ئا‮ : ‬هەندرێن شێرزاد
لەوەتەی‮ ‬نیكۆلاس مادۆرۆ لە ساڵی‮ ‬2013 ‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬لە ڤەنزویلا گرتۆتە دەست‮ ‬،‮ ‬ئەم وڵاتەش كۆمەڵێك تەنگژەی‮ ‬سیاسی‮ ‬توندی‮ ‬بەخۆیەوە دیوە‮ ‬،‮ ‬بەڵام ئەم جارە بارودۆخەكان بە ئاراستەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬جیاوازدا هەنگاویان ناوە‮ ‬،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬خوان گوایدۆی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬ڤەنزویلا لە‮ ‬23 ی‮ ‬مانگی‮ ‬كانونی‮ ‬دووەمی‮ ‬رابردوو خۆی‮ ‬وەك سەرۆكی‮ ‬كاتی‮ ‬وڵات ناساند‮ . ‬لە راستیدا ئەو هەموو رووداوە خێرایانە بوونەتە مایەی‮ ‬وروژاندنی‮ ‬ژمارەیەك پرسیار و لێكدانەوەی‮ ‬جۆراوجۆر‮ ‬،‮ ‬بە رادەیەك زۆر لایەن‮ ‬وەك بەشێك لەو وەرچەرخانەی‮ ‬لە قەلەم دەدەن كە لە ئەمەریكای‮ ‬لاتین بە گشتی‮ ‬لە ئارادان‮ ‬،‮ ‬هەندێكی‮ ‬دیكەش وای‮ ‬بۆ دەچن كە ئەمەریكا هۆكاری‮ ‬یەكەمی‮ ‬تێكچوونی‮ ‬بارودۆخەكانە‮ ‬،‮ ‬لایەنێكی‮ ‬تریش دەڵێن ئەمە لێكەوتەی‮ ‬ململانێی‮ ‬نێوان ئەمەریكا و رووسیایە‮ .‬
جوگرافیا
یەكێكە لە وڵاتانی‮ ‬كیشوەری‮ ‬ئەمەریكای‮ ‬باشوور و بە كۆماری‮ ‬ڤەنزویلای‮ ‬بۆلیڤاری‮ ‬ناسراوە‮ .‬
دەكەوێتە كەناراوەكانی‮ ‬باكوری‮ ‬كیشوەری‮ ‬ئەمەریكای‮ ‬باشوور‮ .‬
رووبەرەكەی‮ ‬916.445 ‮ ‬كیلۆمەتر دووجایە و كاراكاس پایتەختەكەیەتی‮ .‬
ئەم وڵاتە جگە لە پایتەخت‮ ‬،‮ ‬خاوەنی‮ ‬23 ویلایەتە‮ .‬
سیستمی‮ ‬دەسەڵات تیایدا كۆماری‮ ‬سەرۆكایەتیە‮ .‬
‮ ‬ژمارەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬31.029.700 ‮ ‬كەسە و زۆربەیان هیندیە سوور و رەشەكان و ئەوروپیەكانن‮ .‬
كرۆكی‮ ‬كێشەكە
سەرەتای‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬لە ڤەنزویلا بۆ ساڵی‮ ‬2014 ‮ ‬دەگەڕێتەوە‮ ‬،‮ ‬واتە ئەو كاتەی‮ ‬نرخی‮ ‬نەوت لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان رووی‮ ‬لە دابەزین كرد‮.‬
بەرهەمهێنانی‮ ‬نەوت نزیكەی‮ ‬96% ی‮ ‬كۆی‮ ‬داهاتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ئەم وڵاتە پێكدێنێ‮ .‬لەو رێكەوتەوە ئاستی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬نەوتی‮ ‬ڤەنزویلا لە‮ ‬3.2 بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا بۆ‮ ‬1.4 ملیۆن بەرمیل دابەزی‮ .‬
ئاستی‮ ‬كورتهێنانی‮ ‬دارایی‮ ‬گەیشتە نزیكەی‮ ‬20% ی‮ ‬كۆی‮ ‬داهاتی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬وڵات‮ ‬،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2018 شدا رێژەی‮ ‬قەردە دەرەكیەكانی‮ ‬ڤەنزویلا گەیشتە‮ ‬150 ‮ ‬ملیار دۆلار‮ .‬
بەمەش وڵات رووبەڕووی‮ ‬تەنگژەیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬دارایی‮ ‬بووەوە و ئاستی‮ ‬هەڵاوسان گەیشتە ملیۆن لە سەد‮ .‬
هۆكارە ناوخۆیی‮ ‬و دەرەكیەكان
سەبارەت بە تەنگژە سیاسیە هەنووكەییەكەی‮ ‬ڤەنزویلا لێكدانەوەی‮ ‬زۆر هەن‮ ‬،‮ ‬بەڵام لایەنە ناوخۆییەكانی‮ ‬وڵات هەر‮ ‬یەكە و بۆچوونێكی‮ ‬هەیە‮ . ‬حكومەتی‮ ‬سۆسیالیستی‮ ‬كە نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكایەتی‮ ‬دەكات‮ ‬،‮ ‬وای‮ ‬بۆ دەچێ كە هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەو كێشانە لە بنەڕەتدا دەرەكیە و ئەمەریكا لە دواوەیەتی‮ ‬،‮ ‬هەر ئەویش بە مەبەستی‮ ‬رووخاندنی‮ ‬حكومەتەكەی‮ ‬مادۆرۆ سزای‮ ‬ئابووری‮ ‬بەسەر ژمارەیەك بەرپرس و قەوارەدا سەپاندووە‮ ‬،‮ ‬لەم كارەشیدا پشت بە ئۆپۆزسیۆن دەبەستێ‮ . ‬لەولاش ئۆپۆزسیۆن هەموو بەرپرسیاریەتیەكان دەخاتە ئەستۆی‮ ‬مادۆرۆ و حكومەتەكەی‮ ‬و پێی‮ ‬وایە ئەوان ناتوانن وەك پێویست ئیدارەی‮ ‬تەنگژەی‮ ‬ئابووری‮ ‬وڵات بكەن و بە پلەی‮ ‬یەكەم پشت بە داهاتی‮ ‬نەوت دەبەستن وەك سەرچاوەیەك بۆ داهاتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و پەراوێزخستنی‮ ‬كەرتەكانی‮ ‬تر‮ ‬،‮ ‬هەروەها مادۆرۆ و دارودەستەكەی‮ ‬هەموو ئەو دەستكەوتە ئابوریانەیان لەدەست داوە كە ڤەنزویلا لە ماوەی‮ ‬رابردوو وەدەستی‮ ‬هێناون‮ .‬
چی‮ ‬ئەم تەنگژەیە جیا دەكاتەوە ؟
ئەگەرچی‮ ‬ئەمە‮ ‬یەكەم جار نیە ڤەنزویلا رووبەڕووی‮ ‬كێشە دەبێتەوە‮ ‬،‮ ‬بەڵكو لەوەتەی‮ ‬مادۆرۆ لە ساڵی‮ ‬2013 ‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬گرتۆتە دەست‮ ‬،‮ ‬چەندین جار خەڵك رژاونەتە سەر شەقام و ناڕەزاییان دەربڕیوە‮ ‬،‮ ‬بەڵام بە شێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬ئاستی‮ ‬ئەو ناڕەزایەتیانە لە دوای‮ ‬هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكانی‮ ‬6 ی‮ ‬دیسەمبەری‮ ‬2015 ‮ ‬روویان لە زیادبوون كرد‮ . ‬لەو هەڵبژاردنەدا پارتێكی‮ ‬سەر بە باڵی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن بەناوی‮ ‬مێزی‮ ‬یەكێتی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬لە كۆی‮ ‬167 ‮ ‬كورسی‮ ‬پەرلەمان‮ ‬112 ‮ ‬كورسی‮ ‬وەدەست هێنا‮ ‬،‮ ‬لە بەرامبەردا پارتی‮ ‬ڤەنزولای‮ ‬سۆسیایستی‮ ‬یەكگرتوو تەنیا‮ ‬55 ‮ ‬كورسی‮ ‬وەدەست هێنا‮ . ‬لەو كاتەوە ئۆپۆزسیۆن دەستی‮ ‬كردووە بە رێكخستنی‮ ‬خۆپیشاندان و دەربڕینی‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬و كۆكردنەوەی‮ ‬واژۆی‮ ‬هاوڵاتیان بەمەبەستی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬راپرسی‮ ‬بۆ دوورخستنەوەی‮ ‬مادۆرۆ لە دەسەڵات‮ .‬لە بەرامبەردا حكومەت چی‮ ‬لەدەستی‮ ‬هاتووە كردوویەتی‮ ‬لە پێناوی‮ ‬كپكردنی‮ ‬ئەو جموجۆڵانە‮ .‬دەكرێ بڵێین كێشەی‮ ‬ئێستای‮ ‬ڤەنزویلا‮ ‬لەگەڵ كێشەكانی‮ ‬رابردوو چەند جیاوازیەكی‮ ‬هەیە‮ :‬
بۆ‮ ‬یەكەم جار باڵەكانی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن توانیویانە هەموو كێشە و ناكۆكیەكانیان وەلا بنێن و لە دەوروبەری‮ ‬یەك سەركردە كۆببنەوە‮ .‬
ئەگەرچی‮ ‬خوان گوایدۆ زیاتر وەك كەسایەتیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬نوێی‮ ‬نێو گۆڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەناسرێ‮ ‬،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانیویەتی‮ ‬هەموو ئەوانە لەخۆی‮ ‬كۆ بكاتەوە كە دژایەتی‮ ‬مادۆرۆ و دەسەڵات دەكەن‮ ‬،‮ ‬ئەمەش دیسان شتێكی‮ ‬تازەیە لە گۆڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەم وڵاتە‮ .‬
بەشێك لە بەشداربوانی‮ ‬خۆپیشاندانەكان خەڵكی‮ ‬ئەو ناوچانەن كە بە بەرگریكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬پارتی‮ ‬سۆسیالیستی‮ ‬دەسەڵاتدار ناسراون‮ .‬
سەرهەڵدانی‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬لە ناوچە هەرە هەژارەكانی‮ ‬كاراكاسی‮ ‬پایتەخت ئاماژەیە بۆ ئەوەی‮ ‬كە دژایەتیكردنی‮ ‬حكومەت تەنیا پەیوەست نیە بە چینەكانی‮ ‬ناوەند و دەوڵەمەند‮ ‬،‮ ‬دەبێ ئەوەش بزانین كە لە رابردوودا ئەم توێژە هەمیشە پشتگیریی‮ ‬حكومەت و دەسەڵات بووە‮ .‬
لەسەر ئاستی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و نێودەوڵەتیدا‮ ‬،‮ ‬خوان گوایدۆ توانی‮ ‬پشتگیریەكی‮ ‬فراوان پەیدا بكات‮ .‬
هەڵوێستی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی
بەرامبەر بەو بارودۆخە ناهەموارەی‮ ‬ڤەنزویلا‮ ‬،‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬جیاجیای‮ ‬نواندوە‮ ‬،‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬دەكرێ بڵێین لەو رووەوە دوو گرووپی‮ ‬جیاواز بەدی‮ ‬دەكرێن‮ :‬
گرووپی‮ ‬یەكەم‮ :‬
ئەندامانی‮ ‬ئەم گرووپە پشتگیری‮ ‬خۆیان بۆ گوایدۆ دەربڕیوە و راشیانگەیاندووە كە ناوبراو سەرۆكی‮ ‬شەرعی‮ ‬ڤەنزویلایە‮ ‬،‮ ‬ئەوانیش بریتین لە‮ : ‬ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی‮ ‬لە ئەمەریكای‮ ‬ناوەڕاست و باشوور‮ ‬،‮ ‬كەنەدا‮ ‬،‮ ‬ئیسرائیل‮ ‬،‮ ‬ئوسترالیا‮ ‬،‮ ‬هەندێك وڵاتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬،‮ ‬بەریتانیا‮ ‬،‮ ‬فەرەنسا‮ ‬،‮ ‬ئەڵمانیا‮ ‬،‮ ‬پورتوگال‮ ‬،‮ ‬ئسپانیا‮ .‬
گرووپی‮ ‬دووەم‮ :‬
ئەندامانی‮ ‬ئەم گرووپەش بریتین لە‮ : ‬رووسیا‮ ‬،‮ ‬چین‮ ‬،‮ ‬هەندێك لە هاوپەیمانانی‮ ‬ڤەنزویلا وەك مەكسیك و كوبا و نیكاراگوا و پۆلیڤیا و توركیا و ئێران و سوریا‮ . ‬ئەمانە پشتگیریی‮ ‬خۆیان بۆ مادۆرۆ راگەیاندووە و پێیان وایە ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی‮ ‬هەوڵ دەدەن دەست لە كاروباری‮ ‬ناوخۆی‮ ‬ئەم وڵاتە وەربدەن‮ .‬
رۆڵی‮ ‬یەكلاكەرەوەی‮ ‬سوپا
پێدەچی‮ ‬رۆڵی‮ ‬سوپای‮ ‬ڤەنزویلا‮ ‬یەكلاكرەوە بێ لەم تەنگژەیەدا‮ ‬،‮ ‬مادۆرۆش ئەمە باش دەزانێ بۆیە هەوڵ دەدات پشتی‮ ‬پێ ببەستێ‮ ‬،‮ ‬لەولاشەوە تا ئێستا سوپا پشتگیریی‮ ‬لە مادۆرۆ و حكومەتەكەی‮ ‬دەكات و لەو بارەوە وەزیری‮ ‬بەرگریی‮ ‬رایگەیاند كە سوپا بەرگریی‮ ‬لە دەستووری‮ ‬وڵات دەكات‮ . ‬لەولاشەوە گوایدۆ لێبوردنی‮ ‬گشتی‮ ‬بۆ سەركردەكانی‮ ‬سوپا دەركرد بەڵام سوپا وەڵامی‮ ‬نەداوەتەوە‮ .‬
چوار سیناریۆ
بە گوێرەی‮ ‬بۆچوونەكان وای‮ ‬بۆ دەچن كە وڵاتی‮ ‬ڤەنزویلا لە بەردەم‮ ‬یەكێك لەم چوار سیناریۆیەی‮ ‬خوارەوە دایە‮ :‬
سوپا بەلای‮ ‬ئۆپۆزسیۆندا بشكێتەوە‮ . ‬ئەم سیناریۆیە بە دوور دەزانرێ‮ .‬
سوپا هەموو دەسەڵاتەكان بگرێتە دەست و هەردوو لای‮ ‬ناكۆك دوور بخرێنەوە‮ .‬
سەركەوتنی‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬مەكسیك بۆ ناوەندگیریی‮ ‬و گەیاندنی‮ ‬هەردوولا بە رێگەچارەیەكی‮ ‬گونجاو‮ .‬
مانەوەی‮ ‬بارودۆخەكان وەك ئێستا و مانەوەی‮ ‬مادۆرۆ لە دەسەڵات‮ ‬،‮ ‬ئەمەیان لاوازترین سیناریۆیە‮ .‬