خەبات: یوسف هەورامی - ههڵهبجه
بەئامادەبوونی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجەو ژمارەیەكی بەرچاو لەرۆشنبیران و نوسەران و نوێنەری حیزب و لایەنەسیاسیەكان لە هۆڵی پرۆفیسۆر مستەفا زەڵمی كتێبخانەی هەژارموكریانی مەراسیمێكی لەژێر ناونیشانی حەكیمی مەلا ساڵح مانگێك لەتریفەی ڕژاوی ووشە سازكردو سەرەتا ئامادەبوان خولەكێك وەستان بۆگیانی پاكی شەهیدان.
دواتر عەتا رەئوف خاوەنی كتێبخانەی هەژارموكریانی وتەیەكی پێشكەش كردو باسی لەوە كرد كەكتێبخانەكەمان لەخەونی ئەوەدابوە كە بەردەوام خزمەت بە رۆشنبیرو نوسەرو هونەرمەندانی هەڵەبجەبكات و ئەمرۆش ئەم مەراسیمەمان بۆ كاك حەكیمی مەلاساڵح سازكروەك وەفایەك بۆبەرێزیان كەهەمو تەمەنی بەخشیە شاری هەڵەبجە ودواتر پارێزگاری هەڵەبجە وتەیەكی پێشكەش كردو باسی لەشاری هەڵەبجە كرد كەبەدرێژایی مێژوو خاوەنی چەندین كەڵەپیاوو شاعیرو نوسەرو هونەرمەندبوە و لەبزاڤی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە رۆڵێكی بەرچاوی بینیوە لەبەیەكەوە ژیانی موسڵمان و جولەكەو كاكەییەكان.
دواتر نالی نامەیەكی تر دەنوسێ بۆ سالم شیعری حەكیمی مەلاساڵح لەلایەن بارزان حامد خوێندرایەوە و ئاهەنگێكی گۆرانی و مۆسیقا لەلایەن تیپی مۆسیقای ئاهورای سەنتەری چالاكی گەنجانی هەڵەبجە پیشكەش كراو لەباخچەی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە پەردە لەسەر پەیكەرەكەی لادراكەلەسەر ئەركی حەمەی حاجی حەمەشەریف دروست كرابوو.
هەربۆئەم مەبەستە حەكیمی مەلاساڵح تایبەت بەخەبات دواو گوتی: زۆر سوپاسی رۆشنبیرانی شارەكەم دەكەم كەئەو كاڵایانەیان بە باڵام بڕی، هەروەها دەستم بەسنگەوە گرتوە بۆهەمو ئەوانەی ئامادەبون و شادوخەندانیان كردم دروست كردنی ئەو پەیكەرە بۆمن نابێتە مایەی خۆشی بەواتای ئەوەی بڵێم ئەوامافی خۆمم وەرگرت. بەڵكو بۆم دەبێتە هاندەر تاتەمەنم بەبەریەوە ماوە زیاتر لەگەڵ كتێبخانەكەم و قەڵەمەكەمدا بژیم بۆئەوەی بەرهەمی زیاتر بكەمە میوانی كتێبخانەی كوردی هەروەها ئەو پەیكەرەكەسەرمیان پێ بەرز كردەوە نابێتە مایەی ئەوەی كەلەخۆم بایی بم بەڵكو هەرئەو كەسە خاكیە دەبم كەهێمن موكریانی زوو داویەتی بە گوێمداو دەڵێ گەرچی بەرەو بەرزایی دەچم ئەمما وردم، خاكی بەرپێی تێكۆشەرێكی كوردم.









