خهبات: هەردەوان مهحمود
ماوەیەكە فەیسبووك بەردەوام لەهەوڵی ئەوە دایە كە سناپ چات كۆنترۆل بكات بەڵام دوای ئەوەی بۆی نەكرا ویستی سناپ بكڕێتەوە، دواترئەوەشی بۆ نەچووە سەر. ڕەنگە زۆربەمان لامان سەیربێ تۆڕێكی كۆمەڵایەتی زەبەلاحی وەك فەیسبووك لەبەرچی سناپ چاتی كردووەتە ئامانج و لە بەردەوام لە هەوڵی كۆنترۆڵ كردنیدایە، بۆیە بە پێوستمزانی چەند زانیارییەكی گرنگ لەبارەی سناپ چاتەوە بخەمە ڕوو، ژ زیاتر لە 200 ملیۆن بەكارهێنەری هەیە لە جیهاندا.
– 07%ی بەكارهێنەرانی گەنجن و لەخواروو تەمەنی 25 ساڵن.
- دوای فەیسبووك دووەمین پێگەیە كە زۆرترین بەكارهێنەری هەیە لەسەر ئامێری سمارت فۆن.
- لە ساڵی 2013 مارك زوكربێرگ هەوڵی دا بە 3 ملیار دۆلار سناپ چات بكڕێتەوە بەڵام داواكەی ڕەت كرایەوە.
- لە ساڵی رابردوو ڤیدیۆكانی سناپ چات بۆ 400 ٪بەرزبوویەوە.
- ڤیدۆكانی سناپ چات رۆژانە 10 ملیار ڤیوی هەیە.
-بەگوێرەی پێگەی تێك كرانچ بەهای سناپ چات ئێستا بە 20 ملیار دۆلار دەخەملێنرێت.
- نزیكەی 30 ٪بەكاهێنەرانی سناپ بۆیە سناپ بەكاردێنن چونكە گەورەكان واتە دایك و باوكیان بەكاری ناهێنن و ناشیانەوێت لەداهاتوو بەكاری بێنن.لەهەموو ئەوانەش سەیریتر دەزانیت، هەردوو داهێنەری سناپ چات ئیڤان شبیگل و ڕۆبێرت مۆرفی بەر لەم پرۆژەیە 34 پرۆژەی داهێنا هیچ كام لە پرۆژەكانیش سەركەوتوو نەبوون تا لەكۆتاییەكەی سناپ چاتیان دامەزراند. كەواتە لەم دونیایە نابێت هەرگیز بێ ئومید بیت و هیچ كات لە هەوڵدان مەوەستە.









