دڵشاد میراودەلی‮ ‬
بارزانی‮ ‬نەمر،‮ ‬ئەو پیاوە خەباتگێڕ‮ ‬و كۆڵنەدەر و نیشتمان پەروەرە‮. ‬كاتێك لەساڵی‮ ‬1903 لە زینداندا‮ ‬چاوی‮ ‬گەشی‮ ‬بەدونیای‮ ‬بەریندا هەڵهێنا،‮ ‬نەخاسمە لە تەمەنی‮ ‬لاویدا،‮ ‬هەر لە منداڵیدا،‮ ‬لەناو‮ ‬ئازار و كۆڤاندا،‮ ‬ژیانی‮ ‬منداڵی‮ ‬دەستپێكرد‮. ‬لەوێ‮ ‬ڕۆژێدا،‮ ‬تاكو‮ ‬1946 كە پارتی‮ ‬دامەزراند،‮ ‬هەر لەخۆڕانەبوو‮ ‬بەڵكو لەسەرەتای‮ ‬ژیانییەوە،‮ ‬لەخەباتدا بوو،‮ ‬دژی‮ ‬داگیركەرانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پێش دامەزراندنی‮ ‬پارتیش سەركردایەتی‮ ‬شۆڕش و خەبات و هێرش و‮ ‬هێزی‮ ‬كردووە،‮ ‬دوای‮ ‬دامەزرانی‮ ‬پارتیش بێجگە لە درێژەدان بەخەبات،‮ ‬هیچ كات مساوەمەی‮ ‬لەسەر بستێك خاكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬نەكردووە.
‬
بۆ وێنە‮ ‬كاتێك‮ ‬لە سەرتەای‮ ‬هەڵگیرسانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلول،‮ ‬عبدولكەریم قاسم،‮ ‬داوایكرد،‮ ‬دەست لەخەبات و بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬رژێمی‮ ‬عێراق هەڵگرێ،‮ ‬لەبەرامبەردا،‮ ‬كۆشك و زێڕو پارە و چەند هەزار ماڵی‮ ‬بارزانییەكانیشی‮ ‬بەشایستەترین شێوە بۆ نیشتەجێ بكات‮. ‬بەڵام‮ ‬بەرسڤی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر‮ ‬ئەوەبوو،‮ (‬من داوای‮ ‬حقوقی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد دەكەم،‮ ‬نەوەك تەنها بارزانییەكان‮.) ‬ئیدی‮ ‬ئەم هەڵوێستە كوردانەو‮ ‬بەسەدانی‮ ‬دیكەی‮ ‬لەم‮ ‬ڕەنگە بوون كە ناوی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمری‮ ‬لەناو‮ ‬مێژوودا هێشتەوە و‮ ‬خەباتیشی‮ ‬بێ فەناو‮ ‬وەك‮ ‬ئەستێرەیەكی‮ ‬پڕشنگدار،‮ ‬لەئاسمانی‮ ‬كورد و كودایەتیدا‮ ‬دەدرەوشێتەوە‮. ‬ئەوجا‮ ‬لەزۆر‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬مرۆیی‮ ‬و عەداڵەت و‮ ‬یەكسانی‮ ‬كومەڵایەتی‮ ‬و كورد پەروەرییش‮ ‬،‮ ‬ڕۆژهەڵاتناسەكان‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئەو زاتە‮ ‬مەزنە‮ ‬دواون و‮ ‬ڕای‮ ‬بەرزو‮ ‬شاستەیان‮ ‬داوە،‮ ‬ناڵێم لەنووسیندا‮ ‬حەق نەدراوەتە،‮ ‬مێژووی‮ ‬پڕسەروەری‮ ‬و خەبات و تێكۆشانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر،‮ ‬بەڵام‮ ‬چەندی‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئەوزاتە‮ ‬مەزنە و‮ ‬خەباتە‮ ‬ڕەواكەی‮ ‬و‮ ‬پەیامە كوردانەكەی‮ ‬بنووسرێت،‮ ‬پێویستە و‮ ‬نووسین و‮ ‬یادكردنەوەی‮ ‬بەرز هەڵدەگرێت‮. ‬وەكو‮ ‬كورد‮ ‬گوتەنی‮ ‬ئەو هەویرە‮ ‬ئاو زۆر دەكێشێ‮.

‬هەنوكە‮ ‬كە ساڵیادی‮ ‬وەفاتی‮ ‬ئەوزاتە مەزنە‮ ‬دەكەینەوە،‮ ‬یادی‮ ‬بەرز دەنرخێنین و‮ ‬شكۆی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬ڕایەڵێكی‮ ‬تەواو و‮ ‬تۆكمەی‮ ‬پەیوەستە بە گیانبازی‮ ‬و خۆڕاگری‮ ‬و‮ ‬نەتەوەپەرستی‮ ‬و‮ ‬كۆڵنەدانی‮ ‬ئەو‮ ‬زاتە مەزنەوە‮. ‬واتە‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئێستا‮ ‬هەیە و‮ ‬لەبەردەستە،‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و‮ ‬قەوارەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووریەكەی،‮ ‬هەمووی‮ ‬دەستكەوت و خەباتی‮ ‬ڕەوای‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرە‮. ‬ئەركە لەسەر هەموومان،‮ ‬كە ئەم دەسكەوتانەی‮ ‬هەرێم،‮ ‬وەك‮ ‬سۆمای‮ ‬چاو‮ ‬بپازێزین،‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئەم‮ ‬دەسكەوتانەش،‮ ‬بەهەر‮ ‬ڕەنگێك بێت،‮ ‬پێویستییەكی‮ ‬نەتەوەییانەی‮ ‬ڕێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرە‮. ‬بە واتایەكی‮ ‬دیكە،‮ ‬پاراستنی‮ ‬دەسكەوتەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬دێژەدانە‮ ‬بەخەبات و فەلسەفەی‮ ‬بیری‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮.

‬وەفا و وەفاداریش،‮ ‬یەك‮ ‬لە تایبەتمەندییە،‮ ‬جوانەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردن‮،با لەم‮ ‬ڕۆژەدا،‮ ‬وەفاتی‮ ‬بارزانی‮ ‬باوك بكەینە هەوێنی‮ ‬سازانی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و‮ ‬یەكبوون و‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬گەلەكەمان‮. ‬چونكە،‮ ‬شكاندنی‮ ‬بەستەڵەكی‮ ‬گرژی‮ ‬و‮ ‬ناهەمواری‮ ‬كوردستان خزمەتە بە‮ ‬ڕێبازی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮. ‬نیەتپاكی‮ ‬و نیازبێكەردی‮ ‬هەموومان،‮ ‬چ‮ ‬بۆ ناوخۆی،‮ ‬ئیداری‮ ‬و چ بۆ ئایدیا‮ ‬نیشەمانییەكەی،‮ ‬ڕاستەوخۆ خزمەتە بەڕێبازی‮ ‬پڕ‮ ‬شكۆی‮ ‬بارزانی‮ ‬و‮ ‬گەلی‮ ‬كورد‮. ‬یادت‮ ‬پڕ‮ ‬شكۆ و گڵكۆت‮ ‬پڕنوور‮. ‬بارزانی‮ ‬باوك و‮ ‬ئیدریسی‮ ‬هەمیشە لەدڵدا‮.‬