شەنگە هاوار كاكەیی
دیارە سەردانەكەی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رێزدار مەسرور بارزانی بۆ كۆنگرەی ئاسایش لە میونشن و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك و سەرۆكوەزیران و كاربەدەستانی جیهان لەسەر یەك سفرە و خوانی دیپلۆماسیەتدا بۆ وتوێژكردن و بەرپابوونی سەقامگیریی و ئارامی سیاسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرمەشقی ئەو هەوڵانەن كە پارتی دایك لەسەر ئاستی ناوخۆیدا لە پلانی كاردا پێشتر هەنگاوی بۆ هاوێشتبوو و لە هەمبەریدا بە جیدەت و راستگۆیی كەوتە وچان، بۆیە ئەگەر لە كۆنگرەیەكی ئاسایشی جیهانی وەكو كۆنگرەی میونشن ئەگەر هاتوو پرسی كوردانی هەر پارچەیەك لە پارچەكانی پێشكەوتبوو بە ئەلتەرناتیڤێكی سیاسی بە دیالۆگ هەڵبەتە تاكە ئامانج و مەبەست دۆزینەوەی ئاسۆی چارەسەرە بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەكانمان كە پێشوەختە لە هەگبەی سەرۆك بارزانیدا پلانی كاری بۆ ئامادەكراوە، لە خەمخۆری و پەرۆشی، بۆیە نواندنی ئەم هەڵوێستە سەبارەت بە شیكەرەوانی سیاسیی هەرێمی و سەبارەت بە هاووڵاتییەكی ئاسایی دۆخێكی تەندروستە. خۆ ئەگەر دەڵێن پارتی دایك تاكە پارتی هەرێمییە كە هەڵگری پەیامی نەتەوەییە! ئەوە ئەم بیلدۆزە راییە لە بۆشایی ناهاتووەتە كایەوە، لە ئەنجامی ئەزموونی بكەرەوە كەوتووەتە جێبەجێكردن، ئەو راستییە كە باڵی كێشاوەتە سەر گۆڕەپانی مەوزوعیەتدا و لە سەركردایەتیكردنی ئەم پارتە بۆ رەهەند و ئامانجە سیاسییە نێو نەتەوییەكاندا كە رەنگی داوەتەوە لە هەر چوار پارچەكەی، چونكە ئەجێندە و پلانی تێكۆشانی هەمیشە دركی پێكراوە. بۆیە لە چوارچێوەێ كۆبوونەوەی كاك مەسرور لە رۆژی یەكەمی كۆنگرە كە لەگەڵ سیرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا كە لە بەرواری 2/15 لە رۆژی هەینی كە بە ئەنجامگەیاندرا، هەمیشە باس و وتوێژەكان چڕكرانەوە بە دوو خاڵ و دوو تەوەری سەرەكی.
خاڵی یەكەم، دۆزینەوەی چارەسەرێكی سیاسی بۆ دۆخی شڵەژاوی كوردانی سووریا و گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچەكە. هەڵبەتە ئەم هاندانە و ئەم خەمخۆریەی وەفدی دانوستاند كار و ئاوڕدانەوەی كەسی یەكەم رێزدار مەسرور بارزانی بۆ كوردانی سووریا گەیاندنی پەیامی پەرۆشبوون بۆ وڵاتی رووسیا لە چوارچێوەی گفتوگۆ گشتییەكاندا بوو كە دەبێت ئەم وڵاتە هاوكار و یارمەتیدەربن بۆ بەرەوپێشچوونی ئەم ئامانجە نەتەوەییە. خۆ ئەگەر ئەو مەسجە واتای ئەوە هەڵنەگرێت كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵگری پەیامێكی نەتەوەییەوە و ئەوە مە بەست و رەهەند نەبێت، ئەی ئەم هەڵوێستە كردارە چی واتایەك دەگەیەنێت و مانای چییە؟ كە جەنابیان خەمی كوردانی هەر چوار پارچەی گرتووەتە ئەستۆی خۆی، بۆیە سەنگی ئەم پەرچە كردارە سەرەفكردنی ئەم هەوڵ و تەقەلایانە لە مەحفەلی دەولیدا خۆی لە خۆیدا گەیەنەری خوێنە بە شادەماری پرسی سەربەخۆیی، بەوپێیەی كە وتوێژە دووقۆڵییە تەرخانكرا بۆ وروژاندنی نائارامی ناوچەكە، هەڵبەتە هاوكێشەی سیاسەت لە پرۆگرامی پارتی دایك بەرپرسیارێتییەكی مێژوویی ئەخلاقییە بەپلەی یەكەم، دەرهەق بە دۆزی كوردانی هەر چوار پارچەكە كە پلانی نەتەوەیی سەرۆك بارزانی دوورە لە موزایەداتی سیاسی ئەمە راستییەكی حاشاهەڵنەگرە، بۆیە پێشخستنی خواستی كوردانی باكوور و رۆژئاوا جەختكردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان گرنگە كە خاڵی دووەمی وتوێژەكانە، كە راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان هاوشانی سەرۆك و سەركردەكانی جیهان لە گفتۆگۆكان بەشدار بوو، بۆیە ئومێد دەخوازین خۆری ئارامی و سەقامگیری باڵ بكێشێتە سەر جیهانی ناوین و ئەم كۆنگرە جیهانییەش دەروازیەكی كراوەیە بۆ تاوتۆێ و گفتۆگۆكردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان بۆ گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری.
❊ ماستەر لە یاسای گشتی









