دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، بڕيارى نوێى حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ هەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە راگه‌ياند.

نێچيرڤان بارزانى گوتى: له‌م مانگه‌وه‌ بێ پاشه‌كه‌وت مووچه‌ وه‌ك خۆى دابه‌ش ده‌كرێت و سيستمى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ نه‌ما.

سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم راشيگه‌ياند، ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆژه‌يه‌ كه‌ به‌ڵێنمان دابوو، هه‌ر كاتێك بتوانين پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ لاده‌به‌ين.

گوتيشى: سووپاسى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌ران و هێزى پێشمه‌رگه‌ و ئاسايش ده‌كه‌ين، كه‌ قوربانيان دا و به‌رگه‌ى نه‌هامه‌تييه‌كانيان گرت.

ئه‌م بڕياره‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دواى ئه‌وه‌ هات، كه‌ له‌ ياساى بودجه‌ى عێراقدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك به‌ندێكى سه‌ربه‌خۆ جێگير كراو و بڕيار درا مانگانه‌ حكومه‌تى عێراق پابه‌ند بێت به‌ ناردنى بڕى 522 مليار دينار.