775030957KM00231_Tottenham_

هاندەرانی‮ ‬ریال مەدرید تووڕەیی‮ ‬خۆیان رشتە سەر سەرۆكی‮ ‬یانەی‮ ‬شاهانە فلۆرینتینۆ پێرێزی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬یانەی‮ ‬ریال مەردید،‮ ‬دوای‮ ‬ماڵئاوایی‮ ‬كردنیان لەخولی‮ ‬یانە پاڵەوانەكانی‮ ‬ئەوروپا لە نیوە شەوی‮ ‬سێ شەممەی‮ ‬رابردوو،‮ ‬ریال مەدرید دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەیاری‮ ‬چوون بە‮ ‬2-1 گۆڵ لەیانەی‮ ‬ئەیاكسی‮ ‬بردەوە لەقۆناغی‮ ‬16ی‮ ‬ئەم خولەدا،‮ ‬لەیاری‮ ‬گەڕانەوەدا بە ئەنجامی‮ ‬4-1گۆڵ سكستیان خوارد‮. ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەماوەی‮ ‬3 وەرزی‮ ‬رابردوودا پاڵەوانی‮ ‬ئەم خولە بوون‮.

‬رۆژنامەی‮ ‬سپۆرت‮‬ی‮ ‬ئیسپانی‮ ‬بڵاویكردەوە كە هەندێك لە هاندەرانی‮ ‬میرینگێ كەتا كۆتایی‮ ‬یارییەكە لەناو‮ ‬یاریگا مابوونەوە دروشمیان لەدژی‮ ‬پیرێز دەگوتەوەو داوای‮ ‬دەست لەكاركێشانەوەیان دەكرد،‮ ‬كە ئەم رووداوەش‮ ‬یەكەمین جار نییە لەلایەن هاندەرانی‮ ‬شاهانە لەدژی‮ ‬پیرێز دووبارە دەبێتەوە،‮ ‬بەڵكو پێشتریش لەدوای‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬یاری‮ ‬كلاسیكۆ لالیگا كە بەرشلۆنە بەگۆڵێكی‮ ‬خاوێن سەركەوتن هەمان كردار دووبارە بۆوە‮. ‬هێرشی‮ ‬هاندەرانی‮ ‬مێرینگێ بەهۆی‮ ‬شكستی‮ ‬پیرێز بووە كە نەیتوانی‮ ‬قەرەبووی‮ ‬رۆیشتنی‮ ‬هێرشبەری‮ ‬پورتوگالی‮ ‬كریستیانۆ رۆناڵدۆ بكاتەوە،‮ ‬هەروەها نەیتوانی‮ ‬راهێنەرێك بهێنێت بتوانێت شوێنی‮ ‬زێنەدین زێدان پڕ‮ ‬بكاتەوە‮.

‬جێگای‮ ‬وەبیرهێنانەوەیە ریال مەدرید لەم وەرزەدا نازناوی‮ ‬سوپەری‮ ‬ئەوروپاو جامی‮ ‬شاو خولی‮ ‬یانە پاڵەوانەكانی‮ ‬ئەوروپای‮ ‬لەدستداوەو بەجیاوازی‮ ‬12خاڵیش لەگەڵ‮ ‬یانەی‮ ‬بەرشلۆنە لەپلەی‮ ‬سێیەمی‮ ‬خولی‮ ‬لالیگادایە‮. ‬تاكە نازناوی‮ ‬ریال مەدرید لەم وەرزە جامی‮ ‬جیهانی‮ ‬یانەكان بوو لەسەر حیسابی‮ ‬یانەی‮ ‬عەینی‮ ‬ئیماراتی‮. ‬