خهبات: رەسول ساڵح خۆشناو
لە كۆبوونەوە فەرمی و بازرگانییەكان، بە هیچ شێوەیەك بنێشت لە دەمت نەبێت و جگەرەت بە دەستەوە نەبێت. لە كاتی پشوو وەرگرتن دوای هەڵپەركێ یا هەر چالاكییەكی تر پێڵاوەكەت دامەكەنە.لە شوێنی داخراودا، لە كاتی هاتووچۆدا با جانتات بە دەستەوە نەبێت، جانتاكەت لەسەر مێز یا شوێنی تایبەتی دابنێ و چاویلكەی بەرڕۆژ و كڵاوت لەسەر نەبێت. با مۆبایلت بە دەستەوە نەبێت، بە تایبەتی ئەگەر گرانبەها بێت، با وا هەست نەكرێت، گرینگتر دەردەكەوی لە كەسی بەرامبەر، بیخەرە ناو گیرفان یا جانتات. تا پێت دەكرێت، منداڵ بۆ ئاهەنگ و بۆنەكان مەبە. زۆر گرینگی بە خواردن مەدە و نە زۆر داوا بكە و دواتریش گلەیی لێ مەكە. تۆ بۆ خۆشی و شادی بەشداریت لەو ئاهەنگە كردووە و خواردن بەس بۆ ئەوەیە هەست بە برسێتی نەكەیت و بەردەوام بیت لە خۆشی و شادییەكان و خواردن بابەتێكی لاوەكی بۆنەكانە.









