خهبات: رۆشنا عهلی
مامۆستایەكی پۆلی دوانزەش دەڵێت: ئەوە ڕێگە چارەیەكە بۆ نەهێشتنی قۆپیش یە بۆ ئەوانەی چاوەڕێی وەڵامن لە دەرەوەی هۆڵ بۆیان بێت. بەپێی بڕیارەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە بڕیاری داوە پرسیاری تاقیكردنەوەكانی لە چوار گروپەوە بكاتە 26 گروپ كە پێشتر ABCD بوو، بەڵام پیتەكان تا Z دەڕوات و گروپەكانیش لەیەك ناچێت، هەروەها گۆڕانكاری لە دیزاینی فۆڕمی سۆمادا كراوە، بەڵام هیچ گۆڕانكارییەك لە ڕێنماییەكاندا نەكراوە.
مامۆستا بەشدار ئەكرەم مامۆستای پسپۆری وانەی فیزیا لە قوتابخانەی فاخیر مێرگەسوری و ئامادەیی بارزی ناحكومی ئاماژە بەوە دەدات، كە ئەو گۆڕانكاریانە ناكرێت بڵاوبكرێنەوە چۆن ناكرێت پلانی شەڕ ئاشكرابكرێت، ئاواش ناكرێت ئەم جۆرە گۆڕانكاریانە بڵاوببنەوە، ئەو مامۆستایە ئاماژە بەوەش دەكات كە گۆڕانكارییەكە لە بەرژەوەندی قوتابیانە و وتی: پێم وایە ڕێگە چارەیەكە بۆ نەهێشتنی قۆپییە ئەوانەی چاویان لە فڕوفێڵە پێی شڵەژاوون.
لەبارەی بەشداریكردنی قوتابیانیش لە تاقیكردنەوەكان وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئەوەی ڕاگەیاند كە بەسێ وانەی كەوتوو قوتابی دەتوانێت بەشداری تاقیكردنەوەكان بكات. سامان سیوەیلی وتی: بڕیاری ئەمساڵی وەزارەتی پەروەردە بۆ بەشداریكردنی قوتابیانی پۆلەكانی 9 و 12 لە تاقیكردنەوەكان ئەوەیە كە قوتابیان دەتوانن بە سێ وانەی كەوتووەوە بەشداری تاقیكردنەوەكان بكەن، بەڵام ئەگەر بوو بە چوار وانە، ناتوانن بەشداری بكەن. هاوكات ئەزموونەكانی وەزارەت بڕیارێكی لەبارەی قۆپییە دەركردووە كە هەر قوتابییەك لە تاقیكردنەوەی %20 گزی بكات لە پۆلەكانی 4-8ی بنەڕەتی و 10-11ی ئامادەیی نمرەی سفری بۆ دادەنرێت و ئەگەر لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم یان دووەم گزی بكات ئەوا سفری بۆ دادەنرێت لەسەر 60 نمرە و ڕاستەوخۆ دەچێتە خولی دووەم، لەوێش لەسەر 80 نمرە تاقیكردنەوە ئەنجام بدات هەرچەند نمرەش بێنێت بە نمرەی هەڵسەنگاندنیشەوە ئەوا تەنها 50 نمرەی پێدەدرێت لە خولی دووەم.










