خهبات: توانا زرار
شێلم یەكێكە لەو خۆراكانەی لەوەرزی زستان و سەرماوسۆڵدا ڕەواجی خۆی هەیە و لەلایەن خەڵكەوە حەزی پێدەكرێت.شێلم، جگە لەتام و چێژەكەی لەم وەرزەی ساڵدا، كۆمەڵێك سوودی بۆ تەندروستی هەیە. یەكێك لەسوودەكانی شێلم بەهێزكردن و بەرگری لەشە بەرامبەر هەڵامەت ، بۆ ئەو كەسانەش باشە كێشەی هەناسەدانیان هەیە.لێكۆڵینەوە پزیشكان سوودی شێلم دەخەنەڕوو كەبەردی گورچیلە ورد بكات و لە ناوی ببات میزكردن ئاسان بكات، هەروەها جگەریش بەهێز دەكات و لە نەخۆشی دەیپارێزێت. هەروەها بەرگری لە دڵ بەهێز دەكات و لە جەڵتە دووری دەخاتەوە. سوودیشی بۆ قۆڵۆن هەیە و یارمەتی دەرە بۆ پڕۆسەی هەرسكردن.
سەرباری هەموو ئەمانەش شێڵم لەم وەرزەدا بۆ كۆخە و ئازاری گەروو باشە، ئەو ئاوەی كە شێلمەكەی پێ كوڵاوە گەروو نەرم دەكاتەوە.خواردنەوەی ئاوی شێلم بۆ زیپكەی دەم وچاو و مێشك بەسوودە. سوودی هەیە بۆ پێست و دەبێتە هۆی نەرم كردنی و هەروەها بۆ توانای بینین سوود بەخشە.









