كتێبی جاری جاران لەنووسینی نووسەر وڕۆژنامە نووس محەمەد سەعید كوردەیە، لە چاپخانەی هێڤی لە هەولێر چاپ كراوە كە بریتیە لە 328 لاپەڕە جگە لە پێشەكی59 بابەتی لە خۆ گرتووە و دابەش بووە بەسەر سێ تەوەر، تەوەری یەكەم: شوێنەكۆنەكانی هەولێر، تەوەری دووم: پیشە كۆنەكان، تەوەری سێیەم: كەسایەتییە دیارەكانی شاری هەولێر. لەمبارەیەوە نووسەر گوتی: ئەگەر تەمەن و تەندروستی باقی بێ ئەوە بەرگی دووەمی ئەو كتێبە بە چاپ دەگەیەنم، ساڵی2004 یش وەزارەتی رۆشنبیری كتێبێكی لەژێر ناوی چەند بابەتێكی ڕۆژنامەوانی بۆ چاپ كردم.









