سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژانی پشووی ئادار و نه‌ورۆز راگه‌یاند.   سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، به‌ گوێره‌ی یاسای پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پشووە فەرمیەكان، پشووەكانی مانگی ئادار بەم شێوەیە دەبن:   رۆژی دوو شەمە 2019/3/5 ، رۆژی دەستپێكی ڕاپەڕینی گەلی كوردستان لە دژی ڕژێمی دیکتاتۆریی سەدام حوسێن لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین .   رۆژی سێ شەممە 2019/3/11 ، ساڵیادی ئیمزاكردنی رێككەوتنی 11 ی ئاداری ساڵی 1970 و ساڵیادی رزگاركردنی شاری هەولێر لە راپەڕینی ساڵی 1991 .   رۆژی پێنج شەممە 2019/3/14 ، رۆژی لەدایكبوونی بارزانی نەمر.   پشووی نەورۆزیش بۆ ئەم ساڵە لە رۆژی چوارشەممە 2019/3/20 دەستپێدەكات تا رۆژی شەممە 2019/3/24 بەردەوام دەبێت واتا رۆژانی 20 و21 و22و23 ی ئادار پشووی فەرمین.   هه‌ر به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه, رۆژی یەك شەممە 24/3/2019 دەوامی فەرمی لە دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.