لەچوارچێوەی گەڕی 29ی خولی ئینگلیزی پریمەرلیگ یانەی مان سیتی سەركەوتنێكی زەحمەت بەڵام شایستەی بەسەر یانەی بۆرنمۆس بەئەنجامی گۆڵێكی خاوێن بەدەستهێنا، كە یارییەكە یەكلایەنە بوو بۆ یانەی مان سیتی، بەڵام زۆر زەحمەتیش بوو بۆ دروستكردنی هەل بەهۆی چڕی هێڵی بەرگری یانەی بۆرنمۆس، بەم سەركەوتنەش سیتی بەشێوەیەكی كاتی هاتە پلەی یەكەم بەر لەیارییەكەی ئەمشەوی یانەی لیڤەرپوول بەرامبەر ئیڤرتۆن. لەگێمی یەكەم یاریزانانی سیتی كۆنتڕۆڵی یارییەكەیان كرد و بەهۆی گەڕانەوەی یاریزانانی بۆرنمۆس بۆ هێڵی بەرگری، ئەمەش وایكرد سیتی زەحمەتییەكی زۆر ببینێت، لەو یارییەدا هاندەرانی سیتی هەواڵێكی ناخۆشیان پێگەیشت ئەویش پێكانی یاریزانی بەلژیكی دی برۆین بوو كە تازە لەپێكان گەڕاوەتەوە دوای ئەوەی لەخولەكی 42 یاریگای جێهێشت محەرەز جێگای گرتەوە، ئەنجامی گێمی یەكەم بەبێ گۆڵ كۆتایی هات. لەگێمی دووەم دا یاریزانانی مان سیتی هێرشەكانیان چڕتركردنەوەو تا لەخولەكی 55 محەرەز تاكە گۆڵی سەركەوتنی یانەی سیتی تۆماركرد.
لەلایەكی دیكەوە یانەی مان یونایتد سەركەوتنێكی گرنگی بەسەر یانەی ساوسهامپتۆن بەدەستهێنا بەئەنجامی 3-2گۆڵ لەسەر یاریگای ئۆڵد ترافۆرد كە سەرەتا یانەی ساوسهامپتۆن دەستپێشخەری كردو لەخولەكی 26 گۆڵی پێشكەوتنیان لەرێگیا ڤالێری تۆماركرد، لەخولەكی 53 پیرێرا گۆڵی یەكسانكردنەوەی تۆماركرد و پاشان لۆكاكۆ ئەهریمەنە سورەكانی لەخولەكی 59 پێشخست، بەڵام یاریزانانی ساوسهامپتۆن خۆیان بەدەستەوە نەداو لەخولەكی 75 گۆڵی یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكەیان بەدەستهێنا، بەڵام لۆكاكۆ لەخولەكی 89دا توانی 3خاڵی یارییەكە بۆ یانەكەی دەستەبەر بكات و پلەی چوارەم لەیانەی ئارسناڵ وەرگرێتەوە. كە لەم یارییەدا پۆگبا لەخولەكی 94 لێدانی سزای لەدەستدا. هەر لەیارییەكانی دوێنێ ئێوارەی خولی پریمەرلیگ یانەی ئارسناڵ 2خاڵی زۆر گرنگی لەدەستدا، دوای ئەوەی لەدێربی باكووری لەندەن لەگەڵ یانەی تۆتنهام بەگۆڵێك یەكسان بوو، كە لەم یارییەدا ئۆبامیانگ لەخولەكی 90دا لێدانی سزاو دووخاڵی یانەكەی لەدەستدا.
ئەنجامەكانی دیكەی یارییەكانی دوێنێ.
كریستال پالاس 3-1 بێرنلی
برایتۆن 1-0 هادرسفێڵد
وۆلڤەرهامپتۆن2-0 كاردیف سیتی









