خه‌بات: هاوار مورتكەیی – تونس
ئەمڕۆ3/3/2018 لە شاری‮ ‬حەمامات لە وڵاتی‮ ‬تونس،‮ ‬پاڵەوانێتی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬هەڵبژاردەكانی‮ ‬عەرەب بۆ ئافرەتان لە هوتێلی‮ ‬لایكۆ‮ ‬یاسەمین كرایەوە كە‮ ‬یانەی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬عێراق بەنوێنەرایەتی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬عێراق بەشداری‮ ‬لەو پاڵەوانێتییەدا دەكات‮.‬

بەرەبەیانی‮ ‬رۆژی‮ ‬شەممە شاندی‮ ‬یانەی‮ ‬خانزاد لەرێگای‮ ‬فرۆكەخانەی‮ ‬هەولێرەوە بەرەو قەتەر و لەوێش بەرەو وڵاتی‮ ‬تونس بەڕێكەوتن،‮ ‬بەمەبەستی‮ ‬بەشداریكرن لە پاڵەوانێتی‮ ‬هەڵبژاردەكانی‮ ‬عەرەب‮ ‬2019، شاندەكەش لە‮ ‬5یاریزان پێك دێت كە چواریان‮ ‬یاریزانی‮ ‬كوردن و‮ ‬یاریزانێكیش لە بەغداوە‮ ‬یاوەریان دەكات،‮ ‬كە بریتین لە‮ ‬هاوار مورتكەی‮‬سەرۆكی‮ ‬شاند‮‬،‮ ‬دڵپاك عەلی‮ ‬راهێنەر‮‬،‮ ‬فرمێسك وریا،‮ ‬كارین كەمال،‮ ‬سارا مەسعوود،‮ ‬چنار وریا،‮ ‬نەبا سامی‮ ‬یاریزان‮.‬