غازی‮ ‬حەسەن
ئەو‮ ‬ڕاوێژكار‮ (‬ڕاوێژچیانە‮) ‬و كاوێژكار و‮ ‬ڕووناكبیرانەی‮ ‬دەیانویست بزوتنەوەی‮ ‬گۆڕان بە ئارەزووی‮ ‬ئەوان بەڕێوەبچێت،‮ ‬هەنووكە پێچەوانەی‮ ‬ئامۆژگاراییەكانی‮ ‬دوێنیان بۆ گۆڕان،‮ ‬بەڕقێكی‮ ‬ئەستوورەوە دەگرین،‮ ‬گوایە گۆڕان گورگ دەیخوات،‮ ‬لەكاتێكدا پێشتر وەكو ئەوە وابوو،‮ ‬گۆڕان مەڕ‮ ‬بیخوات‮. ‬ئاساییە لەهەموو سەردەمێكدا توێژ و كەسان و گروپ و ئاڕاستەیەك درووست ببێت،‮ ‬بیانەوێت وەكو‮ ‬ڕەمز و خاوەنشكۆی‮ ‬فكری‮ ‬بزاڤە كۆمەڵایەتییەكان دەربكەون،‮ ‬بەڵام لەكۆتایدا دەیانەوێت شێوەیەكی‮ ‬كاریكاتێری‮ ‬بەڕەوشەكە بدەن‮. ‬هەر ئەو دەزگایەی‮ ‬ماركوژی‮ ‬دەكردن،‮ ‬ئێستا ببێتە مینبەری‮ ‬بانگەشەكانیان و وێنەی‮ ‬گریانە‮ ‬ڕقاوییەكەیان بڵاوبكاتەوە‮.
‬
ئەوانەی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬ئەوەیان هەبوو‮ ‬17ی‮ ‬شوبات بكەنە بزاڤێكی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬مۆدێرن و بەهاوپەیمانی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬سیاسی،‮ ‬كۆتایی‮ (‬بەدەسەڵاتی‮ ‬عیلمانی‮/ ‬كە من هەزار و‮ ‬یەك پرسیارم دەربارەی‮ ‬چەمكی‮ ‬عیلمانی‮ ‬و شێوەی‮ ‬سیستەمی‮ ‬حكومڕانی‮ ‬هەرێم هەیە‮) ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بهێنن،‮ ‬لەجیاتی‮ ‬پێداچوونەوە بەشكستی‮ ‬فكری‮ ‬و قەناعەتە كورتبینییەكانیان،‮ ‬دەستیان بەگریانێكی‮ ‬بەتاوكردووە،‮ ‬گوایە ئیتر گۆڕان دوا بزماری‮ ‬لەتابووتی‮ ‬خۆی‮ ‬دا،‮ ‬هەروەها ئەوەی‮ ‬گۆڕان لەكابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم پێ دەدرێت،‮ ‬لەقەبارەی‮ ‬خۆی‮ ‬پترە‮.
‬
گۆڕان كارتە،‮ ‬یان هێزێكە دەتوانێت لەسەردەمێكی‮ ‬جیاوازدا پەرە بەتوانا و پێگەی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات،‮ ‬هیچ جیاوازییەكی‮ ‬نییە،‮ ‬كە دەتوانێت لەدەسەڵات بێت و هێزێكە چی‮ ‬دیكە بەرگەی‮ ‬ئەوە ناگرێت لەدەرەوەی‮ ‬دەسەڵات بژیت‮. ‬من بڕوای‮ ‬تەواوم بەوە هەیە،‮ ‬گۆڕان لەڕابردوودا بەبەرنامەیەكی‮ ‬جیاواز و شێوازێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬بیركردنەوە كاری‮ ‬دەكرد،‮ ‬دوێنێ بەرژەوەندی‮ ‬دەكوشت،‮ ‬بەڵام ئەمڕۆ خاوەنی‮ ‬بەرژەوەندییە،‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬زۆربەی‮ ‬لایەنە سیاسییەكان لەوەدایە كوردستانێكی‮ ‬ئارام،‮ ‬هاوسەنگ،‮ ‬بە بەشداری‮ ‬هەموو لایەنەكان و پێكهاتەكان و گروپە جیاوازە كۆمەڵایەتییەكان بەڕێوەبچێت‮.
‬
ئەوەی‮ ‬ڕوودەدات گۆڕان نییە گۆڕاوە،‮ ‬بەلكو قۆناغەكە و پێكهاتەی‮ ‬لایەنە سیاسییەكان لەڕووی‮ ‬ژمارە و قەوارەوە گۆڕاوە‮. ‬پارتی‮ ‬ئەزمونێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬لەگەڵ گۆڕان هەیە،‮ ‬ئەم گۆڕانەی‮ ‬لەهاوسەنگی‮ ‬و قەوارەی‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬لایەنە سیاسییەكان‮ ‬ڕوویداوە،‮ ‬هەمان ئەزموون نابێت،‮ ‬كە پێشتر هەبوو‮. ‬بۆیە سەردەمی‮ ‬نوێ زەرورەتی‮ ‬كاركردنێكی‮ ‬نوێشی‮ ‬پێویستە،‮ ‬لەبەر ئەوە ئاساییە ئەمڕۆ پارتی‮ ‬و گۆڕان‮ ‬ڕێككەوتنێكی‮ ‬كاریگەری‮ ‬سیاسی‮ ‬لەپێناو بەڕێوەبردنی‮ ‬هەرێم بە بەرنامەی‮ ‬هاوبەش ئەنجام بدەن،‮ ‬دووریش نییە‮ ‬یەكێتیش بگاتە ئەو بڕوایەی‮ ‬لەپرۆسەكە بەشدار بێت‮. ‬هیچ‮ ‬ڕێككەوتنێكیش بێ گرفت و ناكۆكی‮ ‬و هەتا بادانەوەش نابێت،‮ ‬باشترین نموونەش‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬ستراتیجی‮ ‬نێوان‮ ‬یەكێتی‮ ‬و پارتییە،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬ئەمجارە ئەنجام دراوە،‮ ‬هەر بەتەنیا كاردانەوەیەكی‮ ‬كتوپڕی‮ ‬پارتی‮ ‬لەسەر هەڵوێستی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵكو زەروورەتی‮ ‬قۆناغێكی‮ ‬نوێیە،‮ ‬كە‮ ‬یەكێتی‮ ‬بە”حكوومەتی‮ ‬نوێ و سەردەمی‮ ‬نوێ‮” ‬وەسفی‮ ‬دەكات‮. ‬هیچ نوێیەكیش بێ سیستەمی‮ ‬نوێی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬و كاركردن و قەناعەت نایەتەدی‮.
‬
ئەم ئەزموونە،‮ ‬هەڵگێڕانەوەی‮ ‬تەوەقوعاتەكانە،‮ ‬ئەم كودەتا هاوپەیمانییەی‮ ‬ڕوودەدات،‮ ‬سەرەتاكەی‮ ‬بۆ هەڵوێستی‮ ‬هەندێك لایەن لەچۆنیەتی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق و شێوازی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆك كۆماری‮ ‬بەغدا دەگەڕێتەوە‮. ‬یارییەكان لەوێ دەستی‮ ‬پێكرد،‮ ‬كە لەسەر بنەمای‮ ‬تەقڵەلێدان بەفیل‮ ‬ڕۆنرابوو‮.
‬
دەگەڕێمەوە سەر گریانی‮ ‬پڕ‮ ‬لەقینی‮ ‬هەندێك كەس و قەڵەمی‮ ‬ئەنیشك چنی‮ ‬هەندێكی‮ ‬دیكە‮. ‬ئەوانەی‮ ‬دەیانویست لەپشتەوە كۆنترۆڵی‮ ‬عەقڵی‮ ‬سیاسی‮ ‬و توڕەیی‮ ‬و ناڕازیی‮ ‬بوون و شكاندنی‮ ‬هێزەكان لەپێناو بەدیهێنانی‮ ‬هێزی‮ ‬ڕقلێبوونەوە بكەن،‮ ‬كە لەسەر بنەمای‮ ‬نەخۆشی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و دووبەرەكی‮ ‬و دەستەمۆكردنی‮ ‬سیحربازانە لەڕێگەی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬دەستەواژەی‮ ‬تیشكهاوێژ و زارەوەچنی‮ ‬لەنێو عاتیفەی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬هەقبەدەستی‮ ‬ئاسایی‮ ‬بەڕێوە دەبرا،‮ ‬ئەمڕۆ لەنێو زیندانی‮ ‬فكری‮ ‬خۆیاندا،‮ ‬دەیانەوێت دۆزەخێكی‮ ‬دیكە بۆ تێكشكاندنی‮ ‬هەموو شكۆیەكی‮ ‬لێكنزیبوونەوە و هاوسەنگی‮ ‬و لێكتێگەیشتنی‮ ‬لایەنەكان درووست بكەنەوە‮. ‬

وابزانم گۆڕان و پارتیش لەوە گەیشتوون نەگریانی‮ ‬ڕق ئەستووری‮ ‬هەندێك بۆ گۆڕان دەتوانێت هەڵوێستی‮ ‬ڕقچنینەوەی‮ ‬ڕابردووی‮ ‬بەناو فەیلەسوفەكان بشارێتەوە،‮ ‬نە كاتكوژی‮ ‬هەندێك توانی‮ ‬ترس بكاتە كردەیەكی‮ ‬هەقیقی‮ ‬و هەموو دەرگا و پەنجەرەكان دابخات،‮ ‬نە ژمارەی‮ ‬كورسییەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬بەتەنیا دەتوانێت چارەسەری‮ ‬قەیرانەكان بكات،‮ ‬نە گریانی‮ ‬ڕقاوی‮ ‬دەتوانێت چی‮ ‬دیكە كۆمیدیایەكی‮ ‬ڕۆژهەڵاتیانەی‮ ‬كۆمەڵگەیەكی‮ ‬داخكراوی‮ ‬وەكو كوردستان فریوبدات‮. ‬خەریكە دەمامكی‮ ‬گوتارە دەمامكدراوەكان و خاوەنەكانیان دەكەون‮.
‬
پارتی‮ ‬و گۆڕان دەتوانن ببەنە سەرەتایەكی‮ ‬خێر بۆ كۆتایی‮ ‬هێنان بەكۆمیدیای‮ ‬گریان بەناوی‮ ‬میللەت و مافی‮ ‬خەڵك،‮ ‬كۆتایی‮ ‬هێنان بەلێخوڕینی‮ ‬هەرێم بەمەزەندەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬من دەمەوێت،‮ ‬هەموو‮ ‬ڕۆژێك هەڕەشەی‮ ‬دوو ئیدارەیی،‮ ‬هەروەها‮ ‬ڕەنگە ببێتە سەرەتایەكی‮ ‬نوێش بۆ كۆتایی‮ ‬هێنان بەكۆمیدیای‮ ‬ڕاوێژچییەكان‮. ‬