خهبات: بەرهەم شێخ عزەدین – سلێمانی
لە سلێمانی، وێنەگرتنی فیلمی پلان دەستی پێكرد كە لە نووسین و سیناریۆ و دەرهینانی ڕێبوار محەمەدە، وێنەگرتن و مۆنتاژی یاسین عومەرە، چیروكی ئەم كورتە فیلمە باس لە كێشە و خراپ بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دەكات، هونەرمەند ڕێبوار محەمەد، كە چەند ساڵە لە بواری نواندن كاردەكات ماوەیەكە سەرقاڵی كاری دەرهێنانە، كورتە فیلمی پلان دووهەمین كاری دەرهێنانی ئەم هونەرمەندەیە، پێشتریش دەرهێنانی بۆ كورتە فیلمی باوك میهرەبانە كردبوو، دەرهێنەر دەڵێ: دەبێ هونەرمەندان و فیلمسازەكان زیاتر بایەخ بەو دەركەوتە خراپانەی دونیای موبایل و ئەنتەرنێت بدەن بۆ ئەوەی گەنجان بگرە بە تەمەنەكانیش وشیار و بە ئاگابن لە مەترسی ئابڕو چۆن و باجگری لە لایەن هەلپەرستانەوە، فیلمی پلان چەند ئەكتەرێكی كچ و كوڕی گەنجی تیایە ڕۆڵ دەگێڕن كە بریتین لە: ریبوار محەمەد، شنە گەشبین، یاسین عومەر، راستی زاهیر، شەهرام تەها، ئاراس عومەر، بیستونی ئەحەڕەش، شەونم محەمەد. لەئایندەیەكی نزیك بڵاودەكرێتەوە.









