خەبات: شاخەوان برایم عەبدوڵڵا
‬فراكسۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كار دەكات بۆ كاراكردنەوەی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ سەرجەم لایەنەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ناو پەرلەمان بە هەمواركردنەوەی‮ ‬یاسای‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێم،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانیش لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان سەبارەت بە هەڵوێستی‮ ‬فراكسیۆنەكانی‮ ‬ناو پەرلەمان لەبارەی‮ ‬هەمواركردنەوەی‮ ‬یاسای‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە هەموو لایەنەكان كۆكن لەسەر ئەوەی‮ ‬دەبێ دامەزراوەی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كارا بكرێتەوە‮.‬

ئەمێد خۆشناو،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دوای‮ ‬كۆبوونەوەكەی‮ ‬رۆژی‮ ‬هەینی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان لە كۆنگرەیەكی‮ ‬رۆژنامەنووسیدا بۆ دەزگەكانی‮ ‬راگەیاندن،‮ ‬سەبارەت بە پێشكەشكردنی‮ ‬پڕۆژە‮ ‬یاسایەك بە مەبەستی‮ ‬هەمواركردنەوەی‮ ‬یاسای‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان رایگەیاند‮: ‬تا ئێستا هیچ پرۆژە‮ ‬یاسایەك بۆ هەمواركردنەوەی‮ ‬یاسای‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پێشكەش نەكراوە‮. ‬خۆشناو سەبارەت بە هەڵوێستی‮ ‬لایەنەكان لەبارەی‮ ‬كاراكردنەوەی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬گوتی‮: ‬هەموو لایەنەكان لەسەر ئەوە كۆكین كە دامەزراوەی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كارابكرێتەوە و‮ ‬یاسای‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش بە كاردەخرێتەوە‮.‬

سەبارەت بە رێككەوتن و گفتۆگۆی‮ ‬لایەنەكان لەبارەی‮ ‬ئەو پرسەوە،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەیدا بۆ میدیاكان،‮ ‬رایگەیاند‮: ‬ئەو بابەتە بابەتێكی‮ ‬نیشتمانییە و پەیوەستە بە هەموو لایەكمانەوە و بە دڵنیاییەوە لە نێو گفتوگۆی‮ ‬هەموو لایەنەكاندا هەیە و هەموومان بە‮ ‬یەكەوە بە تێگەیشتنێكی‮ ‬هاوبەش هەنگاو بۆ ئەو بابەتە دەهاوێین‮. ‬سەبارەت بە وادەی‮ ‬هەمواركردنەوەی‮ ‬یاسای‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمیش،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬گوتی‮: ‬هەمواركردنەوەی‮ ‬یاسای‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێم كاتەكەی‮ ‬دیاری‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵام لە كارە لە پێشینەكانی‮ ‬ئێمە دەبێت‮. ‬

ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە كۆبوونەوەی‮ ‬خۆیدا بڕیاری‮ ‬دا كە نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬كوردستان كە هاوكات جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانیشە،‮ ‬بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كاندید بكات،‮ ‬لە ئێستاشدا فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستات جەخت دەكاتەوە لەسەر ئەوەی‮ ‬كاری‮ ‬لە پێشینەیان هەمواركردنەوەی‮ ‬یاسای‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬و كاراكردنەوەی‮ ‬دامەزراوەی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبێت‮.‬