سەلام عەبدوڵڵا

پاش زیاتر لە چوار مانگ‮ ‬لە دیاریكردنی‮ ‬ئەنجامەكانی‮ ‬هەڵبژاردن لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ پەرلەمان،‮ ‬دوێنێ پەرلەمان‮ ‬یەكەمین كۆبوونەوەی‮ ‬بۆ دەستنیشان كردنی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬پەرلەمان و سوێندخواردنی‮ (‬3‮) ‬ئەندام پەرلەمان تەرخان كرد كە بەداخەوە‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بەشداری‮ ‬تێدا نەكرد،‮ ‬بەپاساوی‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬بۆ گەڵاڵەكردنی‮ ‬داواكانی‮ ‬و دیاریكردنی‮ ‬سەرۆكێك لەلایەن خۆیانەوە بۆ پەرلەمان كە بەپێی‮ ‬ڕێكەوتنە بەراییەكان و ژمارەی‮ ‬كورسیەكانی،‮ ‬ئەو پۆستە بەر برایانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬دەكەوێت‮. ‬

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا و بەوپێیەی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬ئەمڕۆ هەر بۆ پڕكردنەوەی‮ ‬ئەو پۆستە بوو،‮ ‬تا ئەو كاتەی‮ ‬خۆیان كەسێك دیاری‮ ‬دەكەن و ئەوكات پۆستەكە دەدرێتەوە ئەوان‮. ‬

لە‮ ‬ڕاستیدا نەدەبوو پەرلەمان لەوەزیاتر دوابكەوێت بەتایبەتی‮ ‬ناوچەكەو هەرێم بە قۆناغێكی‮ ‬زۆر هەستیار و چارەنووسسازدا تێدەپەڕێت و پێویستە هەرێمەكەشمان لەم بارودۆخەدا خاوەنی‮ ‬بڕیار و هەڵوێستی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبێت و ئەمەش بە پەرلەمانێكی‮ ‬كارا دەكرێت،‮ ‬ئەمە سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە پەرلەمان دەتوانێت دەست بەجێبەجێكردنی‮ ‬هەموو ئەو بەڵێنانە بێت كە لەكاتی‮ ‬هەڵبژاردندا بانگەشەی‮ ‬بۆ كراوە و لەو‮ ‬ڕێگەیەشەوە حزبەكان بوونەتە خاوەن سەنگ و پێگەی‮ ‬خۆیان لە پەرلەماندا‮. ‬

بۆیە دەنگدەر ناتوانێت لەوە زیاتر چاوەڕێی‮ ‬دەستبەكاربوونی‮ ‬پەرلەمان بوایە،‮ ‬ئەوان دەنگیان بەكاندیدەكان داوە بۆ ئەوەی‮ ‬ئەوان لەڕێی‮ ‬پەرلەمان و دانانی‮ ‬یاسای‮ ‬پێویست باری‮ ‬ژیان و گوزەرانیان كە چەندین ساڵە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬بوودجە نەناردن و مووچە بڕین كە لە ساڵی‮ ‬2014‮ ‬لەلایەن دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغداوە بڕدراو دەناڵێنێ،‮ ‬ئەمان ئەمڕۆ لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬پەرلەمانەوە كاری‮ ‬گورج و بەردەوامی‮ ‬لەسەر بكەن كە بژێوی‮ ‬هاووڵاتیان و دەرامەتیان بەرەو ئاقارێكی‮ ‬باشتر ببات و كۆتایی‮ ‬بە نەهامەتیەكانیان بهێنرێت كە ئەمڕۆ هەموو هیوا لەسەر ئەم خولەی‮ ‬پەرلەمان هەڵدەچنێت كە بتوانێ بەو پێكهاتەیەی‮ ‬ئەمڕۆوە كە زۆرینەیەكی‮ ‬لەبار لە ئارادایە،‮ ‬بەئاسانی‮ ‬بتوانێت بڕیاری‮ ‬بەجێ و گونجاو لەو باریەوە بدات و دەست بە چاكسازی‮ ‬و بنەبڕكردنی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و باری‮ ‬بژێوی‮ ‬خەڵك ومووچەخۆران باشتربكات‮. ‬

ئیدی‮ ‬بەهیوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬برادەرانی‮ ‬یەكێتیش دەستوبرد لە بڕیاری‮ ‬خۆیان بكەن و بەزووترین كات بەشداری‮ ‬چالاكییەكانی‮ ‬پەرلەمان ببن كە لایەنگرانی‮ ‬خۆشیان بێ گومان لە چاوەڕوانیدان‮.‬