خه‌بات: موسلیم دۆڵەمەری- بارزان
هەموومان‮ ‬دەزانین‮ ‬ئازادی‮ ‬و‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و‮ ‬ئارامی‮ ‬و‮ ‬تەناهی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە بەرهەمی‮ ‬خەبات و‮ ‬قوربانیدان و‮ ‬شەونخونی‮ ‬هەر دوو شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول و گوڵانن‮ ‬ئەویش‮ ‬بە رابەرایەتی‮ ‬و پێشەوایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬باوك، هەر بۆ‮ ‬رێزگرتن‮ ‬لەم‮ ‬خەباتەو‮ ‬نزیكبوونەوە‮ ‬لە‮ ‬یادی‮ ‬نەمراندا‮ ‬هەر دوو‮ ‬هونەرمەندان‮ ‬سەیفوڵڵاو ئەكرەم‮ ‬یەعقوب لە نوێترین‮ ‬ڤیدیۆ كلیپی‮ ‬خۆیاندا‮ ‬بەرهەم و خەباتی‮ ‬هەر دوو‮ ‬شۆڕش‮ ‬بەرز‮ ‬دەنرخێنن‮. ‬بۆ زیاتر ئاشنابوون‮ ‬بە چۆنیەتی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬ئەم‮ ‬بەرهەمە‮ ‬نوێیە‮ ‬هونەرمەند سەیفوڵڵا‮ ‬بەم شێوەیە‮ ‬بۆ خەبات‮ ‬دوواو‮ ‬وتی‮:‬ پێموایە‮ ‬هەموو‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد‮ ‬قەرزاری‮ ‬خەبات و‮ ‬تێكۆشان و شەونخونی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرو‮ ‬خەباتكارانی‮ ‬رێبازی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬ئەوین‮ ‬چونكە‮ ‬ئازادی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬كوردستان بەرهەمی‮ ‬هەر دوو‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول و گوڵانی‮ ‬پێشكەوتوخوازن،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬لە سەر ئێمەی‮ ‬هونەرمەندان‮ ‬پێویست و ئەركیشە‮ ‬كە خەباتی‮ ‬شۆڕشگێڕانی‮ ‬گەلەكەمان‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬باوك‮ ‬بە هونەری‮ ‬خۆمان‮ ‬بە زمانی‮ ‬هونەری‮ ‬بدەینە‮ ‬ناسین‮ ‬بۆیە‮ ‬من و برای‮ ‬بەڕێزم‮ ‬هونەرمەند‮ ‬ئەكرەم‮ ‬یەعقوب‮ ‬هەستاین‮ ‬بە كلیپكردنی‮ ‬گۆرانییەك‮ ‬لە سەر بەرهەمی‮ ‬هەر دوو‮ ‬شۆڕش و خەباتی‮ ‬بارزانی‮ ‬وەكو‮ ‬خزمەتێكی‮ ‬بچووك‮ ‬بەم‮ ‬خەباتە سەبارەت‮ ‬بە چۆنیەتی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬كلیپەكە‮ ‬گوتی‮: ئەم‮ ‬كلیپە‮ ‬بە ناوی‮ ‬ڤەژین‮ ‬كە باسی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬شۆڕشەكانی‮ ‬ئەیلوول و گوڵان و خەباتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر دەكات، پەیڤی‮ ‬سترانەكەمان‮ ‬لەلایەن‮ ‬رێزدار‮ ‬مەلا تەها‮ ‬مایی‮ ‬ئامادەكراوەو‮ ‬ئاوازەكەی‮ ‬لەلایەن‮ ‬هونەرمەند‮ ‬ئەكرەم‮ ‬یەعقوب‮ ‬ئامادەكراوەو‮ ‬هەروەها تۆماری‮ ‬دەنگ‮ ‬لەلایەن‮ ‬ستۆدیۆ‮ ‬ئەرەنگ‮ ‬زەمان‮ ‬مۆزیك‮ ‬تۆماركراوەو‮ ‬هەروەها‮ ‬وێنە گرتن لەلایەن‮ ‬شاد‮ ‬ریكۆرد‮ ‬وێنە‮ ‬گیراوەو‮ ‬هەروەها‮ ‬كلیپەكە‮ ‬لە دەرهێنانی‮ ‬رێزدار‮ ‬دەشتی‮ ‬مستەفا‮ ‬یە‮ ‬كە‮ ‬بەرهەمی‮ ‬تیپا‮ ‬هەڵەبجەیا‮ ‬هونەریە‮. ‬
سەبارەت‮ ‬بە شوێنی‮ ‬وێنەگرتنی‮ ‬كلیپەكە‮ ‬گوتی‮:‬‮ ‬وێنەی‮ ‬كلیپەكەمان‮ ‬لە زۆر‮ ‬شوێن‮ ‬گرتووە‮ ‬وەكو‮ ‬زۆر شوێن‮ ‬لە سنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬دهۆك و نێو چەپەرەكانی‮ ‬برا پێشمەرگەكان و‮ ‬دەڤەری‮ ‬بارزان و سەر گڵكۆی‮ ‬نەمرانیش‮.