لەلایەن ئۆتۆمبێلێكەوە ڕێگری لە ژمێریارانی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی دەكرێت و سەرجەم ئەو پارەیان لێ وەردەگرن كە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکە وەریان گرتبو و بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.
ئەمڕۆ سێشەم 12ـی ئادار، بەپێی زانیارییەكان ئۆتۆمبێلێك بە چوار چەكدار لە ناوەڕاستی شاری سلێمانی هەڵدەكوتنە سەر فەرمانبەرانی ژمێریاری نەخۆشخانەی شار كە لەكاتی هێنانەوەی مووچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەكەبوون لە بانك.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی پارەی موچەی كارمەندان و پزیشكانی لە بانكی رەشید وەرگرتووە، بەڵام لە نێوان شەقامی ئۆرزدی و برایم پاشا لە نزیك كەباب وەلی ئۆتۆمبێلێكی دیكە لە جۆری پاتڕۆڵ پێشی ئۆتۆمبێلەكەی لێگرتون و پارەكەی رفاندووە.