وەرزشوانێكی باكووری كوردستان، ئەمینە ئاكبینگۆل كە لە شارۆچكەی ڤارتۆ سەربە پارێزگای مووش ژیان بەسەر دەبات، توانی لە كێبڕكێی نێوان وڵاتان لە جامی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا بەشێكی پاڵەوانێتیەكە بشە یەك تاك پێڵاوەوە ببڕێت و پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت. ئەمینە ئاكبینگۆل كە لە جامی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپادا كە لە سێی شوبات لە پورتوگال بەڕێوەچوو لە بەشی ئافرەتان لە خوار تەمەنی 20 ساڵان بەشداری لە پاڵەوانێتیەكە كرد. لە میانی كێبڕكێكەدا بە هۆی ئەوەی ركابەرەكەی لە دوایەوە پێی نا بە پێیدا پێڵاوەكەی لە پێ داكەندرا و بەو شێوەیە توانی پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت، ئێستا كە گەڕاوەتەوە بۆ زێدی خۆی دووبارە دەستی بە چالاكی كردووەتەوە. ئاكبینگۆلی تەمەن 19 ساڵان كە خوێندكاری بەشی پەیمانگای وەرزشە لە زانكۆی ئالپارسانی مووش، بە یاوەری راهێنەرەكانی بەردەوامە لە چالاكییەكانی گۆڕەپان.









