مەیادە نەجار
ئێمەی نەوەی نوێ كاتێك دەمانەوێت لەسەر رابەرێكی نەتەوەیی وەك مستەفا بارزانی بنووسین، پشت بەكام سەرچاوە دەبەستین؟ بیگومان سەرچاوەی گرنگ و سەرەكی ئێمە ئەو پێشمەرگە جوامێرانەن كە تەمەنی خۆیان لەگەڵ رێبەری نەتەوە بردۆتە سەر، هەر بۆیە ئەمرۆ منیش وك یەكێك لە قوتابیانی رێبازی بارزانی هەوڵدەدەم شتێك لەسەر ئەم رێبەرە بنووسم ، ئەوا هیچ چارم نیە دەبێت بگەرێمەوە بۆ ئەو قسانەی هاوخەباتانی ئەو رێبەرە مەزنە، كە گوێم لێ بووە، لێرەوە من بە قسەیەكی شەهید فرانسۆ هەریری دەست پێدەكەم كە لە بۆنەكانی دامەزراندنی هەردوو رێكخراوی یەكێتی قوتایبان و لاوانی كوردستاندا پێی رادەگەیاندین.
من لەنەوەدەكانی سەدەی رابردوو ئەندامی رێكخراوی یەكێتی قوتابیانی كوردستانی تێكۆشەر بووم، لەیەكێك لە یاددەكانی ئەو ساڵانەدا شەهید فرانسۆ هەریری وتارێكی پێشكەش كردین و سەبارەت بە مستەفا بارزانی رێبەری نەتەوەیمان پێی گووتین: مستەفا بارزانی وێرای ئەوەی سەركردەیەكی بەئەزموون و لیهاتوو بوو ، لەهەمانكاتدا بیركردنەوەكانی هەڵقوڵاوی خواست و ئاواتەكانی خەڵكی كوردستان بوو، ئەم خەسڵەتەی مستەفا بارزانی جۆرێك لەوورد بینی و دووربینی لە خوێندنەوەی رووداوەكان پێ بەخشیبوو كە لە خەڵكانی دیكەدا بوونی نەبوو، هەر بۆ نموونە كاتێك بیرۆكەی پێویستی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان هاتە ئاراوە ، ئەو كات مستەفا بارزانی خۆی و پێشمەرگەكانی پارێزگاریان لە كۆماری كوردستان دەكرد لە مهاباد، هەر بۆیە هەمزە عەبدوڵا لە ساڵی 1946 چووە مهاباد بۆ ئەوەی چاوی بە مستەفا بارزانی بكەوێت و سەبارەت بە دامەزراندنی ئەم پارتە لەوە تێبگات پەیامی ئەم رێبەرە بۆ دامەزراندنی ئەم پارتە چییە؟. هەمزە عەبدوڵا دوای دیداری لەگەڵ مستەفا بارزانی پەیامی راستەقینەی بارزانی و ئامانجی بارزانی لە دامەزراندنی پارتی بۆ تێكۆشەرانی هاورێی لە كوردستانی باشوور هێنایەوە ، كە ئەویش دامەزراندنی پارتیكی دیموكراتی یە بە ناوی پارتی دیموكراتی كورد كە پاشان بە لەبەر چاوگرتنی پێكهاتەی نەتەوەیی و ئایینی كوردستان ناوەكە گۆرا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان.
هەڵوەستە كردن لەسەر پەیامی رێبەری نەتەوەیمان مستەفا بارزانی لە دەستنیشانكردنی ناوی پارتێكی دیموكراتی بۆ قۆناخی رزگاریخوازی كوردستان، جێگەی هەڵوەستە و رامانێكی گەورەیە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئەو كاتەی كە مستەفا بارزانی ناوی پارتی دیموكراتی كوردستانی هەڵبژاردن، ئەوكات ئایدۆلۆژیەتی چەپ لە كوردستاندا لەو پەری باڵادەستی و جەماوەریی بووە و قەناعەتی تێكۆشەرانی ئەو سەردەمە بەو جۆرە بووە كە تەنیا رێگە بۆ خەبات چوونە ژیر ئایدۆلۆژیەتی چەپ بووە، بەڵام بارزانی ئەوەی بەتەنیا رێگە چارە نەزانیووە و دیموكراتی بە چارەسەرێكی باشتر زانیووە ، ئەمەش لەبەر ئەوەبووە مستەفا بارزانی لەو واقیعەی كوردستان باش تێگەیشتووە كە كێشەی گەلی كوردستان كێشەیەكی چینایەتی نییە تا پێویستی بە حزبێكی چەپی هاوشێوەی حزبی شیوعی عێراق هەبێت ، هەروەها كێشەكە كێشەیەكی ئاینیش نییە هەتا پێویستی بە حزبێكی ئایینی بێت. لە تێگەیشتنی مستەفا بارزانیدا گەلی كوردستان بە جیاوازی چینانەیەتی و نەتەوەیی و ئایینەوە داگیركراوە و دەچەوسێنرێتەوە تەنیا لەبەر ئەوەی كورد و كوردستانین ، هەر بۆ یە بۆ ئەوەی ئەو چەوسانەوەیە كۆتایی پێ بێت و گەلی كوردستان سەربەخۆ و ئازاد بێت ، ئەوا پێویستی بە پارتێكە كە پارتەكە ببێتە چەتر و هەموو لایەك بە جیاوازی سیاسی و ئاینیی و نەتەوەییەوە پێكەوە كۆبكاتەوە. لەم سۆنگەیەوە ئەگەر سەیر رەفتار و خەبات و پەیامەكانی قۆناخی خەباتی مستەفا بارزانی بكەین ، ئەوا هەموو جارێك شەهید فرانسۆ هەریری وەك كوردستانیەك بە م خەسڵەتانەی پەیامەكانی بارزانی ئاشنای دەكردین: شۆرشی گەلی كوردستان دژی نەتەوەی عەرەب و هیچ نەتەوەیەكی تر نەبوو، هەردەم هەولی دەدا خەباتی خەلكی كوردستان دژی رژیمە یەك لە دوای یەكەكانی نەبیتە هۆكاری دژایەتی نیوان كوردو عەرەب و نەتەوە و ئاینەكانی تر.
بارزانی هەوڵیدەدا شۆرشی كوردستان خۆڕاگری پیشمەرگە بەپاكی بهێڵێتەوە بەو شیوەیە كە لە گۆشەنگای توندڕۆییەوە سەریری شۆڕش و پێشمەرگە نەكرێت. بارزانی كەسێكی ئاشتی خواز بوو بۆیەش بەهیچ شیوەیەك گفتوگۆ لەگەل رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی رەت نەدەكردەوە .بارزانی بڕوای بەپێكەوە ژیانی نەتەوە و ئاینەكان هەبوو، بۆیەش لە سایەی خەباتی شۆرشی بارزانیدا پێگەی نەتەوە و ئاینە جیاجیاكان لەناو شۆرشدا دیار و بەهێزبوو، وەنمونەی دیاری كادر و سەركردەكانی ناو شۆرش و پێكەوە ژیانی پێكهاتە جۆرا و جۆرەكان لەناو شۆڕشدا رەنگی دابوەوە، عدالەتی بارزانی لەناو شۆرشدا بەشێوەیەك رەنگی دابوەوە لە هەموو بوارە جیاجیاكان كە ئێستاش پارتی و دلسۆزانی ئەو رێبازە شانازی پێوە دەكەن. داكۆكی كردن لە خاك و سنوری كوردستان خاڵێكی گرنگی داكۆكیەكانی بارزانی بوو لەگەڵ رژێمە یەك لە دوای یەكە عیراق .
هەروەها چەندین دەسكەوتی گەورەی دیكە لەسەروشیانەوە ریكەوتی 11ی ئازاری سالی 1970 كە لەرووی سیاسی و مێژوویی دەسكەوتی گەورەی خەباتی بارزانی و شۆڕشی ئەیلوول بوو و بووە بەڵگەو دیكۆمێنتێكی میژوویی و بناغەیەك بۆ داكۆكی كردن لە مافەرەواكانی گەلی كوردستان.
شایانی باشە مەلا مستەفا بارزانی ئەوەندەی لە روانگەی كوردایەتی و كوردستان بوون مامەلەی لەگەڵ ئەحداسەكان دەكرد، ئەوەندە پابەند نەبوو بەبیری تەسكی حزبایەتی. هەر بەنمونە لە ریكەوتنامەی11 ئاداری 1970 كورد 5 وەزیری هەبوو لە بەغدا ئەو وەیرانەی بەغدا كە نوێنەرایەتی كورد و بارزانیان دەكرد، زۆربەیان كەسایەتی نیشتمان پەروەر و خاوەن ئەزموون بوون. بەڵام حزبی نەبوون وەكو پارتی بەڵكو خەڵكی دلسۆز و نیشتمان پەروەر بوون لەلایەكی تریشەوە لە زۆر شوێن لە وڵاتان و نوێنەرەكانی شۆرشی بارزانی نەمر خەڵكی نیشتمان پەروەری بەشیكی دیكەی كوردستان بوو بەبێ ئەوەی ئەندام بن لە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان وخەڵكی دلسۆز و جێگەی متمانەی پارتی و بارزانی بوون .
شەهید فرەنسۆ لە كۆرەكاندا جەختی لەوە دەكردەوە كە ناوی كورد و بارزانی هاوتای یەكتربوون لە دونیا، هەركاتێك ئەگەر ناوی كورد بهاتایە ئەوا ناوی بارزانی دەهات، چونكە بزاڤە رزگاری خوازی كورد بە بارزانییەوە ناسرابوو.
ئێمەی نەوەی نوێ كە تەمەن رێگەی ئەوەی پێنەداین لەسەردەمی ئەودا پێشمەرگەی ئەم رێبازە بین، هەموو كات بە گەرانەوەمان بۆ میژووی پڕ سەروەری ئەو قۆناخەی مستەفا بارزانی رێبەرایەتی كردووە، بەجۆرێك شانازی بە خۆمان وەك نەتەوە و كوردستان وەك نیشتمان دەكەین، كە هەست دەكەین هێشتاش هەر مستەفا بارزانی زیندەوە و هەر ئەوە رێبەرایەتی ئێستا و قۆناخی داهاتووشمان دەكات.









