خەبات‮: ‬زانكۆ محەمەد
ئەمینداری‮ ‬گشتی‮ ‬كۆمكاری‮ ‬عەرەبی‮ ‬رایدەگەیەنێت،‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬هاوڕان لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپالە رەتكردنەوەی‮ ‬دەستوەردانەكانی‮ ‬ئێران‮. ‬هاوكات بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی‮ ‬ئیسرائیل‮ ‬ڕایگەیاند،‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬بەردەوام دەبێت لە كاركردن و فشار دروستكردن لە دژی‮ ‬خۆقایمكردنی‮ ‬ئێران لە سوریا‮. ‬لەبارەی‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬زلهێزەكان لەسەر سووریا وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬روسیا‮ ‬باس لە دانوستانی‮ ‬ژێربەژێری‮ ‬مۆسكۆ و واشنتۆن لە بارەی‮ ‬سوریا دەكات‮.‬یەكهەڵوێستی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی ئەمینداری‮ ‬گشتیی‮ ‬كۆمكاری‮ ‬عەرەبی‮ ‬رایدەگەیەنێت،‮ ‬كە وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬هاوڕان لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا لە رەتكردنەوەی‮ ‬دەستوەردانەكانی‮ ‬ئێران‮. ‬ئەحمەد ئەبولغەیز،‮ ‬ئەمینداری‮ ‬گشتیی‮ ‬كۆمكاری‮ ‬عەرەبی‮ ‬لە كۆنگرەی‮ ‬لوتكەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و ئەورووپی،‮ ‬رایگەیاند،‮ ‬لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬ئەورووپی‮ ‬هاوهەڵوێستن لەبارەی‮ ‬كێشەی‮ ‬ناوكیی‮ ‬ئێران و رەتكردنەوەی‮ ‬دەستوەردانەكانی‮ ‬ئێران لە كاروباری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮.‬ رۆژی‮ ‬یەكشەممە‮ ‬24‮/‬2‮/‬2019‮ ‬لە هاوینەهەواری‮ ‬شەرەمول شێخ لە میسر،‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬لوتكەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا،‮ ‬بەڕێوە چوو و تیایدا ئەحمەد ئەبولغەیز هیوای‮ ‬خۆی‮ ‬لەوە نیشانداوە،‮ ‬كە وڵاتانی‮ ‬ئەورووپی‮ ‬لە گرنگیی‮ ‬سەقامگیریی‮ ‬جیهان بە گشتی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بەتایبەت و دەستوەرنەدان لە كاروباری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دیكە،‮ ‬تێبگەن‮.‬ ئیسرائیل بەربەرستی‮ ‬بەردەم ئێران بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی‮ ‬ئیسرائیل‮ ‬ڕایگەیاند،‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬بەردەوام دەبێت لە كاركردن و فشار دروستكردن لە دژی‮ ‬خۆقایمكردنی‮ ‬ئێران لە سوریا‮.‬ نەتەنیاهۆ رۆژی‮ ‬یەكشەممە‮ (‬24ی‮ ‬شوباتی‮ ‬2019‮) ‬لە كۆبونەوەی‮ ‬حكومەتەكەی‮ ‬ڕایگەیاند،‮ ‬گوێبیستی‮ ‬ئەوە بووین كە گوایە لێپرسراوێكی‮ ‬باڵای‮ ‬ئێران‮ ‬ڕایگەیاندووە،‮ ‬زیاتر لە‮ ‬%90ی‮ ‬ئامانجەكانیان لە سوریا بەدیهێناوە،‮ ‬لەو بارەیەوە نەتنیاهۆ ئاماژەی‮ ‬بەوەكرد،‮ ‬ئەو لێدوانانە‮ ‬ڕاست نین،‮ ‬بەڵام‮ ‬ڕاستە دەیانەوێت خۆیان قایم بكەن،‮ ‬هەروەها راستە كە ئەوان‮ ‬ڕووبەڕوویان دەبنەوە‮.‬ لە بەشێكی‮ ‬تری‮ ‬وتەكانیدا سەرۆك وەزیرانی‮ ‬ئیسرائیل ئاماژەی‮ ‬بەوەكرد،‮ ‬لێپرسراوێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئێران رایگەیاندووە،‮ ‬ئەوان تەنها وەك‮ ‬ڕاوێژكار لە سوریان،‮ ‬بەڵام جیهان گوێبیستی‮ ‬درۆی‮ ‬زۆر بووە لە لایەن ئێرانەوە،‮ ‬بۆیە پەیامێكی‮ ‬روونی‮ ‬هەیە بۆ ئێرانییەكان،‮ ‬ئەویش ئەوەیە هەر كەسێك بیەوێت ئیسرائیل وێران بكات،‮ ‬ئێسرائیل بەردەوام دەبێت لە كارەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بە گوێرەی‮ ‬پێویستی‮ ‬لە پێناو بەرپەرچدانەوەی‮ ‬خۆ قایمكردنی‮ ‬سەربازیانەی‮ ‬ئێران لە ناوخۆیی‮ ‬سوریا‮.‬ لە كۆتایی‮ ‬وتەكانیدا نەتەنیاهۆ ئاشكرایكرد،‮ ‬ڕۆژی‮ ‬چوار شەممەی‮ ‬داهاتوو لەگەل ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی‮ ‬ڕوسیا لە مۆسكۆ كۆدەبێتەوە و پێشتریش بە تەلەفۆن قسەیان كردووە دەربارەی‮ ‬دیدارەكە،‮ ‬ترۆپكی‮ ‬وتووێژەكان تایبەت دەبێت بە تاوتوێكردنی‮ ‬دۆسیەی‮ ‬ئێران و دەستدرێژییەكانی،‮ ‬هەروەها گفتوگۆ دەكەن دەربارەی‮ ‬بەهێزكردنی‮ ‬هاوكاریی‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬لە نێوان سوپای‮ ‬ئیسرائیل و سوپای‮ ‬ڕوسیا،‮ ‬كە ئامانج لێی‮ ‬دوورخستنەوەی‮ ‬بەریەككەوتن و پارێزگاریكردنە لە ئارامی‮ ‬ناوچەكە‮.‬ ئەو لێدوانانەی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬ئیسرائیل لە كاتێكدایە،‮ ‬عەلی‮ ‬شەمخانی‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ئێران‮ ‬ڕایگەیاندبوو،‮ ‬ئەوان لە سوریا زیاتر لە‮ ‬%90ی‮ ‬ئامانجەكانی‮ ‬خۆیان بە دەستهێناوە و دەستدرێژییەكانی‮ ‬ئیسرائیل هیچ كاریگەرییەكی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬نەبووە لەسەر بەرگریكردن لەو وڵاتە‮.‬ رێككەوتنی‮ ‬مۆسكۆو واشنتۆن لەبارەی‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬ئەمەریكاو رووسیا لەبارەی‮ ‬رێككەوتنیان لەسەر دۆسێی‮ ‬سووریا،‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬روسیا باس لە دانوستانی‮ ‬ژێربەژێری‮ ‬مۆسكۆ و واشنتۆن لە بارەی‮ ‬سوریا دەكات‮. ‬سێرگی‮ ‬لاڤرۆڤ،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬دەزگای‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬روسیا ئاشكراشی‮ ‬دەكات،‮ ‬كە مۆسكۆ و ئەنقەرە لە بارە چۆنیەتی‮ ‬مامەڵەكردنیان لە گەڵ هێزە كوردیەكانی‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬كوردستان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن‮. ‬بە گوتەی‮ ‬لاڤرۆڤ،‮ ‬مۆسكۆ و واشنتۆن بە شێوەی‮ ‬نهێنی‮ ‬و داخراو‮ ‬،گفتوگۆكانیا ن لە بارەی‮ ‬سوریا دەست پێكردووە،‮ ‬تاكوو لە بارەی‮ ‬داهاتووی‮ ‬ئەم وڵاتە بگەنە رێككەوتن‮.‬ مانەوەی‮ ‬هێزە بیانییەكان سەرباری‮ ‬بڕیاری‮ ‬كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمریكا لە سوریا،‮ ‬دوو وڵاتی‮ ‬ئەوروپی‮ ‬ڕایانگەیاند،‮ ‬كە هێزەكانیان لەم وڵاتە ناكشێننەوە‮. ‬سەرباری‮ ‬ئەوەی،‮ ‬كە ئەمریكا رایگەیاندووە،‮ ‬400‮ ‬كەس لە هێزەكانی‮ ‬لە سەر خاكی‮ ‬سوریا دەمێننەوە،‮ ‬فەرەنسا و بەریتانیاش‮ ‬ڕایانگەیاند،‮ ‬كە هێزەكانیان لە رۆژهەلاتی‮ ‬سوریا جووڵە پێناكەن و لەوێ دەمێننەوە‮. ‬كۆی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەم دوو وڵاتە لە سوریا ناگاتە هەزار كەس،‮ ‬بەم حاڵەشەوە‮ ‬ڕوون نییە،‮ ‬كە ئایا دەیانەوێ گۆڕانكاری‮ ‬لە ژمارەی‮ ‬هێزەكانیان پێكبهێنن‮ ‬یان نا‮.‬