خەبات: نەبەز روستایی
لەچوارچێوەی گەڕی 24ی خولی ئەڵمانیا بۆندسلیگا یانەی هۆفنهایم لەدەرەوەی یاریگای بەرامبەر یانەی فرانكفۆرت بە ئەنجامی 3-2گۆڵ تووشی شكستێكی تاڵ بۆوە، لەكاتێكدا هۆفنهایم زۆر نزیك بوو لەسەركەوتن، بەر لەوەی یاریزانێكی بەكارتی سور بكرێتە دەرەوەو لەدوای دەركردنی 2گۆڵی لێ تۆماركرا. گێمی یەكەم بەهێرشی دوولایەنە دەستی پێكرد و یاریزانانی فرانكفۆرت و رۆڵەكانی راهێنەر هۆتەر لەنێوان هاندەرانیاندا بەهێزی یاریان دەكرد لەپێناو تۆماركردنی گۆڵی پێشكەوتن، بەڵام لەدوای چەند ساتێكی كەم یاریزانانی هۆفنهایم ئاوازەكەیان بەدەستهێنایەوەو پیاوانی راهێنەر گۆلیان ناگلزمان كۆنترۆڵی یارییەكەیان كرد.
توانیان لەخولەكی 20 گۆڵی یەكەمی ئینتراخت فرانكفۆرت لەلایەن یاریزانی كرواتی ئانتی ریبچ بەلێدانی سەر تۆماركرا، بەڵام یاریزانانی هۆفنهایم پەرچەكردارێكی بەهێزیان هەبوو و فشاری زۆریان خستە سەر یانەی فرانكفۆرت، بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بكە، لەدواییدا راهێنەر دەستتێوەردانی كرد و ئادەم زالای هێنایە شوێنی كەریم دیمبربای لەپێناو هەمواركردنی سێكوچكەی هێرشبردن و یاریزانی بەرازیلی گۆیلنتۆن توانی گۆڵی یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە لەخولەكی 44تۆمار بكات و گێمی یەكەم بەگۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات. گێمی دووەمیش تا خولەكی 60 بەو ئەنجامە بەردەوام بوو و لەو خولەكەدا ئیسحاق بلفۆزیل گۆڵی دووەمی هۆفنهایمی تۆماركرد، تا ئەوكاتەی یاریزان نۆهۆ قاسم بەوەرگرتنی كارتی دووەمی زەرد لەخولەكی 66كرایە دەرەوە، ئەمەش ورەو وزەیەكی زۆری دایە یاریزانانی فرانكفۆرت و لەخولەكی 89 گۆڵی یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكەیان تۆماركرد و لەخولەكی 90+5 گۆڵی سەركەوتنیان تۆماركردو بەمەش فرانكفۆرت بە 3-2گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێنا. ئەنجامی یارییەكانی دیكەی دوێنێ ئێوارە یانەی لایبزیگ سەركەوتنێكی گرنگی لەسەر حیسابی یانەی نۆرنبێرگ بەئەنجامی گۆڵێكی خاوێن تۆماركرد و كە لەلایەن لۆكاس كلۆسترمان لەخولەكی40 تۆماركرا، دوای ئەوەی لێدانی سزای لەسەرەتای یارییەكە لەدەستدا. بەم ئەنجامەش لایبزیگ پلەی سێیەمی لە یانەی مونشنگلادباخ وەرگرتەوە.
لەلایەن خۆیەوە یانەی لیڤەركوزنیش سەركەوتنێكی گرنگی بەسەر فرایبۆرگ تۆماركرد بە ئەنجامی 2گۆڵی خاوێ، كە گۆڵەكانی لەخولەكی 4 و 73 لەلایەن پیتەر بۆش و بایلی تۆماركران. هەروەها یانەی هێرتابەرلین لەیانەی ماینزی بردەوە بە 2-1گۆل. لەبەرامبەریشدا یانەی شالكە تووشی شكستێكی قورس هاتەوە بە ئەنجامی 4گۆڵی خاوێن بەرامبەر یانەی فۆرتۆنا دۆسلدۆرف.
- ریزبەندی 5یانەكەی پێشەوەی بۆندسلیگا بەر لەیارییەكانی ئەمڕۆ بەمشێوەیە بوو.
دۆرتمۆند 54خاڵ
بایرن 51خاڵ
لایبزیگ 45خاڵ
مونشنگلادباخ 43خاڵ
لیڤەركوزن 39خاڵ









