غازی‮ ‬حەسەن
پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ژمارەیەك كارتی‮ ‬سیاسی‮ ‬گەورەی‮ ‬لەنێو كوردستان لەباری‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیپلۆماسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و هەتا مرۆیش بۆ گۆڕینی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬ڕێسا و بنەوانی‮ ‬گەمە سیاسییەكان بەكارهێنا و هێشتاش زۆری‮ ‬ماون‮. ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەپێناو بەدیهێنانی‮ ‬گۆڕانی‮ ‬ڕیشەیی‮ ‬لە‮ ‬ڕێسای‮ ‬گەمەكان دەستی‮ ‬بەكاركردووە،‮ ‬نەك بۆ هێشتنەوەی‮ ‬خودی‮ ‬گەمە دۆڕاوەكان‮. ‬بۆ نموونە ستراتیجی‮ ‬ئابووریەكی‮ ‬سەربەخۆ،‮ ‬كە پتر لە دە ساڵە وەكو بنەمایەكی‮ ‬گرنگ و بنەڕەتی‮ ‬بۆ پشت بەخۆبەستن و دروستكردنی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كاری‮ ‬لەبارەوە كرا‮.‬

‮ ‬ئەم پڕۆژەیە هێندەی‮ ‬لەنێوەخۆ‮ ‬ڕاستەوخۆ و هەتا ئاستی‮ ‬دوژمنایەتی‮ ‬لەلایەن حزبە سیاسییە كوردستانییەكان بە دیموكرات و لیبرال و ئیسلامییەكانەوە دژایەتی‮ ‬كرا،‮ ‬نیو هێندەش لەدەرەوە داژیەتی‮ ‬ڕاستەوخۆی‮ ‬هێزداری‮ ‬نەكرا‮. ‬تەنیا‮ ‬یەكێك لە گوتارەكانی‮ ‬16ـی‮ ‬ئۆكتۆبەر،‮ ‬كە بووە مایەی‮ ‬تەسلیمكردنی‮ ‬كەركووك و نیوەی‮ ‬خاكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬نەوت و دژایەتی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ئابووری‮ ‬سەربەخۆ بوو‮. ‬سەرەتا ویستیان پارتی‮ ‬گۆشەگیر بكەن و لەدوای‮ ‬گۆشەگیرییەكەشی‮ ‬شار بەدەری‮ ‬بكەن،‮ ‬لەم‮ ‬ڕێگەیەشەوە پرۆژەی‮ ‬ئابووری‮ ‬سەربەخۆیان لەگۆڕدەنا‮. ‬تەسلیمكردنی‮ ‬كەركووك پەیوەندی‮ ‬بە‮ ‬یەكێك لەم هۆكارانە هەبوو‮. ‬لەكردەوەدا پێیان وابوو سیاسەتی‮ ‬نەوت و ئابووری‮ ‬سەربەخۆ دەكەوێتە دەست پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و ئیدی‮ ‬ئەوان لەڕووی‮ ‬ئابووری‮ ‬و پڕۆژەی‮ ‬وەبەرهێنان و خۆبژێوی‮ ‬و ئەو ملیارانەی‮ ‬هەنووكە بێ حیساب بەدەستی‮ ‬دەخەن،‮ ‬هیچیان نامێنێت‮.‬

پارتی‮ ‬هەر زوو‮ ‬ڕایگەیاند ئامادەیە باجی‮ ‬ڕیفراندۆم بدات،‮ ‬چونكە ئەمەیان دوا كارتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد بوو لەم سەردەمەدا،‮ ‬پارتی‮ ‬ئەم ماف و كارتە سیاسیی‮ ‬و ستراتیجیەی‮ ‬بەكارهێنا‮. ‬ئەوانەی‮ ‬ڕاڕابوون لەرێگەی16 ی‮ ‬ئۆكتۆبەر‮ ‬ویستیان پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەڕێگەی‮ ‬پیلانگێرییەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و سەربازی‮ ‬نێوەخۆیی‮ ‬و هەرێمی‮ ‬سزا بدەن‮. ‬بەكردەوە پارتی‮ ‬كەوتە بەردەم دووڕیانی‮ ‬باجدانێكی‮ ‬مەترسیدار،‮ ‬تەسلیمبوون،‮ ‬یان چارەسەری‮ ‬بارودۆخەكە بەعەقڵێكی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و‮ ‬سیاسی‮ ‬قووڵ و وەبەرهێن‮. ‬پارتی‮ ‬رێگەی‮ ‬دووەمی‮ ‬هەڵبژارد،‮ ‬لەسەرەتادا توانای‮ ‬سەربازی‮ ‬هەرێمی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕاگرتنی‮ ‬هێرشی‮ ‬سەربازی‮ ‬بەكارهێنا،‮ ‬بەغداش زوو لە پیلانی‮ ‬خراپ و ئاڵۆزی‮ ‬خستن و كۆتایی‮ ‬پێهێنانی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬هەولێر گەیشت،‮ ‬ئەمەریكا و فەرەنسا و دواتر وڵاتەكانی‮ ‬دیكەش لە هەڵە سیاسییە خراپەیەكان گەیشتن و خێرا دەرگای‮ ‬چارەسەریان بەڕووی‮ ‬دیپلۆماسیەتی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەت و سەركردایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە بواری‮ ‬سەربازی‮ ‬و‮ ‬سیاسی‮ ‬كردەوە‮. ‬ئەمە بێگومان هەڵسوڕێنەرانی16 ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬لەتەك بێئومێدی‮ ‬ڕیسواش كرد،‮ ‬هەروەها ئەوانەی‮ ‬هاوكار و هاندەری‮ ‬كارەساتەكەش بوون لەو گەیشتن هەولێر بەتەنیا چی‮ ‬دیكە مەسەلەیەكی‮ ‬ناوەخۆیی‮ ‬و هەرێمایەتی‮ ‬نییە،‮ ‬ئەم جۆرە گەمانە باجی‮ ‬قورسی‮ ‬بەدوادا دێت.لەهەڵبژاردنەكاندا‮ ‬یەكێتی‮ ‬و گۆڕان و حزبە ئیسلامییەكان باجی‮ ‬چەند هەڵوێستێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬خراپیان لەچۆنیەتی‮ ‬ئیدارەكردنی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬ڕكابەری‮ ‬نێوەخۆی‮ ‬دا،‮ ‬من بروام بەوەیە ئەنجامی‮ ‬هەڵبژاردنەكان باجی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬هەڵەیە‮. ‬هەموو ئەو لایەنانە لەخۆڕا نەبوو لەهەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق و پەرلەمانی‮ ‬كوردستاندا لەبەرانبەر پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬باجی‮ ‬سیاسیان دا و‮ ‬ڕێژەی‮ ‬دەنگەكانیان لەكورتی‮ ‬دا‮. ‬ئەو لایەنانە بۆ چارەسەری‮ ‬هەقیقی‮ ‬كێشەكانیان،‮ ‬هەمیشە گوتارێكی‮ ‬ڕەخنەگرانەیان هەیە،‮ ‬كە لەكردەوەدا گوتارێكە‮ ‬ڕاكردن و خۆدزینەوەیە لەڕاستكردنەوەی‮ ‬ناڕاستییەكان و دووركەوتنەوەیە لەواقیعی‮ ‬هەقیقی‮ ‬سەرچاوە و هۆكارەكانی‮ ‬كێشەكانیان‮.
‬
پارتی‮ ‬لەئەنجامی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ئابووری‮ ‬سەربەخۆ،‮ ‬ڕیفراندۆم و هەروەها خۆ بەبەرپرسزان لەبەرانبەر ئیدارەی‮ ‬هەرێم و حوكمداری‮ ‬و بەرەنگاربوونەی‮ ‬فشارە دەرەكی‮ ‬و ناوەخۆییەكان و‮ ‬هاندانی‮ ‬خەڵك بۆ خۆڕاگرتن بەرانبەر سزادانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و‮ ‬دارایی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬بەغدا،‮ ‬كە ئەویش بەشێك بوو لەفكرەیەكی‮ ‬كوردی‮ ‬خۆییانە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬بخەنە بەردەم ناڕەزایەتی‮ ‬و تووڕەیی‮ ‬و‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬خەڵك‮. ‬لەبیرمانە عەبادی‮ ‬لەسەرەتای‮ ‬پیادەكردنی‮ ‬ئەم سیاسەتە كە سیاسەتێكی‮ ‬ڕەگەزپەرستانە بوو،‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەڕاپەڕینی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەكرد و داواشی‮ ‬دەكرد هێز و توندتیژی‮ ‬دژی‮ ‬خەڵك بەكارنەهێنرێت،‮ ‬مەبەستی‮ ‬پارتی‮ ‬و حكوومەتی‮ ‬هەرێم بوو،‮ ‬كە حكوومەتی‮ ‬هەرێمیشیان هەر بەدەسەڵات و‮ ‬بەرپرسیاریەتی‮ ‬پارتی‮ ‬لەحكومەتداری‮ ‬دەبەستەوە‮. ‬لەكردەوەدا ئەگەر هەموو‮ ‬یەكێتیش نەبێت بەشێكی‮ ‬بەئاشكرا هاوفكر و هاو كردەوەی‮ ‬ئەم بۆچوونەی‮ ‬بەغدا بوون‮. ‬پارتی‮ ‬باجی‮ ‬ئەم هەموو فشارە ناوەخۆیی‮ ‬و دەرەكییەی‮ ‬داوە،‮ ‬بەڵام لەهەمان كاتدا جەماوەری‮ ‬كوردستان پارتیان بەحزبێكی‮ ‬شیاوی‮ ‬سیاسی‮ ‬و خاوەن ئیرادە زانی‮ ‬و جارێكی‮ ‬دیكە دەنگیان پێ دایەوە و زۆرترین كورسی‮ ‬بەدەستهێنایەوە‮. ‬ئەمە بەغدا تووشی‮ ‬بێ ئومێدی‮ ‬كرد،‮ ‬سەرباری‮ ‬بەرزبوونەوەی‮ ‬ڕقی‮ ‬حزبی‮ ‬لەناوەخۆدا‮. ‬پارتی‮ ‬باجی‮ ‬زۆری‮ ‬ئەو ململانێیە قورسەی‮ ‬داوە و نەیتوانی‮ ‬لەنێوەخۆدا‮ ‬یەكدەنگیەكی‮ ‬یەكلاكەرەوەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەپێناو بڕیاری‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬ئەنجامەكانی‮ ‬ڕیفراندۆم دروست بكات،‮ ‬لە ترسی‮ ‬ئەوەی‮ ‬نەبادە سەرۆك بارزانی‮ ‬ئیعلانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بكات،‮ ‬16 ‮ ‬ئۆكتۆبەر و‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬دوای‮ ‬ئەوە قەومان‮ ‬من هێشتا گومان لەڕووداوەكان هەیە،‮ ‬ئایا بەڕاست ئەوەی‮ ‬لە16 ی‮ ‬ئۆكتۆبەر قەوما بڕیار و كاردانەوەی‮ ‬ناوەخۆیی‮ ‬بوو،‮ ‬یان بەرنامە و نەخشەی‮ ‬دەرەكی‮ ‬ئەنجام بوو،‮ ‬ئەمە بۆ شیكردنەوەی‮ ‬مێژووی‮ ‬بەجێ دەهێلین‮. ‬ناكۆكییەكانی‮ ‬ئێستاش لەسەر پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬پەیوەستە بەو دەرەنجامە خراپەی16 ی‮ ‬ئۆكتۆبەر دروستی‮ ‬كرد‮.‬
چ بكرێت؟‮!‬

گۆڕان و پارتی‮ ‬هاوپەیمانییەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬گرنگیان لەدۆخێكی‮ ‬ئاڵۆز و لەپێناو بەدیهێنانی‮ ‬كەشێكی‮ ‬ئارام‮ ‬ڕاگەیاند‮. ‬یەكێتی‮ ‬پێی‮ ‬وایە ئەمە فشارە لەدژی‮ ‬ئەوان پیادەكراوە،‮ ‬لەكاتێكدا‮ ‬یەكێتی‮ ‬پێویستە دان بەوەدا بنێت پێش هەر شتێك ئەوان باجی‮ ‬سیاسەتێك دەدەن،‮ ‬كە خۆیان پیادەیان كردووە و ئێستاش بەشیلگرییەكی‮ ‬زۆر وەكو كاردانەوە نەك سیاسەتی‮ ‬عاقڵانە داكۆكی‮ ‬لێ دەكەن‮. ‬ئەویش لەم قۆناغەدا دوو شتە‮: ‬یەكەمیان گۆڕان بەرهەمی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ئەوانە‮. ‬دووەمیان كورتهێنانی‮ ‬كورسییەكانیان دیسان بەرهەمی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ئەوانە،‮ ‬نەك لایەنێكی‮ ‬دیكە،‮ ‬تاكو گومان و بەدگومانی‮ ‬و گریمانەی‮ ‬نابەجێ دروست بكرێت‮. ‬هەڵەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لەتكردنی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬لەیەكترگەیشتن بوو لە مەسەلەی‮ ‬سەرۆك كۆماری‮ ‬عێراق و بەشداری‮ ‬كردن لەدەسەڵاتی‮ ‬بەغدا‮. ‬ئەوان ئێستاش باجی‮ ‬ئەوە دەدەن،‮ ‬یەكێتی‮ ‬دەڵێن پارتی‮ ‬لەبەر ئەوە سزامان دەدات،‮ ‬لەكردەوەدا مەسەلەكە پێچەوانەیە،‮ ‬ئەوان بەهۆی‮ ‬پێداگری‮ ‬زۆرەوە دەیانەوێت پارتی‮ ‬سزا بدەن،‮ ‬كە زۆرینەی‮ ‬كورسییەكانی‮ ‬هێناوە،‮ ‬لەهەمان كاتیشدا ئەوە سیاسەتی‮ ‬هەڵەی‮ ‬خۆیانە ئەو دۆخە پڕ‮ ‬لەگومان و‮ ‬ڕاكێش‮ ‬ڕاكێش و لێدوانە توندانەی‮ ‬دروست كردووە،‮ ‬چونكە كردەكان دەریانخستووە سیاسەتی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لەسەر بنەمای‮ ‬بەردەوام بە لەهێرش و پەلامار،‮ ‬تا بەرانبەرەكەت ملكەچ دەبێت بەڕێوەدەچێت،‮ ‬لەهەر شوێنێكیش چەقین،‮ ‬دەڵێن ئێمە چەندین گروپ و ئاراستەین و لەناوەخۆمان ناكۆكین‮. ‬یەكێتی‮ ‬بەردەوامە لەسەر سیاسەتی‮ ‬ئەگەر ئەو شتەی‮ ‬دەمانەوێت بۆمان نەكرێت و پارتی‮ ‬بەڕێككەوتن لەگەڵ ئێمە‮ ‬ڕازی‮ ‬نەبێت،‮ ‬زۆر‮ ‬ڕێگەی‮ ‬دیكەمان لەبەردەستە‮!!.

‬ئێمە بەدوای‮ ‬چارەسەرێكی‮ ‬گونجاودا دەگەڕێین،‮ ‬مرۆڤ پێویستە لەكاتی‮ ‬قەیراندا بەهێمنی‮ ‬و قووڵی‮ ‬و لۆژیكانە بیر بكاتەوە،‮ ‬ئەگەر‮ ‬یەكێك تەنیا‮ ‬یەك كێشەی‮ ‬لە‮ ‬كاتێك و شوێنێك و دۆخێكدا‮ ‬پێ چارەسەر نەكرێت،‮ ‬چۆن دەتوانێت سێ كێشە لەچەندین‮ ‬كات و شوێن و دۆخی‮ ‬جیاوازدا چارەسەر بكات؟‮. ‬ئەمە وەكو هەڵگرتنی‮ ‬بەردی‮ ‬گەورەیە،‮ ‬كە نیشانەی‮ ‬نەهاوێشتنیەتی‮. ‬واتە لایەنە سیاسییەكان و بەتایبەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬پێویستە كێشەكان بەجیا چارەسەر بكەن،‮ ‬تاكو بتوانین باش كۆنترۆلی‮ ‬كێشە و هۆكار و كاردانەوە و كارەكتەرەكانی‮ ‬پەیوەست بەكێشەكان و دەرەنجامەكانیشی‮ ‬بكەن‮. ‬من وای‮ ‬بۆ دەچم بەیەكبەستنەوەی‮ ‬كێشەی‮ ‬كەركووك و بەغدا و كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و پەرلەمان تەنیا فشارێكە بۆ ئەوەی‮ ‬چارەسەری‮ ‬كێشەكان ئاڵۆزتر بن و دۆزینەوەی‮ ‬ڕێگەی‮ ‬گونجاو بۆ چارەسەر درەنگتر بكەوێتەوە‮.‬

كەسێك نەخۆش بێت و چەند نەخۆشیەكی‮ ‬هەبێت،‮ ‬دكتۆر هەول دەدات‮ ‬یەك بەیەك چارەسەر بۆ نەخۆشەكە بنووسێت،‮ ‬چونكە دوور نییە بەكارهێنانی‮ ‬چارەسەری‮ ‬و دەرمانەكان لەیەك كاتدا ببێتە هۆكار بۆ خراپتركردنی‮ ‬باری‮ ‬تەندروستی‮ ‬نەخۆشەكە‮. ‬ئەم كێشەیەی‮ ‬ئێستاش‮ ‬ڕێك بەمجۆرەیە‮. ‬چارەسەر ئەوەیە،‮ ‬لایەنەكان لەجیاتی‮ ‬گەڕان بەدوای‮ ‬هۆكارەكانی‮ ‬پەرەپێدانی‮ ‬كێشەكان،‮ ‬بەدوای‮ ‬خاڵە هاوبەش و سیاسەتە گونجاوەكاندا بگەڕێن‮. ‬پێویستە لایەنەكان وەكو پارتی‮ ‬بەدوای‮ ‬چارەسەر و فشاری‮ ‬ناوەخۆیدا بگەڕێن نەك كارت و گەمەی‮ ‬دەرەكی‮ ‬و هەرێمایەتی‮ ‬و گەڕان بەدوای‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬هێزی‮ ‬دیكە،‮ ‬لەپێناو سەپاندنی‮ ‬هێزی‮ ‬خۆسەپێنانە‮.

‬چارەسەری‮ ‬كۆتایی‮ ‬لەگەڕانە بەدوای‮ ‬خاڵە هاوبەشە خۆماڵییەكان و ئەوانەی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬بەكردە و كاردانەوەی‮ ‬ڕەسەنەوە هەیە،‮ ‬نەك هێزی‮ ‬دروستكراو و بەرنامەی‮ ‬دەرەكی‮ ‬و هەڕەشەی‮ ‬بەردەوام‮. ‬بەغدا دەتوانێت بەشدار بێت لە قوڵكردنەوەی‮ ‬كێشە ناوەخۆییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام نایەوێت هاوكاری‮ ‬چارەسەری‮ ‬ناكۆكییەكانمان بێت‮. ‬توركیا و ئێران نایانەوێت جارێكی‮ ‬دیكە ئەو هەڵە مێژووییە لە دانپێنانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و پەیوەندی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬لە هیچ شوێن و كاتێكی‮ ‬دیكەدا‮ ‬دووبارە بكەنەوە،‮ ‬بۆیە نابێت بەئاسانی‮ ‬لەپێناو ململانێی‮ ‬ناوەخۆیی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬خۆمان بدەینە دەست‮ ‬ڕەحمەتی‮ ‬ئەو دوو دەوڵەتە‮. ‬ئەمەریكا و ئەوروپا بەجدی‮ ‬لەگەڵ هەرێمی‮ ‬بەهێز و‮ ‬یەكگرتوون،‮ ‬بۆیە دەبێت باش لەو سیاسەتە بگەین،‮ ‬لە كردەوەشدا هەر سیاسەتێكی‮ ‬دیكە پێچەوانەی‮ ‬ئەم ئاراستەیە بێت،‮ ‬باجی‮ ‬زۆری‮ ‬بەدواوە دێت‮. ‬ئەو باجەی‮ ‬تاكو ئێستا لایەنە سیاسییەكان لەئەنجامی‮ ‬گەمە ئاڵۆز و مەترسیدارەكانیان دەیدەن،‮ ‬باجێكی‮ ‬بێ كۆتاییە‮. ‬

چارەسەر ئەوەیە،‮ ‬لەسەر مێزێكی‮ ‬خۆماڵی،‮ ‬مێزە خۆماڵییەكەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬كۆببنەوە و لەوێدا بڕیار لەچارەسەری‮ ‬كێشەكان بدەن،‮ ‬نەك پەنا بۆ شاشەی‮ ‬تەلەڤزیۆن و ماڵپەڕە ئەلەكترۆنییەكان ببەن و پێیان وابێت لەنێو ژوورە تاریكە داخراوەكان دەتوانرێت‮ ‬یەكتر لاواز بكەن‮. ‬پێش ئەوەی‮ ‬باج بەخەڵكی‮ ‬كوردستان بدەن،‮ ‬زەمەن باجی‮ ‬پتر بەهەر‮ ‬لایەنێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەدات،‮ ‬بیەوێت تەنیا بەكەش و خواستەكانی‮ ‬ڕابردوو سیاسەت بكات‮. ‬لەم قۆناغەدا گەمەكان گۆڕاون و باجەكانیش جیاوازن،‮ ‬بۆیە پێویستە بەدوای‮ ‬هاوبەشی‮ ‬لەسیاسەت و لێكتێگەیشتن بگەڕێن،‮ ‬نەك هاوسەنگی‮ ‬لە دابەشكردنی‮ ‬یەكسانانەی‮ ‬بەرژەوەندییە حزبییەكان‮. ‬