خهبات: توانا زرار
هونەرمەند كەمال مەحەمەد خاوەن دەنگێكی كەم وێنەیە، دەنگێك خاوەن مۆركێكی كوردانە و لێوان ڕێژ لە ڕەسەنایەتی، ئەو هونەرمەندە ساڵانێكە لەڵاتی سوید ژیان بەسەردەبات، ئێستاكە بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی كۆنسێرتێك گەڕاوەتەوە كورستان بەنیازە لە هەشتی ئازار كۆنسێرتێكی گۆرانی و میوزیك بۆ هەوادارانی لە شاری سلێمانی ئەنجامبدات.
بۆ ئەم مەبەستەش دەڵێت سوپاسی ئەو برادەرانە دەكەم كە هاوكارم بوون لەگەڕانەوەم بە مەبەستی سازدانی كۆنسێرتێك لە ڕۆژی ڤالانتاین.
دواتریش لەلایەن كەناڵی ئێن ئارتییەوە داوام لێكێرا كۆنسێرتێكی گشتی بۆ هەواداران و گوێگرانم لەهۆڵی سپی ئەنجامبدەم، منیش بەهۆی خۆشەویستی هەوادارانم داواكەم قبوڵكرد.
هەروەها دەشڵێت ئەم كۆنسێرتەم لە ڕۆژی هەشتی مارسه كە دەكاتە ڕۆژی ژنان ، دەشڵێت من رێزم بۆ هەموو ژنێكی باش و پیاوێكی باش هەیە.
سەبارەت بەوەی كۆنسێرتەكەی چەند ڕۆژ دەخایەنێت گوتی حەزەكەم هەمیشە خزمەتی هەوادارانم بكەم و بەمانگ لە خزمەتیان بكەم، چونكی كە لەگەڵ هەواداران و خۆشەویستانم دەبم هەست بەنوێ بوونەوەو گڕوتینێكی دیكە دەكەم، لەگەڵ گەنجان لەگەڵ لاوان و جیلی نوێ هەمیشە هەست بەنوێ بوونەنەوە دەكەم.









