهاتە پێش چاو،‮ ‬دادو فیغانی‮ ‬بەندەكان كە لەژێر ئازار و ئەشكەنجەدا دەیانناڵاند،‮ ‬گوێی‮ ‬كاس دەكردم،‮ ‬مردن بەهەموو جەبەڕووتیەوە لەبەر چاوم سەمای‮ ‬دەكرد،‮ ‬هێندەی‮ ‬نەمابوو مەلی‮ ‬هیوام باڵی‮ ‬بشكێ و خۆشم تاڵاوی‮ ‬سەرنەكەوتن بەناچاری‮ ‬بنۆشم،‮ ‬یا ئیلاهی‮ ‬چۆن سۆزی‮ ‬ئەم خەڵكە رابتەكێنم،‮ ‬ئەوان خەریك بوون تاكی‮ ‬چەپی‮ ‬كەلەپچەكە لە مەچەكم گیر بكەن،‮ ‬هیندەی‮ ‬نەمابوو لەو هەوڵەیاندا سەركەوتووبن،‮ ‬لەڕاستیدا منیش‮ ‬یەكجار شەكەت بوو بووم،‮ ‬بۆیە جارێكی‮ ‬تر پڕ‮ ‬بەدەم هاوارم كرد‮. ‬

بیستنی‮ ‬ناو بارزانی‮ ‬لەرز و ترس و پەشۆكاویی‮ ‬خستە نێو دڵی‮ ‬جەندەرمەكانەوە كە‮ ‬ڕاستەوخۆ لە تەقەكردنی‮ ‬كوێرانەیاندا‮ ‬ڕەنگی‮ ‬دایەوە،‮ ‬ناوی‮ ‬بارزانی‮ ‬بۆ ئەوان بێ ئەندازە تۆقێنەربوو،‮ ‬هەر وەك خەڵكەكەش پاڵپێوەنەرێكی‮ ‬بێ وێنە بوو،‮ ‬خەڵكەكە خرۆشا،‮ ‬دەنگی‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬بەرامبەریان لە هەموو لایەكەوە بەرزبووەوە،‮ ‬ئەلقەی‮ ‬دەوریان،‮ ‬تا دەهات تەنگتر دەبووەوە،‮ ‬سەروچاوی‮ ‬خەڵكەكە سوور هەڵگەڕان،‮ ‬جەندرمەكانیش ترس و نیگەرانی‮ ‬و‮ ‬ڕەنگی‮ ‬پەڕیویان بە ئاشكرا پێوە دەبینرا‮. ‬
گوێم لە نەعرەتەی‮ ‬عەشاماتە خرۆشاوەكە بوو كە هاواریان دەكرد‮: ‬
‮(‬پەلاماردەن،‮ ‬ڕزگاری‮ ‬بكەن،‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬بارزانییە‮..) ‬لەچاو ترووكانێكدا پەلاماری‮ ‬جەندرمەكانیاندا و منیان لەژێر چنگیان دەرهێنا‮. ‬تەقەو تفەنگ و كەلەپچەو بەرگی‮ ‬سەربازی،‮ ‬بەرامبەر مەزنیی‮ ‬ناوی‮ ‬بارزانی‮ ‬هەر بایەخی‮ ‬نەبوو‮. ‬ژیانم قەرزارباری‮ ‬گەورەیی‮ ‬ناوی‮ ‬ئەو نەمرەیە‮. ‬