خه‌بات: ساسان دەروێش
دەمەوێ زۆر بەخێرایی‮ ‬مشتێك لە خەرواری‮ ‬خەبات و تێكۆشانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لە وێستگەكانی‮ ‬ژیان و بەرخودانی‮ ‬بۆ گەل و خاكی‮ ‬كوردستان بخەمەڕوو و باس لە چەند لایەنێكی‮ ‬شاراوە و فەرامۆشكراو بكەم كە دەكرا مێۆوونووسان و لێكۆڵەرەوان زیاتریان لەسەر بنووسیبایە،‮ ‬چونكە زۆر لە گەنجینەی‮ ‬ئەم سەردارەی‮ ‬كوردە ماوە قسەی‮ ‬لەسەر بكرێ‮.‬

بۆ پشتگیریكردن لە دوابەرهەمی‮ ‬زانیار سەردار قڕگەیی‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬چالاكی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬لە ژێر ناونیشانی‮ “‬كەسایەتی‮ ‬مستەفا بارزانی‮ ‬لە هزری‮ ‬ڕووناكبیرانی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانیدا‮” ‬كە لە چەند مانگی‮ ‬ڕابردوودا بڵاوكرایەوە و خوێنەرێكی‮ ‬زۆر لە ئامێزی‮ ‬گەرمی‮ ‬خۆیان گرت و كۆمەڵێك باس و خواسی‮ ‬گرنگی‮ ‬بەدوای‮ ‬خۆیدا هێنا،‮ ‬بەتایبەتیش لە نێو توێژی‮ ‬ڕۆشنبیراندا بە دەستدانە قەڵەم و دەوڵەمەندكردنی‮ ‬بابەتەكان و سوپاسگوزاریان بۆ‮ ‬نووسەرەكەی‮ ‬و خستنەڕووی‮ ‬ئەم شاكارە پیرۆزە‮. ‬بەندەش لە‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬خۆمەوە ئەم مەڵۆیە دەخەمە سەر ئەو خەرمانە پڕبەرەكەتەی‮ ‬كە بارزانیی‮ ‬نەمر خۆشەویستی‮ ‬لە ناخی‮ ‬خەڵكی‮ ‬سلێمانیدا‮ ‬ڕەگ و‮ ‬ڕیشەی‮ ‬داكوتاوە و بارزانیش كەسایەتیەكی‮ ‬وەفادار بووە بەرامبەر خەڵكی‮ ‬ئەو شارە،‮ ‬واتە بارزانی‮ ‬و سلێمانی‮ ‬دووانەیەكی‮ ‬لێكدانەبڕاون‮.
‬
بارزانیی‮ ‬نەمر لەناو سەختیی‮ ‬ڕۆژگارەكاندا لەدایكبووە و ژیاوە،‮ ‬منداڵ بووە گوێبیستی‮ ‬چەوسانەوە و گرتووخانە بووەو تیایاندا ۆیاوە،‮ ‬لە ناو ئەو هەموو زوڵم و زۆرە سەختەدا كە بەرەو‮ ‬ڕووی‮ ‬خۆی‮ ‬و كەسوكار و گەل و نەتەوەكەیان دەبووەوە هەنگاوی‮ ‬بوێرانەی‮ ‬دەنا،‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬بارزانی‮ ‬بۆ ئەوە لەدایكبووبێ و بەرەنگاری‮ ‬ئەم زۆردارییە ببێتەوە و پاشانیش ئاڵای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬لە دەستی‮ ‬رابەرانی‮ ‬كەسانی‮ ‬ماڵباتەكەی‮ ‬وەرگرێ و وەك‮ ‬ڕێبەرێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬بەچیاكاندا هەڵگەڕێ و نازناوی‮ ‬ژەنەڕاڵی‮ ‬چیاكانی‮ ‬پێ ببڕێ‮. ‬لە دوای‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬شێخ عەبدولسەلام،‮ ‬كوڕەكەی‮ ‬شێخ محەمەد شێخایەتی‮ ‬وەرگرتووە كە ئەویش ئازاری‮ ‬بەندیخانەی‮ ‬چەشتووە لە بەدلیس و دواتر كە كۆچی‮ ‬دواییكردوە،‮ ‬پێنچ كوڕی‮ ‬لە پاش بەجێماوە ئەوانیش شێخ عەبدولسەلام و شێخ ئەحمەد و محەمەد سدیق و بابۆ و مەلا مستەفا بوون،‮ ‬سەرەتا شێخ عەبدولسەلام دەستیكرد بەخەبات و تێكۆشانێكی‮ ‬زۆر كە دواتر عوسمانییەكان بڕیاری‮ ‬لە سێدارەدانیان دا‮ ‬،‮ ‬شۆڕشی‮ ‬یەكەمی‮ ‬بارزان لە‮ ‬1931 بۆ‮ ‬1932 بە سەركردایەتی‮ ‬شێخ ئەحمەدی‮ ‬بارزان هەڵگیرساو كە ئەوكات بارزانیی‮ ‬نەمر لاوێكی‮ ‬قارەمان بوو و وەك پێشمەرگەیەك‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬گرنگی‮ ‬لە شۆڕشەكەدا بینی،‮ ‬كاتێكیش كە شۆڕشەكە سەرنەكەوت،‮ ‬شێخ ئەحمەد و بارزانیی‮ ‬نەمر و خاوخێزان و هاوەڵەكانیان بۆ خوارووی‮ ‬عێراق دوورخرانەوە‮. ‬

دواتریش لە سەردەمی‮ ‬جەنگی‮ ‬دووەمی‮ ‬جیهانیدا هێنایانن بۆ شاری‮ ‬سلێمانی،‮ ‬كە لە ساڵەكانی‮ ‬سییەكان لە سەردەمی‮ ‬پاشایەتی‮ ‬و لە حەفتاكانیش لە سەردەمی‮ ‬بەعسدا كەسانی‮ ‬نیشتیمانپەروەر و خاوەن هەڵوێستی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬دووردەخرانەوە و لەژێر چاودێریدا دەبوون،‮ ‬بەم شێوەیەش بارزانی‮ ‬و بارزانییەكان،‮ ‬دوورخرانەوە بۆ هەریەك لە شارەكانی‮ ‬مووسڵ و ناسریە و بەغدا و ئاغجەلەر و كفری‮ ‬و سلێمانی،‮ ‬سەبارەت بەڕاگوێزانی‮ ‬بارزانییەكان بۆ شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1938 دەستپێدەكات هەتا ساڵی1943 سەرەتای‮ ‬هاتنیان بۆ سلێمانی‮ ‬بەناوشاردا بڵاوبوونەتەوەو مەلا مستەفا لە ماڵی‮ ‬سەید نووری‮ ‬نەقیب بەرامبەر بەماڵی‮ ‬شێخ قادری‮ ‬حەفید نیشتەجێ بووە‮ ‬،‮ ‬دواتر لە گەڕەكی‮ ‬سەرچیمەن لە خانووەكەی‮ ‬كەریم بەگ دا بووە،‮ ‬خێزانەكانی‮ ‬كە لەگەڵیدابوون،‮ ‬هەندێكیان لە خانەكەی‮ ‬شێخ‮ ‬ڕەشیدی‮ ‬خەمزە دابوون،‮ ‬ئەوانیتریش لە حەوشی‮ ‬گەورەدا نیشتەجێ بوون و حكوومەت مانگانەیەكی‮ ‬كەمی‮ ‬پارە پێ ئەدان،‮ ‬بەڵام لە چاو پێداویستی‮ ‬ژیانی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆۆگارەدا زۆر كەم بووەو تا دەهاتیش مانگانەكەیان كەمتری‮ ‬دەكرد و دواتر ئەوەش نەماوە و خەڵكی‮ ‬سلێمانی‮ ‬هاوكاری‮ ‬كردوون و حكوومەتیش هەوڵی‮ ‬داوە‮ ‬ڕێگری‮ ‬لە هاوكاریی‮ ‬خەڵكی‮ ‬شار بگری‮ ‬و نەیهێڵێت،‮ ‬بەڵام خەڵكی‮ ‬شار ئەوەیان لەبەرچاوبوو كە ئەمانە لەسەر كوردایەتی‮ ‬لەسەر ماڵ و حاڵی‮ ‬خۆیان دوورخراونەتەوە و گوندەكانیان سووتێراوەو تاڵانكراوە‮.‬

كاتێك بارزانیی‮ ‬نەمر لە سلێمانی‮ ‬بووە تەمەنی‮ ‬ڕێگربووە و نەگونجاو بووە بۆ ئەوەی‮ ‬لە قوتابخانە بخوێنێت،‮ ‬هەر بۆیە پەنای‮ ‬بردووەتە بەر مزگەوت و مەلاكانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و لەلای‮ ‬چەند مەلایەك خوێندوویەتی‮ ‬و منداڵەكانیشیان لە مەكتەبی‮ ‬خالیدیە و ئەیوبیە لەگەڵ منداڵانی‮ ‬ئەو شارە خوێندوویانە و بارزانیش‮ ‬ڕۆژانە خۆی‮ ‬تێكەڵی‮ ‬خەڵكی‮ ‬شار كردووە و ئاشنایەتییەكی‮ ‬پتەوی‮ ‬لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەكانی‮ ‬شاردا دروستكردووە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا لە ژێر چاودێری‮ ‬پۆلیسدا بووە،‮ ‬ڕۆۆانە چووە بۆ سەردانی‮ ‬ئەسكەندەری‮ ‬ئەجزاچی‮ ‬و شێخ لەتیفی‮ ‬كوڕی‮ ‬شێخ مەحموود و شێخ لەتیفی‮ ‬دانساز و مام مەجیدی‮ ‬قالەی‮ ‬حەمامچی‮ ‬و چایخانەی‮ ‬حەمەڕەق و لەوێشەوە تێكەڵی‮ ‬خەڵكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانپەروەر بووە كە سەرقاڵی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بوون و لەو كاتەشدا سلێمانی‮ ‬مەڵبەندێكی‮ ‬زیندووی‮ ‬چالاكی‮ ‬سیاسی‮ ‬بووە و مام عوسمانی‮ ‬حەمە نادری‮ ‬جەراح پۆلیس دەبێت بەڕێوەبەری‮ ‬پۆلیس دەیكەن بە سیخوڕ‮ ‬بەسەر بارزانییەوە و بەبارزانی‮ ‬ڕاگەیاندبوو كە كارێكی‮ ‬وادەكات،‮ ‬بەڵام زەرەرمەند نابێ بۆ بارزانی‮.‬

هەروەها بەدەرفەتی‮ ‬دەزانم كە باسی‮ ‬لێوە بكەم باپیرم دەروێش نادر ئەحمەد‮ ‬چەند جارێك بۆ كوڕەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬گێڕاوەتەوە،‮ ‬كاتێك بارزانییەكان لە سلێمانی‮ ‬بوون و لە نزیكەوە‮ ‬ڕۆژانە چەند جارێ بارزانیی‮ ‬نەمری‮ ‬بینیوە كاتێك كە هاتۆتە نێو بازاڕ‮ ‬و پێكەوە دانیشتوون لە دوكانەكەیدا‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە باپیرم خاوەن موڵكێكی‮ ‬زۆر و سەرمایەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬كەسابەت و لەناو خەڵكدا بووە،‮ ‬جگە لەوەی‮ ‬كەسایەتیەكی‮ ‬ناسراو و پاك و بێگەری‮ ‬نێو مزگەوت و لەخواترس بووە،‮ ‬لەیەكێك لە بیرەوەرییەكانی‮ ‬كە گێڕاویەتیەوە بۆ كوڕەكانی‮ ‬گوتوویەتی‮ “‬رۆژێك لە چایخانەی‮ ‬حەمەڕەق دانیشتبووم،‮ ‬من پەستەكێكی‮ ‬جوانم لەبەردا بوو،‮ ‬بارزانی‮ ‬فەرمووی‮ ‬ئەو پەستەكەت لەكوێ كڕیوە شتێكی‮ ‬جوان و پیاوانەیە؟ منیش كتوپر لەبەرم دامكەندو گوتم پێشكەشت بێ،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمریش فەرمووی‮: ‬شتی‮ ‬وانابێت و قبوڵی‮ ‬ناكەم‮. ‬منیش گوتم‮ ‬جارێكی‮ ‬تر باڵی‮ ‬پیاناكەمەوە هەرقبوڵی‮ ‬نەكردو گوتی‮: ‬من تەنها پرسیومە لەكوێ كڕیوتە‮. ‬منیش پێم گووت قوربان ئەمە لە ئێرانەوە بۆم هاتووە و لە سلێمانی‮ ‬نییە‮. ‬دوای‮ ‬مشتومڕێكی‮ ‬زۆر و كە پێم گوت لێرە نییە قبوڵی‮ ‬كرد و پێشكەشم كرد و ئەویش سوپاسی‮ ‬كردم‮. ‬منیش گوتم شایانی‮ ‬هەموو‮ ‬ڕێزێكن‮. ‬بەمشیوەیە ماوە ماوە لەگەڵ هاوەڵەكانم دەمبینیەوە و‮ ‬ڕێزی‮ ‬زۆرم دەگرت و ئەویش بەهەمان شێوە‮”.‬

بۆ مێژوو دەیڵێم هەر ئەم ناسیاویەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و باپیرەم بووە هەوێنی‮ ‬هاوسۆزی‮ ‬كاركردنی‮ ‬كوڕەكانی‮ ‬و بەشداربوونیان لە شۆڕشەكەی،‮ ‬كاتێكیش بارزانیی‮ ‬نەمر لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەت گەڕایەوە بە تایبەتی‮ ‬باوكم‮ “‬شەهید محەمەد دەروێش نادر‮” ‬كە ئەوكاتە تەمەنی‮ ‬19 ساڵ بووە چۆتە بەغدا و خزمەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬و هەمان بیرەوەری‮ ‬باپیرەمی‮ ‬بۆ گێڕاوەتەوەو ئەویش زۆری‮ ‬پێخۆشبووەو لە دوای‮ ‬ئەم مێژووەش‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬باوكم لە شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول و نزیكیی‮ ‬لە بارزانیی‮ ‬نەمر لە پەرتووكەكەم بەناوی‮ ‬سیمای‮ ‬شەهید محەمەد دەروێش نادر لە ئاگری‮ ‬زەمبووردا بە دوور و درێۆی‮ ‬ئاماۆەم پێداوە،‮ ‬ڕوونتر بڵێم ئێمە نەوە بە نەوە دڵسۆزانە میراتگری‮ ‬ئەو مێژووەی‮ ‬باوباپیرانمان بووین و هەرواش دەبین،‮ ‬گەر واش بڕوات لە قیامەتیش سەر لەنوێ بەم شێوەیە تێهەڵدەچینەوە و لەسەر بنەمای‮ ‬ئەم نزیكبوونەوەیەی‮ ‬باوكم و بارزانیی‮ ‬نەمر،‮ ‬لە دوای‮ ‬شەهیدبوونی‮ ‬باوكیشم بە نامەی‮ ‬بارزانی‮ ‬مامم دكتۆر مەحمود دەروێش نادر زەمالەی‮ ‬وەرگرت و چووە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬جاران و دواتر لەوڵاتی‮ ‬نەمسا دكتۆرای‮ ‬تەواوكرد و پەیوەندی‮ ‬بەشۆڕشی‮ ‬ئەیلوول كردو هەروەها لە شۆڕشی‮ ‬گوڵانیش خزمەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و رێبازەكەی‮ ‬كرد‮.‬
دەكرێ لێرەوە زۆر بەخێرایی‮ ‬بەچەند خاڵێك باسی‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬بارزانی‮ ‬و سلێمانی‮ ‬بكەم‮.‬

لە دوای‮ ‬چەند ساڵێك نیشتەجێبوونی‮ ‬بارزانی‮ ‬و تێكەڵیی‮ ‬لەگەڵ خەڵك لە ساڵی‮ ‬1943 بەیارمەتی‮ ‬و كۆمەك و كارئاسانی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬برایەتی‮ ‬و كەسایەتی‮ ‬ناسراوی‮ ‬شار شێخ لەتیف شێخ مەحمود حەفید و‮ ‬یاوەرانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمریان لە سلێمانی‮ ‬دەرباز كرد بۆ‮ ‬ڕۆژهەڵات و دواتر بۆ بارزان و لەوێش بارزانیی‮ ‬نەمر چەخماخەی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬دووەمی‮ ‬بارزانی‮ ‬لێدا و بەردەوام بوو تا ساڵی1945 .‬

لە دوای‮ ‬چوونی‮ ‬بۆ كۆماری‮ ‬مهاباد و دواتر بۆ‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬جاران لە پاش‮ ‬13 ساڵ ئاوارەیی‮ ‬لە شۆڕشی‮ ‬چواردەی‮ ‬تەمووز بارزانی‮ ‬گەڕایەوە عێراق و لەلایەن كورد و عەرەبەوە پێشوازییەكی‮ ‬گەرمی‮ ‬لێكرا و لە نێوەندی‮ ‬شاندی‮ ‬میوانەكانیشی‮ ‬زۆر لەچین و توێژەكانی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬بوون بۆ بەخێرهێنانەوەی،‮ ‬لەبیریشمان نەچێت كە لە دامەزراندنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬یەكەم كۆنگرەدا بەڕاسپاردەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر شێخ لەتیفی‮ ‬شێخ مەحموود كرا بە جێگری‮ ‬یەكەمی‮ ‬پارتی‮ ‬ئەمەش لە پێناو دڵسۆزی‮ ‬و پاكیان بۆ كورد و شۆڕش و ئەو ماوەیەی‮ ‬كە بەندكرابوو لەسەر هەڵوێستەكانی‮ ‬بۆ بارزانی‮.‬

لە مێژووی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانیدا وەفاداری‮ ‬بارزانی‮ ‬بۆ خەڵكی‮ ‬سلێمانی‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬30/10/1958 دا دەردەكەوێت لە دوای‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬و سەردانكردنی‮ ‬كەركووك و هەولێر و دواتریش شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬پێشوازییەكی‮ ‬گەورەو بێوێنەی‮ ‬لێكرد و چووە ماڵی‮ ‬شێخ لەتیفی‮ ‬شێخ مەحموود و لەوێوە پۆل پۆل خەڵك بەخێرهاتنیان لێكرد و دواتر سەردانی‮ ‬مەزرای‮ ‬شەهیدان و مزگەوتی‮ ‬گەورەی‮ ‬كردو پاشان لەبەردەركی‮ ‬سەرا وتارێكی‮ ‬پێشكەشی‮ ‬ئاپۆڕای‮ ‬خەڵك كردووە و پێش ئەوەی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولیش هەڵگیرسێ بارزانیی‮ ‬نەمر بۆ زیاتر تێكەڵیی‮ ‬خەڵكی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بۆ كوڕەكانی‮ ‬داوای‮ ‬كچی‮ ‬سلێمانی‮ ‬كرد و كردنی‮ ‬بە بووكی‮ ‬خۆیان،‮ ‬ئەمەش لەسەر بنەمای‮ ‬ئەو خۆشەویستی‮ ‬و تێكەڵاویەوە هاتووە‮.‬

لە هەڵگیرسانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوولدا هەموو چین و توێژەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬لەو شۆڕشەدا خۆیان بینیوە شان بەشانی‮ ‬شارەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆیە زەعیم سدیق كە ئامیر لیوای‮ ‬20 بوو لە سلێمانی‮ ‬لە‮ ‬9ی‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬ساڵی‮ ‬1963 مەنعی‮ ‬تەجەولی‮ ‬لە سلێمانی‮ ‬ڕاگەیاند و خەڵكی‮ ‬بە كۆمەڵ دەستگیركرد و داوای‮ ‬لەبەندكراوەكان كرد جنێو بە بارزانی‮ ‬بدەن،‮ ‬بەڵام كەس ئەو كارەی‮ ‬نەكرد،‮ ‬بۆیە زۆربەیان هاتنە كوشتن و زیندەبەچاڵ كردن‮.‬

بارزانیی‮ ‬نەمر وەك وەفایەك و پشتیوانییەك بۆ مزگەوتی‮ ‬خانەقا لە سلێمانی‮ ‬لەسەر بڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬منارەیەكی‮ ‬بۆ مزگەوتەكە دروستكرد كە كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬هاتوچۆی‮ ‬كردووە و تیایدا خوێندوویەتی‮ ‬و لە سەری‮ ‬نووسراوە بەپشتیوانی‮ ‬خوا ئەم منارەیە دروستكرا بە‮ ‬یارمەتی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬كورد و هیوای‮ ‬كوردستان مستەفا بارزانیی‮ ‬نەمر لە ساڵی‮ ‬1970 تائێستا بەم شێوەیە لەسەری‮ ‬نووسراوە و ماوەتەوە بەڵام لە ساڵانی‮ ‬پێشوو لەسەردەمی‮ ‬بەعس داپۆشرابوو‮.‬

هەروەها هێنانەوەی‮ ‬تەرمی‮ ‬نەمران لە هەڵەجەوە بۆ بارزان كە لە ساڵی‮ ‬6/10/1993 ‮ ‬لە‮ ‬ڕێوڕەسمێكی‮ ‬شایستەدا بەشار و شارۆچكەكانی‮ ‬كوردستاندا تێپەڕی‮ ‬لە سلێمانیەوە بۆ شارەكانی‮ ‬تر،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەخەڵكی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و ئاپۆڕای‮ ‬گردبوونەوەكانیان و هاوخەمی‮ ‬دەڕبرین و چاوبەفرمێسك بوونیان لە تێپەڕبوونیان هەمووی‮ ‬پڕبوون لە دیمەنی‮ ‬حەزین و دڵی‮ ‬پڕ‮ ‬ئێش و ئازار بۆ بارزانیی‮ ‬نەمر‮.‬

هەروەها لە شەڕی‮ ‬نێوخۆی‮ ‬كوردستان و سەپاندنی‮ ‬تاكلایەنی‮ ‬و شەهیدكردنی‮ ‬سەركردە عوسمانی‮ ‬قالە منەوەر و بەخاكسپاردنی‮ ‬لە‮ ‬13‮/‬6‮/‬1994 ‮ ‬لە شاری‮ ‬سلێمانی،‮ ‬خەڵكی‮ ‬ئەو شارە بۆ دووپاتكردنەوەی‮ ‬خۆشەویستیان بۆ بارزانیی‮ ‬نەمر و شەهیدی‮ ‬سەركردە لەنێو ئاپۆڕایەكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬گەورەی‮ ‬ترسێنراو و تۆقێنراو بەكوشتن و گرتن هاواریان دەكردو پڕ‮ ‬بەگەروویان گوێی‮ ‬شاریان پڕكرد لە دروشمی‮ “‬پێشڕەوی‮ ‬كورد پارتییە سەرۆكمان بارزانی‮ ‬یە‮”.‬