خه‌بات: رانیاردڵشاد –
بڕیاره كۆبوونه‌وه‌یك له واشنتۆن له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پاریس ده‌یه‌وێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نیگه‌رانیه‌كانی خۆی له باره‌ی ئه‌و رێچكه‌یه‌ی له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌گیرێته به‌ر سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی كورد و ئه‌و پلانه ئه‌مه‌ریكی و توركی و روسی خراونه روو.
سه‌رچاوه‌ی ئاست به‌رزی فه‌ره‌نسی كه رۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط) چاوی پێیان كه‌وتووه، ده‌گوترێت پاریس به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و تێزانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر مێز له ئه‌نجامی بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی، خۆشحاڵ نییه سه‌باره‌ت به كێشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له سوریا.
فه‌ره‌نسا ئه‌نجامی نه‌رێنی له بڕیاری تڕه‌مپ ده‌بینێت، كه دیارترینیان شه‌شن: كشانه‌وه‌ی ته‌واوی رۆژئاواییه‌كان له چوارچێوه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئاڵۆزبوونی بارودۆخی كورد، دروستبوونی بۆشاییه‌كی سه‌ربازی و سیاسی، وازهێنان له كارتی بنه‌ڕه‌تیی گووشار بۆ سه‌ر رژێمی سوریا و روسیا، خۆشحاڵبوونی ئێران و دواتر كردنه‌وه‌ی بوارێك له به‌رده‌م داعشدا بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر بتوانێت هه‌ناسه بدات.
گرێی كوردی خاڵی جه‌مسه‌ر به‌ندی بۆ كاری دبلۆماسی فه‌ره‌نسا پێك ده‌هێنێت، كه به هه‌موو ئاراسته‌یه‌كدا، به تایبه‌تیش به ئاراسته‌ی واشنتۆن كارایه.
سه‌رچاوه فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌ڵێن كه فه‌ره‌نسا رۆڵی گرنگی بینیووه، له مه‌سه‌له‌ی هه‌ست پێكردنی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به پێویستی ئه‌وه‌ی كورد نه‌خرێته به‌رده‌م چاره‌نووسی خۆیی و به‌جێ بهێڵدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی توركیا یان له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی سوریا و لایه‌نگرانی به ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی روسیا بخورێن.
قه‌ناعه‌تێكی چه‌سپاو هه‌یه كه پاریس پارێزه‌ری كورده، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش دوای راگه‌یاندنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن تڕه‌مپ، شاندێكی كورد چاویان به‌شاندێكی فه‌ره‌نسی كه‌وت، دوای په‌یوه‌ندی به‌ناوبانگی ته‌له‌فۆنی نێوان تڕه‌مپ و سه‌رۆكی توركیا تیایدا دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له رۆژهه‌ڵاتی سوریا بریاری لێدرا.
سه‌رچاوه‌كان له پاریس جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه دبلۆماسی فه‌ره‌نسی له په‌یوندییه‌كی به‌رده‌وام دایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به دۆسیه‌ی كورد و له‌ناو ئه‌و گفتوگۆیانه‌دایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره ده‌كرێت.
پاریس به‌م شێوه‌ی خواره‌وه چه‌ند رێگه‌یه‌ك له به‌رده‌م كورد شی ده‌كاته‌وه.
یه‌كه‌م: رێگه‌ی لێك حاڵی‌بوون له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا، سه‌رچاوه فه‌رنسییه‌كان رای كۆتاییان له باره‌ی ئه‌م سیناریۆیه هه‌یه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه كورد ناتوانن، له‌به‌ر رژێمی سوریا لێك حاڵی ببن، ئه‌وه‌ی ده‌خرێته روویان ملكه‌چ بوونیانه به‌و رژێمه، لایه‌نی كوردی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ دیمه‌شق كردوویانه گواسته‌وه بۆ پاریس، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه دیمه‌شق پێی گووتون چ ئێستا و چ داهاتوو ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت لێك حاڵی بوونمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن ئه‌وه ئاماده‌ین، دان به هه‌ندێ مافی رۆشنبیری بندرێت، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك بارودۆخێكی تایبه‌تتان پێ نابه‌خشین كه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، مۆسكۆش به كورد ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق رێككه‌ون.
دووه‌م: رێگه‌ی لێك حاڵی‌بوون له‌گه‌ڵ توركیا: سه‌رچاوه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ده‌ڵێن چه‌ند مانگێكه هه‌ردوو لایه‌نی كوردی و توركی له‌سه‌ر لێك حاڵی‌بوون هانده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوانه، ئه‌م گریمانه‌یه به ئه‌سته‌م ده‌بینێت، چوونكه ئه‌نكه‌ره (ی.پ.گ) (كورد) به‌درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه ده‌بینێت، كه چه‌ند ده‌یه یه‌كه توركیا شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه تا راده‌یه‌ك گفتوگۆی نێوان هه‌ردوو لا نیمچه مه‌حاڵه چوونكه هیچیان متمانه به‌یه‌كتر ناكه‌ن.
سێیه‌م: رێگه‌ی ئه‌ده‌نه: پاریس وای نابینێت كه ئه‌م رێگه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی كورد بگونجێت، چوونكه مانای ئه‌وه‌یه، جارێكی دی كورد بگه‌ڕێنه‌وه ژێر رژێمی سوریا، لێره‌وه ئامۆژگاری پاریس بۆ كورد ئه‌وه‌یه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره لێك حاڵیببن وێڕای ئه‌وه‌ی كه ئاسته‌نگی زۆر كۆسپ بۆ ئامانج دروست ده‌كه‌ن، له سیاسه‌تدا یه‌ك شت تاسه‌ر نییه، بۆیه ده‌كرێ هه‌ردوو لا بگه‌نه لێك حاڵی بوونێك، كه هه‌م ئه‌نكه‌ره و هه‌م كورد له چوارچێوه‌ی پارێزگاریكردن له یه‌كێتی سوریا دڵنیابن.
چواره‌م: رێگه‌ی ناوچه‌ی ئارام: كه ئه‌مرۆ به هۆی بڕیاری ئه‌مه‌ریكا زاڵه، وه‌ك دیاریشه پاریس ناتوانێت به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانییه‌كانی سه‌ر كورد ده‌دات، له میانه‌ی هه‌وڵدان بۆ په‌یداكردنی گره‌نتی ئه‌منی سیاسی بۆ كورد و سنوور دانانێك بۆ تورك، یه‌كێنه‌كانی كۆماندۆی فه‌ره‌نسا كه ژماره‌یان 350 كه‌سه له چوارچێوه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا ده‌كشێنه‌وه، بۆیه فه‌ره‌نسا ته‌نیا كاری دبلۆماسی و گووشاری سیاسی له‌به‌ر ده‌سته بۆ كاركردنه سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌كان.
وه‌ك زانراوه سیاسه‌ت فیزیا و بیركاری نییه، زۆرجار سیناریۆكان هه‌ڵه ده‌رده‌چن یان چه‌ند ره‌گه‌زێكی چاوه‌روان نه‌كراو دێن و كۆتایی به سیناریۆكان دێنن، مه‌سه‌له‌كانیش هێشتا له دۆسیه‌ی كورد كۆتایی نین، له‌وانه‌یه كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رگا بۆ چه‌ند سیناریۆ و چه‌ند گریمانه‌یه‌كی دی بكاته‌وه، یه‌ك له‌مانه ئاره‌زووی رژێمی سوریا كه به‌په‌له بگه‌ڕێته‌وه باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵات له‌ڕێی پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا، به‌ڵام ئه‌م گریمانه‌یه ناكرێت له بارودۆخی ئیدلب و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی توركیا و روسیا و رژێم ده‌ستیان تێدایه هه‌یه جیابكرێته‌وه، هه‌روه‌ها ناكرێ هۆكاری ئێران و تواناكانی له مه‌یدان له‌بیر بكرێت، هه‌روه‌ها ململانێی و ئێران و ئیسرائیل له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سوریا و لێكه‌وته ناوخۆیی و ئیقلیمییه‌كانی.









