خەبات: عەلی بانیشاری
19ی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو شـەیدا موعتەسەم كـچە چالاكوانی هەڵـەبجەیی لەلایەن یەكێتی رێكخراوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەكـو 100 كەسایەتـی گرنگ لەسـەر ئاستی رۆژهـەڵاتی ناوەڕاست دەستنیشانكرا و بـەو بۆنەیەوە ناوەڕاستی هەفـتەی رابردوویش بانگهێشتی وڵاتی میسر كرا و لە مەڕاسیمێكدا مەدالیا و بڕوانامەی رێزلێنانی پێبـەخشرا.شەیدا موعتەسەم بەخەباتی گـوت: ساڵانە یەكێتی رێكخراوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی پێشبڕكێیەك بۆ دیاریكردنـی 100 كەسایەتیی گرنگ لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، منیش سیڤی خۆم پێشكەشی رێكخراوەكە كردوو و پاش هەڵسەنگاندنی سیڤییەكەم لەلایەن چەندین كەسی بەئەزموونەوە وەكو 100 كەسایەتی چالاكوانی كـاریگەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی 2018 دەستنیشانكرام و هەفتەی رابردوویش لە قاهیرەی پایتەختی میـسر بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداری یەكێتییەكە و راگەیاندكاران مەدالیا و بڕوانامەی رێزلێنام پێبەخشرا.
شەیدا موعتەسەم گوتیشی: بەجلی كوردی و ئاڵای كوردستانەوە مەدالیا و بڕوانامەكەم وەرگـرت و بـۆ من جێگای خۆشحاڵـی بوو. هەروەها ئەوەشی گوت: ئێمەی كورد دەبێت ناو و نیشتمان و ئاڵامان بە هەموو تاكێكی ئەم جیهانە نیشان بدەین و پێیان بڵێین كوردستانێك بوونی هەیە كە هەمیشە زوڵملێكراوە و بچوككراوەتەوە لەلایەن دوژمنەنانەوە. 48وڵات لـە یەكـێتی رێكـخراوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئـەندامن، گەورەتـرین یـەكێتییە لە جیهاندا كە داكۆكی لە ماف و ئازادیـیەكان دەكات و بـارەگای سەرەكی رێكـخراوەكە لـە فەڕەنسایە، بۆ ساڵی رابردوو 16300 كەس سیڤی خۆیان پێشكەشی یەكێتییەكە كرد تا وەك 100 كەسایەتی گرنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستنیشان بكرێن. شەیدای تەمەن 26 سـاڵ ئەندازیاری كـشتوكاڵە و دانـیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە، مـاوەی چەندین ساڵ لە بوارەكانی ئافـرەتان و منداڵان و لاوان و تـەندروستی و چەندین بواری دیكە كـاریكردووە، ئـەمە بـێ لەوەی لە چەندین پڕۆژەی گەورەی خـۆبەشیدا بەشداربووە، بەهۆی كارەكانییەوە تائێستا دەیان خەڵاتی رێزلێنانی وەرگرتووە. ناوبراو ئەندامی لیژنەی ئاشتی و مافەكانی مرۆڤە لە جیهاندا و سەرپەرشتیار و جێبەجێكاری ئۆفیسی هەڵەبجەی رێكخراوی ماڵی سەركەوتنە و زمانەكانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت، 19ی مانگی رابردوو رێكخراویFAAVM كەنەدی شەیدا موعتەسەمی وەكو باڵیۆزی ژنان و لاوان لە عێراق ناساند.









