خهبات: ئاشتی گەرمیانی
مۆزەخانەی زەندفۆرت و یوتیرس میوزەیییوم 35 كم دەكەوێتە ڕۆژئاوای شاری ئەمستردامەوە كەبە هەرێمی باكووری هۆڵەندا ناسراوە لە مای 2000 وە لەلایەن فیكۆر بۆڵ دامەزراوە، شارۆچكەی زەندفۆرت لە 31 مای 2018 دا 16.185 هەزار نیشتە جێ ی تێدایە لە ڕووبەری 33،82 كم ی دووجا، ئەم شارۆچكەیە گەشتیارییەو لەسەر لم دروست كراوە لەساڵی 1722 ئەو ناوچەیە لە ژێر دەستی خانمێكی ئەو گوندانەدا بوو بۆ كاری ڕاوكردنی ماسی، لە سەدەكانی نۆزدەدا شارۆچكەیەك بووە بۆ ماسی فرۆشتن و ئاڵووگۆڕی بازرگانی و جێگای حەمامی بازرگان و كرێكارەكان و هێنانی باڵندەی نەورەس و كۆترەكان و جۆری ماسی لەناو دەریا ، شانشینی هۆڵەند ئەوكات شارۆچكەی زەندفۆرتی گۆڕی بۆ شارێكی زیندوو، لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەم كشتوكاڵی پەتاتەی لەناو ماڵی پلاستیكی دروست كرد چونكە ئەوناوچەیە بەلم داپۆشراوە ، لەساڵی 1881 دا یەكەم هێڵی ئاسنینی تێدا دامەزراوە كە بەستراوە بە شاری هارلێرمەوە كە كۆتایی خاكی هۆڵەندایە، لەساڵی 1899 هێڵی ترامی كارەبای بۆ دامەزراوە دواتر لە ساڵی 1904 ئەو هێڵە ئاسنینە درێژ كرایەوە بۆ شاری ئەمستردام.
بەهۆی ئەو مێژووە دێرینەوە و ژیانداری لەسەر ئەو لمە كە بوو بە كشتوكاڵ و جێگای گەشتیاری و پاشماوەی ئێسك و پروسكی ئاژەڵە گەورەكان و جۆرەكانی ماسی ژێر دەریای باكوور ، ئەو مۆزەخانەیە بوو جێگەیەكی تری گەشتیاری كەلە دوو ساڵی ڕابردوودا نزیكەی 400.000 گەشتیاری سەردانی ئەم شارۆچكەیەی كردووە ، بۆیە گرنگیدان بە گەشتیاری بریتییە لە جێگای مانەوە و مۆزەخانە و گەیاندن و كارە خزمەتگوزارییەكان بە پارەیەكی كەم لە زستاندا و بەپارەیەكی ئاسایی لەهاویندا، بێجگە لە ئاسان كردنی هاتنی ئۆتۆمۆبیل و ڕێگاكانی گواستنەوە بۆ شارەكانی تر.
تۆ ناتوانیت ئاوها تەماشای هەموو كارەكان بكەیت كە كراوە بۆ ئەم مۆزەخانەیە كە بریتی بێت تەنها لە چەقۆیەك یان لە ئێسكە زەبەلاحەكان ، بەڵكو دەبێ گوێ بگریت بۆ چیرۆك و بەسەرهات و ڕووداوەكانی كەبەسەر دۆزەرەوەكەدا هاتووە گوێ لە چیرۆكی راستەقینەی ئەو كەرەستەیە بگریت. لەوانەیە هەموو شتەكانی ناو ئەو مۆزەخانەیەت بەدڵ نەبێت ، بەڵام مێژوو و بەسەرهاتی گرنگی تێدا ڕووی داوە لە ڕابردوودا ، كەواتە لەنێو ئەو مۆزەخانەیەوە مێژووی ووڵات و میللەتێكت خوێندۆتەوە.
لەكوردستاندا زۆر پێویستە ئەم جۆرە بیرۆكانە جێگای زۆری بێكاری بگرێتەوەو خەڵكی لای خۆمان بیر لە شتی تر بكەنەوە بۆ ژیان گوزەرانیان ، لەكاتێكدا ئێمەی كورد زۆر دەوڵەمەندین لە مێژوو و كەرەستەو پانتایی جێگاو هێنانی گەشتیار ، وە سەرەنجی خەڵك بۆ ئێسك و پروسكی كۆنی ئەو ناوچانە وە سروشتی هەڵكشان بۆ سەر چیاكان و هەڵكۆڵین لە مێژووی كۆنی میللەتی كورد و مانەوەیان لە نێو مۆزەخانەیەك و پاراستنیان بۆ نمایش كردنیان گرنگی داهاتووی ژیانداری یە ، كاری ئاوەدانی بە مێژوو وە بە خزمەتگوزاری و ژیانی شایستەیی لەو هەنگاوانەیە كە شارو شارۆچكەكان لە كوردستاندا بتوانن مۆزەخانەو پارك و جێگای مانەوەو گەشتیاری دروست بكەن بە ڵام بە شێوەیەكی مۆدرن ، نەك كەڵەك كردنی بەرد لەسەر بەرد یان بە بارانێك هەموو تێك بچێت، لەلایەكی ترەوە شارەوانی گرنگی بە بەسەرهاتی بەو دارو دارستان و ئاوو ڕوبارانە بە وێنەو پەیكەرسازی بدات، ئەمە واتایی ئاوەدان كردنەوەیە.










